لەیلا ئیبراهیم: ئەوەی ڕوویدا کارەساتێکی کاتی نەبوو هەوڵێک بوو بۆ لەناوبردنی ناسنامەی خەڵک
لەیلا ئیبراهیم، هاوسەرۆکی ماڵی ئێزدییەکان لە جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، جەختی لەوەکردەوە کاریگەرییەکانی فەرمانی ٧٤ هێشتا لە ژیانی ڕۆژانەی ئێزدییەکان هەستی پێدەکرێت و وتی: ئەوەی ڕوویدا کارەساتێکی کاتی نەبوو، هەوڵێک بوو بۆ لەناوبردنی ناسنامەی خەڵک.

ناوەندی هەواڵ
سەرەڕای پشتگوێخستنی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و نەناساندنی ئەو جینۆسایدەی کە لەسەر دەستی داعش تووشی بوون، ئێزدییەکان خۆیان پێکهێناوەتەوە بۆ بەرگریکردن لە بوون و مێژووی خۆیان.
دەیان ساڵە بوونی ئێزدییان لە عێراق و سووریادا مۆدێلی هەمەجۆریی کولتووری و ئایینی بووە، بەڵام ئەم پێکهاتە ڕەسەنە تووشی زنجیرەیەک پێشێلکاریی سیستماتیک بوو کە بە داگیرکردنی شنگال لە ساڵی ٢٠١٤ و دواتر جینۆساید و ئاوارەبوونی هەزاران خێزان گەیشتە لوتکە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵان، دەرئەنجامەکانی ئەم تاوانانە بەردەوامن لە قورسایی لەسەر کۆمەڵگەی ئێزدی، کە لە خەباتدان بۆ داننان بە مافەکانی و دڵنیابوون لەوەی کە کارەساتەکە دووبارە نەبێتەوە.
"فەرمانی ٧٤ هەوڵێک بوو بۆ قڕکردنی بوون و ناسنامەی ئێزیدییەکان"
لەیلا ئیبراهیم، هاوسەرۆکی ماڵی ئێزدییان لە جزیرە وتی: کاریگەریی هێرشەکانی سەر ئێزدیان لە شنگال تا ئێستاش لە ژیانی ڕۆژانەیاندا هەیە، ناوچەکە شاهیدی شەپۆلی ترسناکی کوشتن و وێرانکاری بوو دوای هێرشە سیستماتیکییەکان کە ڕاستەوخۆ کۆمەڵگەی ئێزدییان کردە ئامانج و هەزاران کەسیان کوژران یان ئاوارەبوون، فەرمانی ٧٤هەمین کە لە دژی ئێزدییەکان لە شنگال دەرچووە، بە هەوڵێک بۆ سڕینەوەی بوون و ناسنامەی ئەم گەلە دێرینە" پێناسەکرد و ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک دوای ئەم کارەساتە، کاردانەوەکانی هێشتا سێبەرێکی قورسیان بەسەر کۆمەڵگەی ئێزدیدا خستووە، کە تەنها بەهۆی پەیوەندییە ئایینی و کولتوورییەکانیەوە ڕووبەڕووی مێژوویەکی گۆشەگیری و جینۆساید بوونەتەوە.
ڕوونیشیکردەوە، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ئێزدییەکان تووشی هێرشی ڕێکخراو کراون کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونیان بۆ کەمپەکان، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بارودۆخی مرۆیی سەخت و نەبوونی پاڵپشتی نێودەوڵەتیی پێویست، گەلی ئێزدی بۆ هەزاران ساڵە زمان و کولتوور و داب و نەریتی خۆیان پاراستووە و وایکردووە ببنە پێکهاتەیەکی ڕەسەن و تەنها کەمینەیەکی پەراوێزخراو و بێ ماف نەبن، بەداخەوە ئەوانەی لە فەرمانەکە ڕزگاریان بووە، ناچاربوون ناوچەکە بەجێبهێڵن و بەرەو وڵاتانی ئەوروپا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕۆن، دەیان کەمپ هەیە کە ئێزدیەکانی تێدا نیشتەجێیە، بەڵام هەزارانیان بێ ماڵ و حاڵ ماونەتەوە، ئەوانەی ئارەزووی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان هەیە، هێشتا ترسیان هەیە کە بڕیارێکی دیکەیان بەسەردا بسەپێنرێت.
