نمایشێکی هونەری ستیا نەخشا لە یادی ١١یەمین ساڵیادی فەرمانی ٧٤
ناوەندی ستیا نەخشا بۆ ڕۆشنبیری و هونەر نمایشێکی میوزیک و سەمای بۆ یادی فەرمانی ٧٤ لە شنگال دەستپێکرد.

ناوەندی هەواڵ
بۆ ١١یەمین ساڵیادی ئەو فەرمانە ٧٤ی ساڵی داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە دژی کۆمەڵگەی ئێزدی ئەنجامدرا، ناوەندی ستیا نەخشا بۆ کولتوور و هونەر نمایشێکی مۆسیقی و هەڵپەڕکێی ئامادەکردووە کە ڕەنجی ژنانی ئێزدی و ئەو نادادپەروەرییە بەرجەستە دەکات کە بەرگەیان گرتووە، هەروەها ساتی ڕزگاربوونیان لە دوای دەستوەردانی ئازادیخوازان دەخاتەڕوو،
ئەم کارە هونەرییە، کە بەرەبەیانی رۆژی ٣ی ئاب لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ناوەندی ستیا نەخشا بۆکولتوور و هونەرەوە دەستیپێکردووە، گوزارشت لە ڕێنێسانسی ژنانی ئێزدی دەکات و بەرخۆدانیان لە بەرامبەر تاریکیدا نەمر دەکات و هیوایەکی نوێ بۆ ژیانێکی ئازاد و کەرامەت بەرجەستە دەکات.