لە میسانی عێراق هۆشداری لە کەم بوونەوەی ئاو دەدرێت

لە پاریزگای میسان هۆشداری لە کەمی ئاو دەدرێت کە کاریگەری لەسەر ژینگە و دیمۆگرافی ناوچەکە دادەنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی سیاسەتی دەوڵەتی تورکەوە بۆ گرتنەوەی ئار لەسەر عێراق، هەروەها باران نەبارینی پێویست و ۆر ماوەی سێ ساڵە عێراق تووشی کەم ئاوی بووەو هەندێک لە ناوچەکان ئەوانەی بە تایبەت لە قەراغ ئاون مەترسی بە بیابان بوونیان لەسەرە.

 

پارێزگاری میسان هۆشداری داو ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی دابەزینی پشكی ئاوی پارێزگاکە بەشێكی زۆری شارۆچكەكانی پارێزگاكە ڕووبەڕووی قەیرانی كەم ئاویی بوونەتەوە، بەتایبەتی ئەو شارۆچكانەی كە دەكەونە كۆتایی ڕووباری دیجلەوە، تاكە سەرچاوەی ئاوی شارەكەش ڕووباری دیجلەیە، وتیشی: داوا لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان دەكەین، پشكی ئاوی پارێزگای میسان زیاد بكات، بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمی ئاو، كە بووەتە هۆی تێكشكانی كشتوكاڵی و ژینگەیی شارەكە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، قەیرانی ئاوی شارەدێیەكانی بەنی هاشم و سەید ئەحمەد ڕیفای و ناوچەكانی دیكە ژیانی كشتوكاڵ و هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە دەخاتە مەترسییەوە، هەروەها ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی كاریگەری ژینگەیی و دیمۆگرافی لە ناوچەكەدا.