ئێشکگرانی بەنداوی تشرین پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئۆجالان شەرمەزار دەکەن
هاوڵاتیانی مەدەنی کە لە بەنداوی تشرین لە ئێشکگریدان، بە بەرزکردنەوەی دروشمی ئازادی و سەرکەوتن، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر ئۆجالانیان شەرمەزار کرد و داوای کۆتاییهێنان بە هێرشەکان و ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالانیان کرد.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/02/20250215-20250215-almadt-jpg4e7f2a-image-jpg169a2a-image.jpg)
سەنا عەلی/ سەنا ئیبراهیم
بەنداوی تشرین- ئەمڕۆ ١٥ی شوبات کاروانی کانتۆنی جزیرە لە بەنداوی تشرین ئاڵای بەرخۆدانیان وەرگرت، پێش ئەوەی شاندی یەکەم لە کانتۆنی جزیرە بەجێبهێڵێت، خەڵک بۆ بیرهێنانەوەی ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە کۆبووەوە کە دژی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان داڕێژرابوو، لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستیان کردەوە کە گەلانی ناوچەکە پەرە بە شێوازەکانی گەلی شۆڕشگێڕی دەدەن کە ژنان و گەنجانی ئازاد پێشەنگایەتی دەکەن و سەرکەوتن بەدەستدەهێنن.
بەرجەستەکردنی پڕۆژەی برایەتی گەلان
هێڤین دبسزیان، ئەرمەنییە و بەشداری لە بەرخۆدانی دژ بە بەنداوی تشرین کرد، دەڵێت: لە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە گرنگیی برایەتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان فێربووین و ئەم برایەتییە ئەمڕۆ لە بەرخۆدان لە دژی بەنداوی تشرین بەرجەستە بووە، ئەگەر تورکیا بیەوێت ئەو جینۆسایدە دووبارە بکاتەوە کە لە ساڵی ١٩١٥ ئەنجامیدا، پێمان خۆشە پێی بڵێین کە ئەوە هەڵەیە. گەلی ئەرمەنیش وەک گەلی کورد چیتر ڕێگە بە جینۆساید و کوشتن نادات. ئێمە نەوەی شێخ سەعیدین، ئێمەش پەیڕەوی لە فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ساکینە جانسز دەکەین، وەک ئەرمەنییەکان قەرزاری ڕێبەر ئۆجالانین چونکە بەهۆی فەلسەفەکەیەوە توانیمان ڕێگری لە کۆمەڵکوژی گەلەکەمان بکەین، ئەو یەکەم کەس بوو باسی ئەو کۆمەڵکوژییەی کرد کە ئەرمەنییەکان تووشی بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد، "قبوڵی ناکەین کە ئەم پیلانگێڕییە دژی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوام بێت و بە یەکجاری ئەم پیلانگێڕییە ڕەتدەکەینەوە، دڵنیاین کە ڕۆژی ڕەشی ئەمساڵ وەک ساڵانی ڕابردوو نابێت".
ئاسیا محەمەد سلێمان، لە باشووری شاری حەسەکەوە بەشداری ئێشکگرییەکە بووە و دووپاتی کردەوە کە بەشداریکردنی ئەو پڕۆژەی برایەتی گەلان بەرجەستە دەکات و هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان هیچ پێکهاتەیەکی ناوچەکەدا، ئامادەبوونی ئێمە پەیامێکە بۆ جیهان کە لە دەوری خۆبەڕێوەبەری کۆدەبینەوە و ئەرکی ئێمەیە پارێزگاری لەم پڕۆژەیە بکەین و ئەو پڕۆژانە پووچەڵ بکەینەوە کە بەرژەوەندییان لە سامانی هەرێمەکەدایە و ژێرخانی ناوچەکە دەکەنە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامی دەستبەسەرکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئامانجی ئەوەیە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک خۆی بمێنێتەوە، وتیشی: ئازاد نەکردنی ڕێبەر ئۆجالان ئەوە دووپاتدەکاتەوە کە زلهێزەکان بەنیازی ئەوە نین ئاشتی بەرقەرار بکەن، چونکە ڕێبەر ئۆجالان ڕێگەچارەی پێشنیارکردووە بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و هەمەلایەنە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئازادکردنی ڕێبەر ئۆجالان بە لەدایکبوونێکی نوێ بۆ ناوچەکە دادەنرێت سەبارەت بە قۆناغی داهاتوو.
باوەڕداربوون بە سەرکەوتن
لە ٣٩هەمین ڕۆژی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، گەل کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان بەست و لە ڕاگەیەندراوێکدا پشتڕاستیان کردەوە کە هەڵوێستەکەیان هەڵوێستی بەرخۆدانە، هەروەها بە تەواوی ئاگاداری ئەو پیلانانەن کە لەلایەن “هێزە تاریکەکانەوە” دژی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داڕێژراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەئامانجگرتنی بەنداوی تشرین بەڵگەیە لەسەر بەردەوامبوونی ئەو سیاسەتە نێودەوڵەتییەی کە بەسەر ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێنراوە، هەروەها لەژێر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکەدا، ئێمە ڕۆڵەکانی گەلی نیشتمانپەروەری سووریا کە بیری ڕێبەر ئۆجالانمان گرتۆتەبەر، دەبێت خەباتی خۆمان لەدژی سیاسەتی جینۆساید کە داگیرکەران لە ناوچەکانماندا پراکتیزەی دەکەن، بەهێزتر بکەین، و پەیامەکەمان بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان، گەلانی تامەزرۆیی ئازادی و ئازادیخواخزانە، کە گوشار بخەنە سەر داگیرکەری تورکیا بۆوەستاندنی هێرشەکانی سەر ناوچەکانمان و ئازادکردنی ڕێبەر ئۆجالان.