ڕاپۆرت: بارودۆخی منداڵانی غەززە لە نێو شەڕی بەردەوامدا خراپترینە
ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات کە ئاستی توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵان گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنە، ئەوەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە دۆخی منداڵان لە غەززە خراپترینە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو شەڕەی کە لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بەڕێوەدەچێت.

ناوەندی هەواڵ - هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە ئەنجامدانی جینۆساید لە غەززە، لەوانەش کوشتن، برسیکردن، وێرانکردن، و ئاوارەکردنی زۆرەملێ، بە پشتگوێخستنی هەموو تانە نێودەوڵەتییەکان و فەرمانەکانی دادگای نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی توندوتیژییەکان. ئەمە سەرەڕای ئەوەی هەزاران کوژراو و برینداری بەجێهێشتووە و زیاتر لە ١١ هەزار کەسیش بێسەروشوێنن.
ڕاپۆرتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە منداڵان و شەڕی چەکداری بۆ ساڵی ٢٠٢٤ ڕۆژی هەینی ٢٠ی حوزەیران ئاشکرای کرد کە ئاستی توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵان گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنە، جەختیشی لەوە کردەوە کە دۆخی منداڵان لە غەززە خراپترین حاڵەتە لە ژێر ڕۆشنایی شەڕی قڕکردن کە بەردەوامە کە هێزەکانی ئیسرائیل ئەنجامی دەدەن.
ڕاپۆرتەکە دووپاتی کردەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٤ لە "لیستی ڕەش"ی ئەو لایەنانەدا دەمێننەوە کە پێشێلکاریی قورس دژی منداڵان لە ناوچە جێناکۆکەکان ئەنجام دەدەن و ئەوانیش وەک ئەو لایەنەی کە منداڵانی کوشت و پەکخستنی منداڵان و ئەو لایەنەی هێرشی کردووەتە سەر قوتابخانە و نەخۆشخانەکان وەسف دەکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەشت هەزار و ٥٥٤ پێشێلکاریی جددی لە دژی ٢٩٤٤ منداڵ لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و قودس لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیل و دانیشتوانی نایاسایی ئەنجامدراوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی ئیسرائیل ٩٥١ منداڵیان دەستگیرکردووە، کە ٦٠٢ منداڵیان لە کەرتی ڕۆژئاوا و ٢٥٩ یان لە قودس و٩٠ منداڵیان لە کەرتی غەززە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزەکانی ئیسرائیل لە کاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە کەرتی ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە ٢٧ منداڵیان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکارهێناوە. هه ڕوه ها ئاماژه ی به وه داوه که ١٥٦١ منداڵی که مئه ندام هه یه ، له نێویاندا هه زار و٥٠٧ که س له که ڕتی غه ززه و که ڕتی ڕۆژئاوا و قودسی ڕۆژهه ڵاتی داگیرکراو برینداربوون و ٥٤ که سیش له لایه ن ئه و دانیشتووانه ی که ناوچه کانی فه له ستینیان داگیرکردووه .
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزەکانی ئیسرائیل زیاتر لە پێنج هەزار جار بە کۆی گشتی ڕێگرییان لە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان کردووە بە هاووڵاتیانی سڤیل، کە ٢ هەزار و ٨٢٨ جار لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و قودس و دوو هەزار و ٢٦٣ جاریش لە کەرتی غەززە.
لای خۆیەوە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی قوڵی خۆی دەربڕی لە بەردەوامی پەرەسەندنی پێشێلکارییە قورسەکان بەرامبەر بە منداڵان لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە، داوای لێپرسینەوە لە هێزە ئیسرائیلییەکانی کرد لە بەرامبەر تاوان و پێشێلکارییە قورسەکانی دژی منداڵان، پابەندبوون بە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان و یاسای نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ، بۆ ڕێزگرتن لە پاراستنی تایبەتی منداڵان، هەروەها بۆ پاراستنی قوتابخانە و نەخۆشخانەکان.