سەرێکانی لە بیرەوەری ژندا: گێڕانەوەی شەڕ و کۆچکردن و بەرخۆدان
گەمرە عەلی، خەڵکی شاری داگیرکراوی سەرێکانی، شایەتحاڵییەکی جوڵاو لە بەرخۆدانی خۆی لە بەرامبەر هێرشەکانی داعش و داگیرکاریی تورکیادا پێشکەش دەکات و بەردەوامیی کاری کۆمەڵایەتی و تێکۆشانی خۆی دووپات دەکاتەوە تا گەیشتن بە ئاشتی و ئازادی.
سارە ئەفران-ئاسی عەفرین
حەسەکە-شاری سەرێکانی، وەک هەموو ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەردی بناغەی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ بوو، لە ڕێگەی بەرخۆدانی بەردەوامی لە دژی ڕژێمە ستەمکارەکان، سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ لە ژێر داگیرکاریدایە، بەڵام گەلەکەی بەردەوامە لە بەرزکردنەوەی ناوەکەی، بەرزترین ئایدیاڵەکانی بەرچۆدان و بوێری بەرجەستە دەکات، ئەمەش وایکردووە ببێتە ئماژە و ئیرادە.
لە ناو ئەو ژنانەی کە بە ڕاستی هێرشەکانی داعش و داگیرکاری تورکیادا ژیاون، جەمرە عەلی هەیە کە لە شەڕی ئازادیدا یەکێک لە کوڕەکانی لەدەستدا، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بە هوای گەیشتن بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە چەسپاوە کە کۆتایی بە کارەساتەکان بهێنێت.
گەمرە عەلی بەشێک لە ژیانی خۆی دەگێڕێتەوە و وتی: من لە سەریکانی لەدایک بووم و لە گەڕەکەکانیدا گەورە بووم، لە نێو شەش برادا تاکە کچ بووم، بۆیە قورسایی بەرپرسیارێتی ماڵەوەم لە ئەستۆ گرت، لەو کاتەدا مناداڵانی کچ نەچوونە خوێندنگە، بۆیە من لە خوێندن بێبەش بووم، هەموو ئەو شتانەی فێری بووم لە دایکمەوە بوو، کە یەکەم مامۆستام بوو و ڕێگای زانستم بوو.
وتیشی: لە تەمەنی ۱٦ ساڵیدا هاوسەرگیریم کرد و چوومە تل حەلەف لە نزیک گوندەکەمان، لەوێ، دەستم بە لاپەڕەیەکی نوێی ژیانم کرد، بەرپرسیارێتی پەروەردەکردن و چاودێریکردنی منداڵەکانمم لە ئەستۆ گرت، هەروەها هەموو ئەو کارانەم ئەنجامدا کە ژیانی گوندنشینی پێویستی بوو، لە چاودێریکردنی منداڵانەوە تا نانەواخانە و بەڕێوەبردنی ماڵەوە.
گەمرە عەلی باسی لە سەرەتای هێرشەکانی سەر شارەکەی کرد، وتی: کەمتر لە ساڵێک دوای دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، سوپای بەناو ئازاد دەستیکرد بە هێرشی لەناکاو بۆ سەر شارەکە، هەواڵی ناڕاست بۆ بڵاوکردنەوەی ترس لەناو خەڵکدا، بانگەشەی ئەوە دەکرد کە ئەوان هاتوون بۆ ڕزگارکردنی ئێمە و ئێستا ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاشان بەرەی نوسرە بە چەکی قورس هێرشەکانی دەستپێکرد و هیچ بژاردەیەکمان نەبوو جگە لە هەڵاتن بۆ گوندەکان، کاتێک ئارامی دەگەڕایەوە بۆ چەند ڕۆژێک، دەچووینەوە ماڵەکانمان، بەڵام شەڕەکان بەبێ وەستان بەردەوام بوون.
ڕوونیشیکردەوە، شۆڕش لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا بوو، شەڕڤانانمان کەم بوون، یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە"ش تازە پێکهاتبوون، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا چەندین گەنج و ژن و پیاو پەیوەندییان بە ڕیزەکانیەوە کرد، شۆڕشەکەش دەستیکرد بە ڕەگداکێشان، شەڕەکە ۱٤ ڕۆژی خایاند، لەو ماوەیەدا من چاوتروکاندنێکیش نەخەوتم، ڕۆژەکان پێدەچوو بێ کۆتا بن.
گەمرە عەلی ساتەکانی بەرخۆدانی بەبیر دێنێتەوە و وتی: ئێمە بە دڵەڕاوکێیەوە چاوەڕێی تەقە بووین، وەک چۆن شەڕڤانان زۆر پێویستیان پێی بوو، کاتێک دواجار گەیشتە ئەوێ، وتمان ئەگەر ئەمڕۆ نەگەنە سەرێکانی، ئەوا دەکەوێتە دەستی گروپە چەکدارەکان، ئەو شەوە شەڕڤانان هێرشەکانیان بەرپەرچ دایەوە و گروپە چەکدارەکان هەڵهاتن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەرئەوەی تەقەمەنیەکان بەشی پێویست نەبوون، گوێنیمان پڕکرد لە گەنمەشامی دوکانەکان و ناردمان بۆ شەڕڤانان، ئەوان فڕێیاندەدایە سەر چەکدارەکان، ئەوانیش بە بۆمبیان دەزانی و لە ترسدا پاشەکشەیان کرد.
