تەرمی ژنێک بەشێوەیەکی نامۆ لە بەنداوی خاسەی کەرکوک دۆزرایەوە
ئیوارەی دوێنێ تەرمێک بەشێوەیەکی نامۆ لە بەنداوی خاسەی کەرکوک دۆزرایەوە، شەدە بەشیر، چالاکوانی ژنان دەڵێت: تەرمەکە ژنە.
ناوەندی هەواڵ
کوشتنی ژنان و شاردنەوەی تەرمەکانیان بۆ دەربازبوونی بکوژان لە یاساو سزا بەردەوامی هەیەو لە نوێترین ڕووداودا ئێوارەی دوێنێ ٤ی کانوونی دووەم، تەرمێک لە ناو بەنداوی خاسە لە کەرکوک دۆزرایەوە کە لەناو بەتانییەکدا پێچرابوو هەروەها بلۆکێکی پێوە بەسترا بوو بۆ ئەوەی لەناو ئاوەکەدا نقوم بێت.
لەو بارەیەوە شەدە بەشیر، چالاکوانی ژنان لە پەڕەی فەیسبوکی خۆی نووسیویەتی: ئەو تەرمەی دوێنێ ئێوارە چەند ڕاوچیەک لە بەنداوی خاسە دۆزیانەوە تەرمی ژنێکە بە بەتانییەکەوە پێچراوەو بلۆکێک بەتەرمەکەو بەستراوە تا نقوم بێت.