شەهیدانی یەکەمین کۆمەڵکوژی پاریس سیمبولی خەباتن بۆ هەموو ژنان
هەر سێ ژنە تێکۆشەر "ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمز" لە ڕێگەی خەبات و بەرخۆدانیانەوە، نوێنەرایەتی دۆزی گەلی کوردیان دەکرد و وێنەی ژنی کوردی ڕاستەقینەیان بۆ جیهان بەرجەستە کرد.
نورشان عەبدی
کۆبانێ- ڕۆژی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣، سێ ژنە چالاکوانی کورد بە ناوەکانی ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمز، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەلایەن هەواڵگری تورکیاوە کۆمەڵکوژ کران.
ئازادیخواز ساکینە جانسیز ناسراو بە "سارا"، لە ساڵی ١٩٥٧ لە دێرسیم لە باکووری کوردستان لە دایکبووە، بە یەکێک لە گرنگترین ژنە دامەزرێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان دادەنرێت، فیدان دۆغان "ڕۆژبین" نوێنەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بوو لە پاریس، لەیلا شایلەمزیش نوێنەری ژنانی گەنج بوو لە پاریس.
سەمیرە محەمەد عەلی، کارگێڕی ماڵی ژنان لە پارێزگای فورات لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەبارەت بە بەئامانجگرتنی ژنان و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی بەرامبەریان بەتایبەتی چالاکوانانی ژن، وتی: ئەو سێ چالاکوانە ژنە ژنانی کرێکار بوون لەناو کۆمەڵگەدا کە کاریگەرییەکی تایبەتیان هەبووە و لەبەر ئەوە دەوڵەتی تورک هەڵوێستێکی دوژمنکارانەی هەیە بەرامبەر بە ژنانی ئازاد، هەربۆیە لە ئەنجامی ئەم عەقڵیەتە ستەمکارانەدا ئەو سێ چالاکوانە ژنە شەهید بوون.
ڕوونیکردەوە کە دەوڵەتی تورکیا، هەزاران ساڵە، ئامانجی سەپاندنی سیاسەت و ئایدۆلۆژیای ستەمکارانەی خۆی بووە بەسەر کوردستاندا، بەتایبەتی بەسەر ژنانی کورددا و وتیشی: دەوڵەتی تورکیا هەمیشە هەوڵی سەپاندن و عەقڵییەتی فاشیستی خۆی دەدات، بەتایبەتی بەسەر ژنانی کورددا، بۆیە بەردەوام ژنان دەکاتە ئامانج و کۆمەڵکوژی لە دژی ئەو ژنانە دووبارە دەکاتەوە کە کار بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە و پاراستنی ناسنامەکەیان لەناو ئەودا دەکەن، مەیدانی سەربازی بەسە بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی هەبێت لەناو کۆمەڵگەدا و کار بکات بۆ تەواوکردنی سوڕی دیموکراسی و دادپەروەری لەناو ئەندامانی کۆمەڵگەدا.
سەمیرە محەمەد عەلی ئاماژەی بە کاریگەری کەسایەتی ئەو سێ ژنە تێکۆشەرە کرد کە وەک ژنێک لەسەری بووە و وتی: شۆڕشگێڕ ساکینە جانسز پێشەنگ و ڕێبەر بوو بۆ ژنان لە هەموو بوارەکانی کولتووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و دیپلۆماسی، لەگەڵ بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان توانی بچێتە ناو ماڵی هەموو ژنێکەوە تا لەژێر کاریگەری خۆی و بیرکردنەوە و پێشەنگایەتی کردندا بێت لە پێشەنگایەتی کۆمەڵگەدا، من یەکێکم لەو ژنانەی کە لەژێر کاریگەری کەسایەتییەکەیداین، ئازادیخوازان فیدان و لەیلا جێپەنجەیان لە بواری دیپلۆماسیدا دیاریکردووە و بە بیرۆکەکانیان کاریگەرییان لەسەر هەموو جیهان هەبووە و لە ناو ئەو ژنە کاریگەرانە بوون کە کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگە هەبووە لە ڕێگەی خەباتی خۆیانەوە، و پردێکیان لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا دروستکرد و هەر بەو هۆیەشەوە لە ڕێگەی هەواڵگری تورکیاوە تیرۆرکران.
