نزمتری پلەی گەرما لە مانگی حوزەیران تۆمارکراوە

بەرزترین پلەی گەرمای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ٤٠ پلەی سەدی بووە، کە بە بەراورد بە ٢٠ ساڵی ڕابردوو فێنکترین مانگ بووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاوى کردەوە، بەرزترین پلەی گەرما لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ٤٠ پلەی سەدی بووە و نزمترین پلەبووە کە تۆمارکرابێت.

 

مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بە فێنکترین مانگ دادەنرێت لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا کە بەرزترین پلەی گەرما ٤٠ پلەی سەدی بووە و نزمترین پلەی گەرمی ١٩.٥ پلەی سەدی بوو، هەروەها تێكڕای پلەی گەرمی ٢٩.٦ پلە بووە لە وێسگەی كەشناسی سلێمانی.

 

لە ڕاگەیندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئەوە خراوەتەڕوو کە  بەرزترین پلەی گەرمای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ٤٠ پلەی سەدی بوو كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمی لە مانگی حوزەیرانی بیست ساڵی ڕابوردوو ٠.٨ پلە نزمتر بووە.

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕێژەى بەرزى پلەکانى گەرما لە مانگى حوزەیرانى ٢٠ ساڵى ڕابردووی بڵاوکردووەتەوە.