وەزارەتی ژینگەی عێراق: زۆنگاوی حەوێزە بەدەست كارەساتە ژینگەییەكانەوە دەناڵێنێت

وەزارەتی ژینگەی عێراق ئاشکرای دەکات، زۆنگاوی حەوێزە بەدەست كارەساتە ژینگەییەكانەوە دەناڵێنێت، داوا لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق دەكات چەند ناوچەیەك لە وشكبوون و بیابانبوون بپارێزێت.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڕانی كەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما مەترسی بۆ جیهان دروستكردووە و ئەو پلانانەشی بۆ بەرگرتن لە گۆڕانکارییەکان دانراون لە ئاستی پێویستدا نین.

 

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی ئاو بە تایبەتی بەهۆی سیاسەتی دەوڵەتی تورکەوە کە بڕین و گرتنەوەی ئاو وەک کارتی فشار بەکاردەهێنێت، ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات کەمی کردووە، ئەو ناوچانەی دەکەونە دەوروبەری ئەو ڕووبارانە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ وەک بیابانی لێدێت.


بۆ ئەو مەبەستە لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی ژینگەی عێراق بانگەوازی بۆ وەزارەتی سەرچاوە ئاویەكان كردووە، پشكی ئاو زیاتر بەربداتەوە بۆ ناوچە زۆنگاوەكان، بەتایبەت زۆنگاوی حەوێزە لە پارێزگای میسان.


وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕاشیگەیاندوە، زۆنگاوی حەوێزە بەدەست كارەساتە ژینگەییەكانەوە دەناڵێنێت و ڕووبەڕووی وشكبوون و بە بیابانبوون بووەتەوە.