بە قوربانیدانی ژنە تێکۆشەرەکان، ژنانی کورد لە هەموو جیهاندا جێپەنجەی خۆیان دیاریکردووە
سەمیرە محەمەد عەلی ڕوونیشیکردەوە کە لە وڵاتێکی وەک فەرەنسا، بە هێزەکانی هەواڵگری و بانگەشەی دیموکراسی، سێ ژن بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی بەم شێوەیە کرانە ئامانج ئەمەش واتای ئەوەیە کە هەموو وڵاتان ژنی کورد لە کۆمەڵگەدا قبوڵ ناکەن، بۆیە فەرەنسا، تا ئەمڕۆش، ڕاستییەکان سەبارەت بە کۆمەڵکوژی یەکەمی پاریس ئاشکرا ناکەن، ئەمڕۆ ژنان گەیشتوونەتە قۆناغە پێشکەوتووەکان و بوونەتە خاوەنی شوناس و ئیرادە، ئەوان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا جێگەی خۆیان گرتەوە، بە گەیاندنی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”، کە لە میراسی خەباتی ساکینە و فیدان و لەیلا سەرچاوەی گرتووە بۆ هەموو بەشەکانی جیهان، بەو پێیەی نوێنەرایەتی ناسنامەی ژنان دەکات لەناو کۆمەڵگەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد سەرەڕای ئەو هەوڵە زۆرانەی بۆ سڕینەوەی ناسنامەی ژنان دراوە، خۆیان بە پێگە و ڕۆڵی خۆیانەوە چەسپاندووە، هەروەها لەڕێگەی خەباتی خۆیانەوە مێژوویان نووسی و دەستکەوتی زۆریان بەدەستهێناوە، لەهەمانکاتدا قوربانییەکی زۆریان داوە، وەک ئەو سێ ژنە تێکۆشەرە کە بوونە سیمبولی ژنانی ئازاد و بیری ئازاد، و لەسەر ڕێبازەکەیان، ژنان کاریان کرد بۆ بەرزکردنەوەی خێرایی خەبات لەناو کۆمەڵگەدا، ئەمڕۆ دەبینین کە ژنان بوونی خۆیان لە سیاسەت و پێشەنگایەتی لە بواری سەربازی و دیپلۆماسیدا سەلماندووە.
"خەباتی ژنان سیاسەتی دەوڵەتی فاشیستی تورکی پیشانی جیهان دا"
ئاماژەی بەوەشدا که دەوڵەتی تورکیا بەردەوامه له ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژ به گەلی کورد، کە له کۆمەڵکوژی پاریسەوه ده ستپێدەکات، تا شاری کۆبانێ و چەندین کۆمەڵکوژیی دیکه له پێناو پاراستنی خاک و گەلەکه، ژنان لەم کۆمەڵکوژییانەدا چ وەک چالاکوانێکی سیاسی یان مەدەنی زیانیان بەرکەوتووەو وتێشی: ئەم پێشێلکاریانە دەبێت بە مێژووی دەوڵەتی تورکیا و سیاسەتەکەی بناسێندرێن.
لە کۆتایی قسەکانیدا سەمیرە محەمەد عەلی، کارگێڕی ماڵی ژنان لە شاری کۆبانێ، جەختی لەسەر پێویستی شێنکەوتنی ژنان بە شوێنپێی ئازادیخوازاندا کردەوە بۆ ئەوەی ڕاستییەکان دەربارەی دەوڵەتی تورکیا و ئەنجامەکانی پیشان بدرێت لە کۆمەڵکوژییەکانی دژی ژنان ونیشاندانی ڕاستییەکان سەبارەت بە کۆمەڵکوژییەکەی پاریس، کە فەڕەنسا زیاتر لە١٠ ساڵە شاردوویەتیەوە.