ژن نیوز: لە مانگی ڕابردوو ٢٥ ژن و منداڵ کوژراون
بەپێی ئامارەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان کە لەلایەن ژن نیوزەوە بڵاوکراوەتەوە، لە مانگی تشرینی یەکەم ٢٥ ژن و منداڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون.
ناوەندی هەواڵ
بەهۆی سیاسەتی بێ سزا هێشتنەوە و سیستەمی پیاوسالارییەوە ڕێژەی کوشتنی ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا لە هەڵکشاندایە. بە گوێرەی ئەو ئامارانەی کە ژن نیوز بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی تشرینی یەکەم ٢٥ ژن و منداڵ کوژراون، کە مردنی هەشت ژن و سێ منداڵیان بەشێوەیەکی گوماناوی بووە.
بە گوێرەی ئامارەکە تاوانەکان لە شارەکاندا بەم جۆرە دیاری کراوە:
لە ئەندەنە ژنێک، لە قەیسەری دوو ژن، لە ئیزمیر پێنج ژن، لە یالۆڤای ژنێک، لە دەنیزلی ژنێک، لە مانیسای ژنێک، لە چاناککالیە ژنێک، لە ئەستەنبوڵ چوار ژن، لە ئەنقەرە ژنێک، لە زۆنگولداک ژنێک، لە مەرەش دوو ژن، لە چانکری ژنێک، لە بۆلو ژنێک، لە ئەدەنە ژنێک، لە سێرت ژنێک و لە کۆجائەلی ژنێک کوژراوە.