لە شەپۆلێکی نوێی سەرکوتکردن لە ئێران ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان دەستگیر دەکرێن

ئێران شایەتی هەڵکشانە لە هەڵمەتەکانی هەراسانکردنی ڕۆژنامەنووسان و شەپۆلی هەڕەشە و بانگهێشتکردن بە تایبەتی چالاکوانانی مافی ژنان و ڕاگەیاندنی کردۆتە ئامانج، کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی بە ئامانجگرتنی سیستماتیکی دەنگی سەربەخۆی ژنانە لە کایەی گشتیدا.

ماریا قەدیمی

 

سنە- ڕاپۆرتە مەیدانییەکان و شایەتحاڵی چالاکوانانی ڕاگەیاندن و کۆمەڵگەی مەدەنی ئاماژە بەوە دەکەن، کە لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمەوە شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردن، بانگهێشتکردن و هەڵمەتی شەوانە لە ئێران دەستیپێکردووە، کە ڕۆژنامەنووسان و توێژەران و چالاکوانانی کۆمەڵایەتی دەکاتە ئامانج کە لە مێژە لە ژێر چاودێری و هەڕەشەی دەزگا ئاسایشییەکانی ئێراندان.

 

داتاکان ئاماژە بە پەرەسەندنی گەڕان بەدوای ماڵ و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی کەسیدا دەکەن، هاوکات لەگەڵ لێپرسینەوەی چڕ لە ڕۆژنامەنووسانی دەستبەسەرکراو، توێژەران و چالاکوانانی کۆمەڵایەتی، کە ڕەنگدانەوەی توندبوونەوەی سیاسەتی سەرکوتگەرانە لە دژی دەنگە سەربەخۆ و ڕەخنەگرەکان لە ئێران.

 

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە، کە ژمارەیەک لە ژنانی ڕۆژنامەنووسانی ئێران لەم دواییانەدا بە هۆی ڕووماڵکردنی پرسی ژنان و ناڕەزایەتی پیشەیی و توندوتیژیی سیستماتیکی بانگهێشت کراون و هەڕەشەیان لێ کراوە و بە شێوەیەکی کاتی دەستبەسەر کراون، هەروەها بنەماڵەی بەشێک لە دەستگیرکراوەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە نەبوونی زانیاری لەسەر بە دۆخی یاسایی و شوێنی نیشتەجێبوونیان، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەردەوامی لە سەرکوتکردنی دەنگی ژنانی سەربەخۆ هەیە.

 

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا، ژنە ڕۆژنامەنووسێکی پسپۆڕ لە پرسەکانی ژنان، کە پێی باش بوو ناسنامەی خۆی ئاشکرا نەکات، وتی: جاربەجار بانگهێشتنامەم پێدەگات، هەروەها چەندین جار هەڕەشەی دەستگیرکردنم لێکراوە ئەگەر بەردەوام بم لە کارەکەم، هەرچەندە هیچ پێشێلکارییەکی یاسایی ئەنجام نادەم، تەنها شتێک کە دەیکەم تیشک خستنە سەر پرسەکانی ژنانە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران ئەمە بە هەڕەشەیەک بۆ سەر ڕژێمەکەیان دەزانن، کە ئەمەش ڕادەی ئەو ڕژێمە ئاشکرا دەکات، لەگەڵ سنووردارکردنەکانی سەپێنراو بەسەر ئازادی ڕادەربڕین، بە تایبەت کاتێک باس لە پرسەکانی ژنان دەکرێت.

 

جەختی لەوە کردەوە، ئەوان دەیانەوێت هەموو ژیانمان کۆنترۆڵ بکەن، ئەگەر بهێڵن، ئەوا پێویستمان بە مۆڵەت دەبێت تەنانەت بۆ هەناسەدان،  ئەوەی من داوای دەکەم ئازادییە، نەک تەنها بۆ خۆم، بەڵکو بۆ نەوەی داهاتووش.

 

لە چەندین کەیسدا هێزە ئاسایشییەکان دەستیان بەسەر پەرتووک و ڕۆژنامە و بەڵگەنامەی توێژینەوەی سەر بە چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا گرتووە، ئەم چالاکوانانەش ئەم کردەوانە بە هەوڵێکی سیستماتیکی دەزانن بۆ بێدەنگکردنی بەرهەمهێنانی زانیاری سەربەخۆ و بەربەست خستنە سەر هەر هەوڵێکی فیکری لە دەرەوەی چوارچێوەی سانسۆری ڕەسمی.

 

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پشتڕاستیان کردۆتەوە کە بەئامانجکردنی ڕۆژنامەنووسان لە ئێراندا سیاسەتێکی سیستماتیکی و کۆنە، بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێرانی بێ سنوور، ئێران لە ڕیزبەندی جیهانی ئازادی ڕۆژنامەگەری، ساڵی ٢٠٢٤ لە ڕیزبەندی ١٧٦هەمین لە کۆی ١٨٠ وڵات، بەمەش ئێران بە یەکێک لە گەورەترین زیندانەکانی جیهان بۆ ڕۆژنامەنووسان دادەنرێت.

 

چالاکوانانی ڕاگەیاندن، پێیان وایە بەردەوامی سەرکوتکردنی ڕۆژنامەنووسان لە ئێراندا دەرئەنجامە ڕاستەکان دەردەخات، دیارترینیان سەرکوتکردنی شوێنی گشتی و تێکدانی ڕەوتی ئازادی زانیاری و قووڵبوونەوەی کەشوهەوای ترس لە ناو کۆمەڵگەدایە، هەروەها ئەم سیاسەتانە نەک هەر هەڕەشە لە ئازادی ڕادەربڕین دەکەن، بەڵکو سێبەرێکی قورس دەخاتە سەر داهاتووی کۆمەڵگەی ئێران بە گشتی.