ژنان سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک بەرەوپیش دەبەن

ئەکادیمیای شەهید زەینەب سارۆخان لە ژێر چەتری کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا بە ئامانجی  شارەزابوونی هەموو ژنان و ئەندامانی کۆمەڵگە لە زانستی ژنان و پێکەوەژیانی ئازاددا کاردەکات.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- لە نۆیەمین کۆنگرەی ستاردا، بڕیار درا بواری پەروەردە بە کردنەوەی ئەکادیمیا بۆ بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاری ژنان لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک پەرەپێبدرێت، ئەنجومەنی پەروەردە و ئەکادیمیای ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە ١٧ ئەکادیمیای هەیە، ٧ی سەر بە کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرەی ستارە.

 

کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک "KPCD" ، هێزەکانی پاراستنی جەوهەری ژنان HPC-JIN""، دادوەری و زانکۆی ڕۆژئاوا و ژنۆلۆژی شوێنی خۆیان لە ئەنجومەنی پەروەردەی ژنان و ئەکادیمیاکانی کۆنگرەی ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەگرن، بەم شێوەیە ئەم ئەنجومەنە کارەکانی خۆی ئەنجام دەدات. لە ٢٥ی حوزەیراندا، لیژنەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار ئەکادیمیای شەهید زەینەب سارۆخانی لە ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کردەوە بۆ ئامادەکردنی کادری شارەزا بە پێی چەمکی نەتەوەیەکی دیموکراتیک، پێکەوەژیانی ئازاد و ئازادی ژنان لە گەڕەکی خوارێن لە حەسەکە.

 

ژنان لەسەر "سۆسیۆلۆژیای ئازادی" پەروەردە دەبن

خولی یەکەم بە ناوی زەینەب سارۆخان، هاوسەرۆکی نوسینگەی داد و چاکسازی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، کە لە ٢٧ی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو بە هێرشێک لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە کرای ئامانج، ١٧ ئەندامی بەڕێوەبەریی هێزی سەربازی ژنان، ئەرکی خۆپاراستنی یەپەژە، دەستەی ژنان، لیژنەی تەندروستی کۆنگرەی ستار، لیژنەی پەروەردەی کۆنگرەی ستارو ڕێکخراوەکانی ژنان بەشدارییان خولەکە دەکەن، بابەتی خولی پەروەردە لە کتێبی سێیەمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سۆسیۆلۆژیای ئازادی وەرگیراوە.

 

زەینەب سارۆخان کێیە؟

زەینەب محەمەد سارۆخان لە ٦ی نیسانی ١٩٨١ لە دایک بووە و لە خێزانێکی نیشتمانپەروەردا گەورە بووە، زەینەب سارۆخان بە بوێری و ئیرادەی گەورەی خۆی ناسراوە، لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوادا، کاری بونیادنانی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" ی ئەنجامدا و دواتر لە ئەنجومەنی ژنانی هەرێمی جزیرە جێی خۆی گرتەوە، ئەو هەمیشە لە تەڤگەری ئازادی هەموو ژناندا بووە، بەم دواییانە هاوسەرۆکی نوسینگەی داد و چاکسازی خۆبەڕێوەبەری بوو، لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لەسەر ڕێگای دێرک لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە کرایە ئامانج و شەهید کرا، زەینەب سارۆخان نموونەیەک بوو لە هێز و بوێری بۆ هەموو ژنانی جیهان.

 

"ئامانجی ئێمە پاراستنی ئایدۆلۆژیای ئازادییە لە هێرشەکان"

کۆچەر حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی پەروەردەی کۆنگرەی ستار، ئاماژەی بەوەکرد ئامانجی سەرەکی کردنەوەی ئەکادیمیای شەهید زەینەب سارۆخان ڕێگریکردن بوو لە هێرش بۆ سەر ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: "زانستی کۆمەڵایەتی بۆ هەزاران ساڵە چەوسێنراوەتەوە و دەیانەوێت لە هەموو کاتێکدا بیرکردنەوەی دەسەڵاتداری لەناو کۆمەڵگەدا قوڵتر بکەنەوە، بەڵام بە بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان و ناسینی سۆسیۆلۆژیای ئازادی، دەتوانین کۆمەڵگە بگەڕێنینەوە بۆ سروشتی خۆی و لە کۆیلایەتی و توندوتیژی و دەسەڵات ڕزگاری بکەین، پلانی ئێمە بۆ داهاتوویەکی چاوەڕوانکراو ئەوەیە کە کێشەکانی وەک زایەندپەرستی و ژنۆلۆژی و پێکەوەژیانی ئازاد چارەسەر بکەین بۆ ئەوەی بتوانین کادری شارەزا لەسەر ئەم بابەتانە بونیاد بنێین و بە شێوەیەکی تەندروست لە ناو کۆمەڵگەدا کاربکەن.