سەبارەت بەو شەڕانەی لە ناوچەی مشریفە لە سەرێکانی ڕوویاندا، وتی: شەڕی نوێ سەریهەڵدا و بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ بەردەوام بوو لە ڕۆژێکی ڕوون لە مشریفە، ئێمە ئەو ڕۆژانەمان بە هەموو وردەکارییەکانیاندا تێپەڕاند، خواردنمان ئامادە دەکرد بەڵام نەماندەتوانی بیخۆین، کارەبا و هیچ ئامرازێک نەبوو کە یارمەتیمان بدات بۆ مانەوەمان، ئێمە ساوەرمان لێدەنا و نانمان دەکرد، بۆ منداڵەکانمان لەسەر ئاگرێک کە لە سندوقی کارتۆن دروستکرابوو، لە کاتێکدا فیشەک لە دەوروبەرمان دەباری و بەر دیواری ماڵەکان دەکەوت.
پاشان باسی لە کۆچکردنەکە کرد و وتی: شەڕەکان لە شوێنی جیاجیادا بەڕێوەدەچوون، گروپە چەکدارەکان بڕیاریان دابوو پاشەکشە نەکەن، لەو ماوەیەدا فاروقی کوڕم پەیوەندی بە یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە"ەوە کردبوو، بەرەی نوسرە ڕۆژانە هەڕەشەی لێدەکردین و دەیوت ئەو ژنانە دەکوژین، ئەمەش ترسی منی زیاتر کرد و ناچاری کردم بەرەو باکووری کوردستان کۆچبکەم، بەڵام دڵم لەگەڵ کوڕەکەم بوو، بۆیە لە ساڵی ٢٠١٤ گەڕامەوە بۆ سەرێکانی.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ کوڕەکەم پەیوەندی بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە کرد، دوای چەند ڕۆژێک پێی وتم: دایکە، هەڤاڵەکان هاتوون، منیش دەچمە پاڵیان، پێم وت، بڕۆ کوڕەکەم، بە سەرسوڕمانەوە لێی پرسیم، ئایا تۆ بەڕاستیتە؟ وەڵامم دایەوە: بەڵێ، بڕۆ، بەڵام ئەگەر ڕۆژێک هات کە وازت لەچەکەکەت هێنا ئەوا خۆم هەڵیدەگرم.
ساتی شەهیدبوونی دەگێڕێتەوە: لە ۲٤ی نیسانی ٢٠١٤ لە کێڵگەکاندا کارم دەکرد، کاتێک زانیاریم پێگەیشت، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بەرەو یەکێک لە بازگەکان دەڕۆیشت، بەپەلە هاتە دەرەوە، کاتێک ئۆتۆمبێلەکە نزیک بووەوە، شۆفێرەکە هاواری کرد بۆ وەستان، بەڵام وەڵامی نەدایەوە، بۆیە لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا بە دوایدا ڕایکرد، لەو ساتەدا تەقینەوەکە ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک گوێم لە تەقینەوەکە بوو، پەلەم کرد بۆ بازگەی پشکنین، هاوژینەکەم پێش من گەیشتبوو، کاتێکیش لەبارەی فاروقەوە پرسیارم لێکرد، یەک وشەی نەوت، لە بێدەنگییەکەیەوە لە ڕاستییەکان تێگەیشتم، تێگەیشتم کوڕەکەم شەهید بووە.
گەمرە عەلی باسی لە گەشتەکەی دوای لەدەستدانی کرد: دوای شەهیدبوونی کوڕەکەم، هەستم کرد دەبێت کارێکی شایستەی قوربانیدانی شەهیدان بکەم، بۆیە پەیوەندیم بە ئەنجومەنی خێزانی شەهیدانەوە کرد، سەرەڕای نەخۆشییەکەم، هەستم بە هێزێکی بێئەندازە کرد کاتێک لەگەڵ دایکانی شەهیدان کۆبوومەوە، خۆم وەک دایکێک بۆ هەموو شەهیدان دەبینی، بەردەوام بووم لە کارەکانم تا کۆچمانکرد لە ساڵی ٢٠١٩.
سەبارەت بە قۆناغی دوای داگیرکاریی تورکیا وتی: دوای هێرشی ٢٠١٩ کۆچمانکرد بۆ تل تەمر، وتمان چەند ڕۆژێکی تر دەگەڕێینەوە بۆ سەرێکانی، بەڵام شەڕەکە زۆر توند بوو، دواتر ڕوومان لە حەسەکە کرد، لەوێ لەگەڵ ئەنجومەنی خێزانی شەهیدان بەردەوام بووم لە کارەکانم، بەهۆی بەرپرسیارێتی خۆم بەرامبەر بە منداڵەکانی کوڕە شەهیدەکەم، لە دامەزراوەیەکی سەربازیدا دەستم بە کارکردن کرد، هەروەها بەشداریم لە کۆمینی گەڕەک کرد لەگەڵ پارتی یەکێتی دیموکراتی "پەیەدە" و کۆنگرەی ستاردا، بەم شێوەیە دوای کۆچکردنم، هەوڵمدا بەهێز بمێنمەوە و ڕۆڵی خۆم بەجێبهێنم.
لە کۆتایی قسەکانیدا گەمرە عەلی بەڵێنەکەی نوێکردەوە و وتی: لە پێناو شەهیدان و لە پێناو ڕێبەر ئۆجالان هەرچی داوام لێبکرێت بەبێ دوودڵی ئەنجامی دەدەم، سڵاو و ڕێز بۆ هەموو خێزانی شەهیدان دەنێرم، هەمیشە هیوادارم بۆ بونیادنانی ئاشتییەکی هەمیشەیی، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان دەکەم.