ژنانی شنگال: ئازادی کۆمەڵگە بەبێ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەر نابێت
دوێنێ هەزاران کەس لە شەنگال دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێپێوانیان کرد و ڕایانگەیاند کە ئازادی کۆمەڵگە بەبێ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەستەبەر نابێت.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250215-20250215-15-02-2025-nerina-mesa-singal-jpgbf7261-image-jpgb63136-image.jpg)
شەنگال
بە سەرپەرشتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال، بە بۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، دوێنێ لە ناوەندی شاری شەنگال، هەزاران کەس ڕژانە سەر شەقامەکان و بەشداربووان ڕایانگەیاند کە تا ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبن لە تێکۆشانیان.
"بە یەکگرتوویی ئازاد دەبین"
شەمێ ڕەمۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تاژێ ڕایگەیاند کە ئەو پیلانگێڕییە ئاشکرا بووە و وتی: ئەمڕۆ هەمووان لە کۆمەڵگەی ئێزیدی لە ناوەندی شاری شەنگال کۆبوونەوە و بە ڕێپێوانێک ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە پیلانەکە، ئەوان دەیانگوت ڕێبەر ئاپۆ لێدوانێک دەدات، ئەمەش حەماسەتی گەل زیاتر دەکات و هەمووان بەو ڕۆحەوە دەنگیان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەرزکردەوە، ڕێبەرایەتیمان بۆ ماوەی ٢٦ ساڵ لە زیندان بەرخۆدانێکی گەورەی ئەنجامدا و دوژمنی تێکشکاند، ئەمڕۆ لێرە کۆبوینەتەوە، داوای ئازادی دەکەین، نەک هەر دەبێت گۆشەگیری کۆتایی پێبێت، بەڵکو دەبێت دیوارەکانی ئیمرالی نەمێنن، هەرچی پێویست بێت بۆ ڕێبەرمان دەیکەین، ئێمەی ژنانی بەرخۆدێر، کە شایەتحاڵی ۷٤ فەرمانەکەین، پشتگیری لە ڕێبەرمان دەکەین.
شەمێ ڕێمۆ لە کۆتاییدا هەستی خۆی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکەی ڕێبەری گەلی کورد دەربڕی و وتی: خۆشترین هەواڵ ئەوە بوو کە دەنگ و ڤیدیۆی ڕێبەر ئاپۆ بڵاودەکرێتەوە، گەورەترین خۆشی ئەوەیە، کە باڵدەگرین پێی، ئێمە بۆ بینینی ڕێبەرمان گیانمان بەخت دەکەین و هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین.
"ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بینینی ڕێبەرمان دەکەین"
بەرفێ فەقیر، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی سەردەشتی شەنگال، ڕایگەیاند کە هەمیشە بە بیرۆکەی ئازاد خۆیان ڕێکدەخەن و وتی: کۆمەڵگەی ئێزیدی ئێمە لێرە کۆبوونەتەوە و ئێمە ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان دەوێت، ئەو هەواڵەی کە ڕووخساری ڕێبەر ئاپۆ دەبینین، دڵی ئێمەی دڵخۆش کرد و بەهێزی کردین. پێویستە هەمووان بۆ ڕێبەر ئاپۆ بوەستن، کۆمەڵگەی ئێزیدی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆن، دەمانەوێت هەمووان هەستن، ٢٦ ساڵە ڕێبەرمان لە چوار دیواردا قەتیس بووە، لە ڕیزبەندیدا ئەوانەی ڕزگاریان کردین، شوێنکەوتەی ڕێبەر ئاپۆ بوون، ئێمە بە بیر و بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان دەپارێزین و ڕێکدەخەین، ئێمە تا کۆتایی پشتگیری ڕێبەرمان دەکەین، هەمیشە لەسەر پێی خۆمان دەوەستین، هێشتا چاوەڕێی بینینی وێنەی ڕێبەرەکەمانین.