تولای حاتمئۆغولاری: ئێمە لەگەڵ داخوازییەکانی گەلانی ئێرانداین
هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەبارەت، بە خۆپیشاندانەکانی گەل لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند، ئێمە وەک دەم پارتی ئەم داخوازانە وەک داخوازییەکی ڕەوا دەبینین و سیاسەتەکانی ستەمکاریی شەرمەزار دەکەین کە بە پێچەوانەی ئیرادەی خەڵکەوەیە و ئێمە لەگەڵ گەلانی ئێ
ناوەندی هەواڵ
هەریەکە لە تولای حاتیمۆغولاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم پارتی"، سەبارەت بە بە خۆپیشاندانەکانی گەل لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەیامێکیان بڵاوکردەوە.
تولای حاتیمۆغولاری ڕایگەیاند، ژنان، گەنجان و هاووڵاتییانی نەتەوە جیاوازەکان کە لە ئێران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر قەیرانی ئابووری و زیادبوونی فشارەکان دێنە سەر شەقامەکان ڕوبەڕووی توندوتیژییەکی گەورە دەبنەوە، بە پێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لایەنیکەم ١٩ هاوڵاتی لە ناڕەزایەتییەکان گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسیش بریندار بوون، دەستبەسەرکردنی بریندارەکان لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و فشارخستنە سەر منداڵان بۆ دانپێدانان، کردەوەی نامرۆڤانەن.
باسی لەوەشکرد، ئێمە هێرشەکان بە تایبەت لە شارە کوردنشینەکان لە سەرتاسەری ئێران شەرمەزار دەکەین، وەک دەم پارتی داوا لە ئێران دەکەین کە پێداگری خۆی لەسەر فشار و توندوتیژی پێچەوانە بکاتەوە و دەستبەجێ گوێ لە داواکارییەکانی خەڵک بۆ دادپەروەری و ئاوەدانی و یەکسانی بگرێت و ڕێگا بۆ چارەسەری دیموکراتیک بکاتەوە.
تولای حاتیمۆغولاری وتیشی: ئێمە ئاگادارین کە زلهێزە ئیمپریالیستەکان هەوڵی دووبارە داڕشتنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا دەدەن، یەکەم ڕێگا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمە ڕێزگرتنە لە ئیرادەی گەلانی ناوچەکە، فراوانکردنی بازنەی ئازادییەکان و بنیاتنانی سیستەمێکی دیموکراتیک، بانگەوازی ئێمە بۆ ئێران ئەوەیە کە لەم چوارچێوەیەدا هەنگاو بنێت، ئێمە لەگەڵ خەباتی شەرەفمەندانە و ڕەوای گەلانی ئێرانداین.
تونجەر باقرخان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە ژنان، گەنجان، کرێکاران، گەل، ئایینەکان و بازنەی جیاواز لە ئێران ساڵانێکە بەرەنگاری داڕمانی ئابووری دەبنەوە، ئەوە تەنیا ناڕەزایەتییەک نییە بەرامبەر بە داڕمانی ئابووری، بەڵکو داواکارییەکی یەکسانی هاووڵاتیبوون و دادپەروەری و ئازادییە، ئێمە وەک دەم پارتی ئەم داخوازانە وەک داخوازییەکی ڕەوا دەبینین و سیاسەتەکانی ستەمکاریی شەرمەزار دەکەین کە بە پێچەوانەی ئیرادەی خەڵکە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕاشیگەیاند، هێرشی توندوتیژیی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ئەم داخوازییە دێموکراتیکانە، چارەسەر ناڕەخسێنێت؛ بە پێچەوانەوە قووڵتری دەکاتەوە، ئێمە ئەو ڕێبازە ڕەتدەکەینەوە کە شەقام، کۆڵان و بە تایبەتی شارە کوردییەکان وەک “ناوچەی ئەمنی” دەبینێت و بەشێوەیەکی کاریگەر دەیانکاتە ناوچەی جەنگ، دەبێت دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان و هەوڵی دەستێوەردانەکانی تیرۆرکردن بووەستێنرێن.
ئەوەشیان ڕاگەیاند، داوا لە ڕژێم دەکەین کە گوێ لە دەنگی ملیۆنان کەس بگرێت، هەنگاو بنێت کە پێکەوە ژیانی گەلان بەهێزتر بکات و ڕێگای چارەسەری ئاشتیانە بکاتەوە، لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژوو چەندین جار نیشانی داوە کە بەهێزترین پارێزگاری لە فشارە دەرەکییەکان هەژاری ئابووری و بڵاوبوونەوەی کۆمەڵگایە، دامەزراندنی سیستەمێکی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ڕەزامەندی گەل، هیچ وڵاتێک ناتوانێت بە ڕێگای توندووتیژی بەرێوە ببرێت، سەقامگیریش تەنها بە ڕێگای ئازادی، دادپەروەری و یەکسانیی بەدی دێت.