قەیران لە جوانرۆ؛ خۆڕێکخستن لە سێبەری برسێتی و نائەمنیدا
دوابەدوای پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل، شاری جوانرۆ بەشێکی داخراوە و بازاڕی سنووری بەتەواوی داخراوە، هاوکات کەشێکی ئارام بۆ خەڵکی ڕەخساوە.

جوانرۆ– لە نێو زیادبوونی گرژییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسرائیل، شاری جوانرۆ جارێکی دیکە ڕووبەڕووی قەیرانێکی فرەلایەن بووەتەوە. زیادبوونی دۆخی ئەمنی و کەمیی کەلوپەلی سەرەتایی و فشارە ئابووری و سەربازییەکان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی شارەکە داناوە.
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بوونی بەربڵاوی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان لە شارەکە و دەروازە و دەرچوونەکانی شارەکە کە بەتەواوی ڕووخساریان داپۆشیوە، هەستی نائەمنی لای هاووڵاتییانی زیاتر کردووە. جگە لەوەش سەرجەم ئەو بازرگانانەی سەوزە و میوە بە پیکاب و نیسان دەفرۆشن لە شارەکەدا کۆکراونەتەوە و گۆڕەپانی مۆلاوی و گۆڕەپانی فەلەستین و شەقامی موعەلم و ناوچەی مانگی سووری نزیک بارەگای سوپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعات بە تەواوی بەتاڵ کراون. شەوی ڕابردوو، فەرمانی چۆڵکردنی خانووەکانی نیشتەجێبوون لە نزیک هێزەکانی سوپای پاسداران لە شاری جوانرۆ کە لە ناو شاردایە. ئەم دۆخە کەشێکی نیگەرانی و نادڵنیایی لای هاووڵاتیان دروست کردووە و جموجۆڵی ڕۆژانەی پەکخستووە.
هاوکات لەگەڵ ئەم ژینگە ئەمنییەدا، کەمیی خۆراک و کەرەستەی پێویست بۆتە تەحەددایەکی جددی بۆ دانیشتووان. داخستنی یان سنووردارکردنی ڕێگاکانی دابینکردن، بەتایبەتی لە ڕێگا سنوورییە نافەرمیەکانەوە کە هەمیشە بەشێک بوون لە ئابووری هەرێم، فشارەکانی لەسەر ماڵەکان دوو هێندە کردووە. داخستنی تەواوەتی بازاڕی سنووری کە سەرچاوەی داهاتی هەزاران هاووڵاتیی شاری جەوانروودە، فشاری ئابووری لەسەر بنەماڵەکانیش زیاد کردووە.
سەرەڕای ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخی سەختی ئابووری و کەمیی بەرجەستەی کەرەستەی خۆراکی سەرەتایی، هاووڵاتیانی شاری جوانرۆ ماڵ و حاڵی خۆیان کردۆتەوە بۆ داڵدەدان و جێگیرکردنی هاووڵاتیانی ئاوارە لە ناوچەکانی دیکەی وڵات کە بەهۆی پەرەسەندنی ململانێکان لەم دواییانەدا ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن.
لە چەند حەوتووی ڕابردوودا و لەگەڵ زیادبوونی گرژیەکان، ژمارەیەکی بەرچاو لە بنەماڵەکانی شارەکانی دیکەی وەک تاران، کرماشان و هتد بەرەو شارە سەلامەتترەکان لەوان جەوانروود بەڕێکەوتوون. ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاوڵاتیانی شاری جەوانرۆ خۆیان لە ئێستاوە کاریگەری لێکەوتە ئابوورییە بەرفراوانەکان و کێشەی بژێوی ژیانیان هەبووە، لەوانە بەرزبوونەوەی ئاسمانی نرخەکان و کەمیی دابینکردنی هەندێک کەلوپەلی سەرەتایی وەک ئارد و نەوت و کەرەستەی پڕۆتین.