"ئێمە کاردەکەین بۆ ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی لە دەستی داعش"
سەبارەت بە کارەکانی ماڵی ئێزدی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ەتی: لەکاتی فەرمانەکەدا هەزاران ژن و کچی ئێزدی ڕفێندراون و بە دیل گیراون، ئەوانیش براونەتە شاری ڕەققە، ئێستا کار بۆ ئازادکردنی ئەو کەسانە دەکەین کە هێشتا لە دەستی داعشدان، هاوکات چەندین کەسی دیکەش هەن لە کەمپی هۆل کە هێشتا ناسنامەیان ئاشکرا نەکراوە، بەشێک لەو ژنە ئێزدیانەی کە لە گەنجیدا ڕفێندراون، نایانەوێت بگەڕێنەوە ماڵەکانیان، چونکە هیچیان لەبیر نییە و کەسوکاریان ناناسن، هاوڵاتیانی شنگال شایەنی دانپێدانانی تەواون بە پێگەی خۆیان و مافەکانیان و ئەو جینۆسایدەی کە تووشی بوون، ئێزدییەکان هەستیان بە خیانەت کرد، دوای ئەوەی دەسەڵاتی فەرمی داواکارییە دووبارەکانیان پشتگوێ خست، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکان بۆ داوای پاراستن لە حکومەتی عێراق، بەڵام گوێ بەو دەنگانە نەدرا.
"کۆمەڵگەی ئێزیدی خۆی بەهێزتر کرد و ڕێکخستنبوونی خۆی دامەزراند"
لەیلا ئیبراهیم ئاماژەی بەوەشکرد کە دۆخەکە کاردانەوەی نەرێنی زاڵ بووە بە بێبایەخکردن تایبەتمەند بووە، وەک ئەوەی هەندێک بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دانیان بەو پێشێلکاریانەدا ناوە کە ڕوویانداوە، ئێزدییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەر ئیرادەی سیاسی ڕاستەقینە لەو کاتەدا هەبووایە، دەکرا لە جینۆساید و ئاوارەبوون ڕزگاریان بکرایە، بەڵام هەنگاوی کاریگەر نەنرا، ئەوەی لە شنگال ڕوویدا تەنها کارەسات نەبوو، بەڵکو خیانەتێک بوو لە مرۆڤایەتی، هەموو شتێک کە ڕوویدا دەبێت سەرلەنوێ سەیر بکرێتەوە، هەروەها دەبێت لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە ئەم کارەساتەیان لێکەوتەوە، سەرەڕای ئەوەی تووشی ئەو شتانە بوون، بەڵام لە پێشوو بەهێزترن، وتی: ئێزدییەکان لە شنگال خۆیان ڕێکخستووە و هێزی خۆیان پێکهێناوە، ئێستاش بەرگری لە خۆیان و خاکەکەیان دەکەن، هەروەها خۆبەڕێوبەری خۆیان دامەزراندووە، ئەگەر نیازێکی ڕاستەقینە هەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا ڕوویداوە، ئەوە دەبێت لە گەڕاندنەوەی کەرامەتی ئێزدییەکان و داننان بەو نادادپەروەری و جینۆسایدە سیستماتیکییەدا دەست پێبکات کە تووشی بوون، دروشمی دەنگدانەوە بەس نییە؛ ئەوەی پێویستە هەنگاوی ڕاستەقینە بێت کە بەشدارە لە دووبارە بونیادنانەوەی ژیانیان و دڵنیابوون لەوەی کە کارەساتەکە دووبارە نابێتەوە.