بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاسێکدا ٢٥ کەس لە هندستان گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە پاسێکدا کە ٣٢ کەسی تێدابوو 25 کەس گیانیان لەدەستداو ٨ کەسی دیکە برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

میدیاکانی هیندستان ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند، دوای ئەوەی پاسێک لە ویلایەتی مەهاراشترای ناوەندی هیندستان ئاگری گرت، ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨ کەسی دیکە برینداربوون.

 

بەگوێرەی میدیاکانی هیندستان، پاسەکە ٣٢ کەسی تێدابوو کە لە شاری یاڤاتمالەوە بەرەو پونا بەڕێکەوتبوون، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوخۆی بۆڵدانا وتی: 25 تەرم لە پاسەکەدا دۆزراونەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک ویلایەتەکە کە نزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر لە شاری بۆمبای پایتەختی هیندستانەوە دورە.

 

پۆلیسی هیندستان لێکۆڵینەوەی لە بارودۆخی ڕووداوەکە ڕاگەیاند.