مەگەکە: دەبێت دەستبەجێ هاوڕێکانمان ئازاد بکرێن
مەگەکە لە بارەی دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: "دەستوەردانی نایاسایی بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان قبوڵ ناکەین، دەبێت دەستبەجێ هاوڕێکانمان ئازاد بکرێن و هەموو فشارێک بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان کۆتایی پێبێت".
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250215-20250215-20250215-mkg-logo-pngc2a2a7-image-jpga8b703-image-jpg2c60a6-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
دوای ئەوەی سزای زیندانی بەسەر عەبدوڵا زێدان، هاوسەرۆکی گەورە شارەوانیی وان دەرچوو، چالاکی ناڕەزایەتی و ئێشكگری کە بەردەم شارەوانییەکەدا بەڕێوەچوو، کە تا ئەمڕۆ بەردەوامە، لە ڕۆژی پێنجەمی ئێشکگرییەکەدا سەدان پۆلیس لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ بینای شارەوانییان گەمارۆدا. چالاکوانان دەروازەکانی شارەوانییان لە دەستی پۆلیس داخست، پۆلیسیش گازی فرمێسکڕێژیان فڕێدایە سەر شارەوانی و دەرگا و پەنجەرەی باڵەخانەکەیان شکاند. پۆلیس سیاسەتمەداران و ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنووسانی دەستگیر کرد.
سەبارەت بە ڕاگرتنی ڕۆژنامەنووسان، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا ڕاگەیەندراوێکی بەناونیشانی "ڕۆژنامەگەری تاوان نییە!"ی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەو ڕۆژنامەنووسانەی دەستگیر کراون لە ئەرکدا بوون، کە سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر عەبدوڵا زێدان، هاوسەرۆکی گەورە شارەوانیی وان بۆ ڕای گشتی بخەنەڕوو، بە هێرشێکی توندوتیژانە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەرکران، دەستگیرکردنی ٥ ڕۆژنامەنووس کە لەنێویاندا ئەندامەکانمان ڕەبیعە ئۆنڤەر و مەدینە مامەدئۆغڵو بە کەلەپچە لە پشتەوە دەستیان بەستراوە، هێرشێکی ڕوونە بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەگەری".
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، "ئەم دەستێوەردانە نایاساییە بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان قبوڵ ناکەین، دەبێت دەستبەجێ هاوڕێکانمان ئازاد بکرێن و هەموو فشارێک لەسەر ڕۆژنامەگەری کۆتایی پێبێت".