کۆنگرە ستار پێشێلکارییەکانی دژبە خۆپیشاندەران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار دەکات
لیژنەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی کۆنگرە ستار لە شاری حەلەب، پراکتیکەکانی ڕژێمە پاوانخوازەکانی دژ بە ژنان و گەلی کورد بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شەرمەزار کرد، داوای یەکخستنی هەوڵەکانی ژنانی لە سەرانسەری جیهان دژی ئەم ستەمە کرد.
حەلەب
بارودۆخی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شایەتی پەرەسەندنێکی بێوێنەی سەرکوت و پێشێلکارییەکانە، لە کاتێکدا دەسەڵاتداران بەردەوامن لە سەپاندنی سنووردارکردنی توند بەسەر ئازادییە کەسی و گشتییەکاندا، ڕاستەوخۆ ژنان دەکەنە ئامانج لە ڕێگەی گرتن و لەسێدارەدان و یاسای هەڵاواردن.
لیژنەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی کۆنگرە ستار لە شاری حەلەبی پایتەختی سووریا، ڕۆژی ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا شەرمەزاری ئەو ڕژێمە پاوانخوازانەی کرد کە ئازادیەکان سەرکوت دەکەن و مافە سەرەتاییەکانی ژنان داگیر دەکەن، لە ڕاگەیاندراوەکەدا بە تایبەتی باسی لە ئازارەکانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کراوە و ئاماژە بەوە کراوە، کە گەلی کورد بەردەوامە لە ڕاپەڕین و داوای ئازادی و ماف دەکات، بەڵام لە بەرامبەردا ڕووبەڕووی زیادبوونی سەرکوت و نادادپەروەری دەبێتەوە.
جەخت لەوەش کراوەتەوە، کە ڕژێم و پراکتیکە تاکڕەو و دیکتاتۆرەکان کە دەوڵەتە ستەمکارەکان لە دژی گەلەکەیان بەکاریدەهێنن، لە ڕێگەی چەسپاندنی دەسەڵاتی ڕەها و بێدەنگکردنی ئازادییە تاکەکەسی و دەستەکۆمەڵەییەکانەوە، داهێنان دەخنکێنن و بەشداری سیاسی لاواز دەکەن، جگە لەوەش توێژە بەرفراوانەکانی کۆمەڵگە پەراوێز دەخەن و بەرەوڕووی چەندین پێشێلکاری دەبنەوە و ژنان زۆرترین کاریگەری ئەم سیاسەتانەیان لەسەرە.
ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەم وڵاتانە سیستەم و پراکتیزەی هاوشێوەیان هەیە، لەوانە لەسێدارەدان، دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە، سانسۆری توند، بەکارهێنانی یاسا وەک ئامرازێکی هەژموون نەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە دادپەروەری، ڕژێمی ئێران وەک نموونەیەکی بەرچاو دەردەکەوێ، کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە لەسێدارەدانی خەڵکەکەی و یاسای ناڕەوا بەسەر ژناندا دەسەپێنێت، وەک باڵاپۆشی و سنووردارکردنی زۆرەملێ بەسەر ژناندا، مافەکان، گۆڕینی جەستە و ژیانیان بۆ گۆڕەپانی کۆنترۆڵکردن ئەم جۆرە حوکمڕانییە نەک هەر ڕێبازی چاکسازی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەوەستێنێت، بەڵکو بۆشایی نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگە قووڵتر دەکاتەوە، هەروەها بەرخۆدانی ژنان و گەل دەکاتە شۆڕشێکی پێویست بۆ پاراستنی شکۆمەندی مرۆڤ و مافی ئازادی.
"ژن، ژیان، ئازادی" دروشمێکە کە بە شێوەیەکی بەرچاو نمایش کراوە''
ڕوونیکردەوە، کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڕاستیە ستەمکارە، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە شەقامەکانی ڕۆژهەڵاتی کودستان و ئێراندا سەری هەڵدا و بووە بە هاوارێک بۆ ئازادی، کە بە پێشەنگی ژنان بوو هەروەها بوونە دڵ و ڕۆحی شۆڕش، ئەوان ئازایانە پێشەنگایەتیان کرد، بە هۆشیاری و ئیرادەوە ڕووبەڕووی ئامڕازی سەرکوت بوونەوە، ڕەتکردنەوەی باڵاپۆشی زۆرەملێیان لە بابەتی تایباتیەوە گۆڕی بۆ ئاماژەی سیاسی کە سروشتی دەسەڵاتی دیسپۆتی ئاشکرا دەکات، هەروەها ئەم ڕۆڵە پێشەنگانەیە ژنانی کردە ئامانجی ڕاستەوخۆی دەسەڵاتداران، کە وەڵامیان دایەوە بە دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ و بەکارهێنانی توندوتیژی سێکسی وەک چەکێکی سیاسی و ناوزڕاندنی میدیاکان و کوشتنی دەرەوەی دادگا لە هەوڵێکدا بۆ شکاندنی ئیرادەیان و بێدەنگکردنی دەنگیان.
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە، کە لە زیانبەرکەوتوانی ئەو سەرکوتکردنە دڕندانەیە، ساغار ئیتیمادی، ژنێکی گەنج لە کاتی بەشداریکردنی لە شۆڕشەکەدا، بە تەقەی هێزەکانی ڕژێمی ئێران، بە هۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە، مەرگی ئەو ژنە گەنجە ڕووداوێکی گۆشەگیرنەبوو، بەڵکو وێنەیەکی زیندوو بوو لە نرخی ئازادی کە ژنانی ڕۆهەڵاتی کوردستان و ئێرانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەیدەن.
"خەباتی ژنان تەنانەت لە ناو زیندانەکانیشدا بەردەوامە"
جەختی لەوە کردەوە، کە بەئامانجگرتنی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شتێکی تازە نییە، بەڵکو بەشێکە لە نەخشێکی دووبارەبووەوە لە نێو دەسەڵاتە پاوانخوازەکان کە بە زۆر حوکمڕانی دەکەن، لەم ڕژێمانەدا جەستەی ژن لە ڕێگەی یاسای بەرتەسککەرەوە و ئایینی و توندوتیژی ڕاستەوخۆ و ئاماژەی ئایدیۆلۆژییەوە دەبێتە گۆڕەپانێک بۆ کۆنترۆڵکردن، ئەمەش خەباتی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە خەباتی ژنان لە سووریا و ژنان لە سەرانسەری جیهاندا دەبەستێتەوە، بەو پێیەی هەمان ئامرازەکان بۆ شکاندنی خۆڕاگری و ملکەچکردنی کۆمەڵگەکان بەکاردەهێنرێن، سەرەڕای ئەوەش ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا، تەنانەت لە ناو زیندانەکانیشدا، بەردەوامن لە خۆڕاگری خۆیان، ئازارەکانیان دەگۆڕن بۆ بەڵگەیەک کە ئازادی پێنادرێت بەڵکو دەستی بەسەردا دەگیرێت.
لە کۆتاییدا ڕاگەیاندراوەکە بانگەوازی بۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، سووریا و جیهان کرد، کە یەکگرتوویی و پتەوترکردنی هاوپشتی ژنانی فرانتەیشناڵ، دەبێتە هۆی مسۆگەرکردنی پەرەسەندنی خەباتیان و گۆڕینی بۆ هێزێکی دەستەکۆمەڵی کە توانای بەرەنگاربوونەوەی ستەم و داکۆکیکردن لە مافەکانیان هەبێت و دادپەروەری و یەکسانی لە هەموو ئەو کۆمەڵگەیانەی بەدەست ستەم و هەڵاواردن دەناڵێنن بەدەست بهێنن.