ناسنامەی ٥ هاوڵاتی ئاشکرا بوو کە لە هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گیانیان لەدەستدا

ناسنامەی ٥ هاوڵاتی کە لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کاروانێکی گەل بەرەو بەنداوی تشرین و سیرین گیانیان لەدەستدا بڵاوکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ناوی قوربانیانی هێرشەکانی دوێنێی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کە کرایە سەر کاروانێکی مەدەنی کە بەرەو بەنداوی تشرین دەڕۆیشتن و هێرشی سەر گوندی گیرک لە کۆبانێ ئاشکرا کرد.

 

ناوی ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانەی کە بەشداربوون لەو کاروانەی کە بەرەو بەنداوی تشرین دەڕۆیشتن بەم شێوەیەن: زۆزان حیمۆ، کەرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، ئازاد فەرحانمیهێمد حسان، ئەندامی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریا.

 

ناوی شەهیدانی هێرشی گوندی گیرکێ: مستەفا عەبدی، عەلی شاسۆ.

 

ئێشکگری بەردەوامە

لە لایەکی دیکەوە زاندرا کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە تورکیا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانییەوە ناوچەی دەوروبەری بەنداوی تشرین کە هاووڵاتییانی تێدا کۆدەبوونەوە، تۆپباران دەکەن، هەزاران هاوڵاتی لە دژی هێرش و تۆپبارانەکان، بەردەوامن لە ئێشکگری لە بەنداوەکە.