 

"خۆناسین و سەربەخۆیی گرنگە"

ڕوکەن مەلا ئیبراهیم، جێگری دەستەی ژنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئاماژەی بەوەکرد خولی شەهید زەینەب سارۆخان خولێکی خۆناسین و گەڕانەوەیە و لە بەشی سێیەمی پەرتووکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ناوی سیسیۆلیژیای ئازاد وەرگیراوەو وتی: لەم پەرتووکەدا ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە دەڵێت کە بگەڕێیتەوە بۆ لای خۆت، خۆت بناسیت، تۆ کێیت؟ ئێمە زۆر سەرسام بووین بەو وشانە و مانایەکی گەورەیان پێدەبەخشین.

 

"ڕێبەر ئۆجالان هاوڕێی ژنانە" 

ڕوکەن مەلا ئیبراهیم تیشکی خستەسەر بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ئازادی ژنانی بە بنەما گرتووەو وتی: لە ماوەی کۆمەڵگەی سروشتیدا، ژنان وەک خوداوەند سەیر دەکران، چونکە ژیانیان دروستکردووە و ئێستا ژنان گەیشتوونەتە چ ئاستێک؟ ڕێبەر ئاپۆ لەم پەرتووکەدا واتا دەداتە ژنان و دەڵێت کە ژنان دایکن، مێژوو و زانستن، ئەگەر بەدوای کۆمەڵگەیەکی ڕاست بگەڕێن، ئەوا کۆمەڵگە لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی دەکرێت، بۆیە ئەو شۆڕشەی تێیدا دەژین شۆڕشی ژنانە کە ژنان پێشەنگایەتی دەکەن، نموونەیەکی ئەمە پێشەنگانی شۆڕشەکەیە، زەینەب سارۆخان، هەڤرین خەڵەف، بارین کۆبانی، یوسرا دەروێش و لێمان شوێش. لەم پەرتووکەدا ڕێبەر باس لە هەموو کێشەکانی کۆمەڵگە دەکات و چارەسەرێکمان دەداتێ بۆ ئەوەی بتوانین بە شێوەیەکی دروست بژین.

 

ژنێکی چالاک بوو: زەینەب لەگەڵ ئێمە دەژی

ڕوکەن مەلا ئیبراهیم ئاماژەی بەوەشکرد، زەینەب سارۆخان نزیکترین هاوڕێی بووە لە منداڵییەوە، لەوبارەیەوە وتی: زەینەب ژنێکی زۆر بەهێز و توند بوو، بەڵام ڕەقییەکەی بۆ گەشەکردنی خەباتی ئەو بوو، لە شۆڕشدا، ئێمە پێکەوە کارمان کرد بۆ پەرەپێدانی کار و بەتایبەتی ئازادی ژنان بە ئەشق لەناو تەڤگەردا بوو، زەینەب کە هاوڕێی ئێمە بوو، پێکەوە کارمان دەکرد و گفتوگۆمان دەکرد، ئەمڕۆ ئێمە لە ئەکادیمیایەک بە ناوی ئەوەوە خۆمان دەناسین و دەبینە زانا، تەنانەت لەگەڵ شەهیدبوونی ئەو، ئێمە ئەمڕۆ لەژێر ناوی ئەودا گەشە بە خۆمان دەدەین، هەموو بەیانییەک لە ئەکادیمیا، چاوەکانم بۆ وێنەکەی دەکەمەوە، لە کەسایەتی شەهید زەینەب، یادی هەموو شەهیدانی ئازادی دەکەینەوە.

 

"ژیانی ڕاست بە پێشەنگایەتی ژنانە"

زەینەب عەلی، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و فێرکردن، باسی خولی شەهید زەینەب سارۆخانی کردو وتی: ئەم ماوەیە جیاوازە لە هەموو ئەو پەروەردەیەی کە ئێمە تێمانپەڕاندووە، لەم پەرتووکەدا ئێمە ژیانێکی گونجاومان ناسی کە لەلایەن دایکەوە پێشەنگایەتی دەکرا، دوور لە دیاریکردنی خۆنووسین و دەسەڵات، چۆن ئەو ژیانە گۆڕا و دەسەڵات بڵاو بووەوە، کێشەکانی ئێستای ناو کۆمەڵگە هەمووی لەبەر ئەوەیە کە ئێمە لە ژیانێکی هەڵەدا دەژین کە ڕەگەزی بنەڕەتی ژنان کۆیلەی پیاوانە و پیاوان کۆیلەی دەسەڵاتن، لە ڕێگەی ئەم پەرتووکەوە کەسێک دەتوانێت هەموو کێشەکان چارەسەر بکات و ژیانێکی ڕاستەقینە بە مانای هەموو ڕەگەزێک بژی، خۆناسین زۆر گرنگە، ئەگەر خۆمان بناسین، دەزانین چۆن بژین و داهاتوویەکی ئازاد بونیاد بنێین.