"بەبێ بەشداریکردنی ژنان ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک پێکنایەت"

جەواھیر عوسمان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، دەڵێت: حکومەتی کاتی خاوەن ئەقڵیەتێکی پیاوسالارییە، ڕۆڵی ژنان تەنها لە چوارچێوەیەکی ئامڕازیدا دەھێڵێتەوە و نایەوێت ماف و داواکارییەکانیان لە بواری سیاسی و کارگێڕیدا بکاتە بنەما.

نەغم چاچان


قامیشلۆ – لە ناو گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سووریادا، ڕۆڵی ژنان وەک بەردی بناغە لە بونیادنانی سیستمێکی نوێدا دەردەکەوێت، بەتایبەت لەگەڵ زیادبوونی داواکارییەکان بۆ سیستمێکی دیموکراتیک کە بەشداریکردنی یەکسان بۆ هەموو پێکھاتەکانی بەبێ دوورخستنەوە یان بێلایەنکردن مسۆگەر بکات. 

ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان پێیان وایە کە داهایووی وڵات تەنها بە هاوبەشییەکی ڕاستەقینەی ژنان لە بڕیارداندا دەتوانرێت بونیاد بنرێت،  ھەروەھا ڕایدەگەیەنن، کە دەبێت نەیکی دیموکراتیک بونیاد بنرێت کە دان بە فرەیی نەتەوەیی و کولتووریدا بنێت و ڕۆڵێکی گرنگ بە کۆمەڵگە بدات لە بەڕێوەبردنی کارووباری خۆیدا.

جەواھیر عوسمان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە قامیشلۆ، سەبارەت بە دیدگای ژنان بۆ داڕشتنەوەی سووریای نوێ، بۆ پەیامنێری ئاژانسەکەمان قسەی کرد، وتی: ئەوان وەک ژن بەردەوام دەبن لە تێکۆشانیان.

جەواھیر عوسمان ئاماژەی بەوە کرد، کە ئەوان بۆ ڕۆڵی ژنان لە دەستووری نوێی سووریادا تێدەکۆشن و وتی: ئێمە لە دژی ئەو ئەقڵییەتە جیھادییە تێدەکۆشین کە ژنان قبووڵ ناکات، ئەگەر داهاتووی سووریا تەنها بە پێشەنگایەتی پیاوان بێت یان ئەقڵییەتی دەسەڵاتخواز و ئایینپەروەر بێت، کە بەمە دیموکراتیک لە سووریادا بونیاد نانێت، قبووڵکردنی ژنان لە لایەنی دامەزراوەیی، سەربازی، هەبوونی ژنان لە دەستوور و ھەروەھا لە پەرلەماندا دەبێت ھەبێت، کە ئەمانەش هەنگاوی زۆر گرنگن و پێویستە لەلایەن حکومەتی کاتییەوە بنرێن، ئێمە وەک ڕێکخراو و تەڤگەرەکانی ژنان هەوڵمان داوە و بەردەوام دەبین لە چالاکی و تێکۆشانمان تا ئەو کاتەی بوونی خۆمان لە بەڕێوەبردنی سووریادا مسۆگەر دەکەین.

هەوڵەکانی حکومەتی کاتی پێچەوانەی داواکارییەکانی گەلن
جەواھیر عوسمان ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی کاتی دەیەوێت سووریا لەسەر بنەمای ئیسلامی بونیاد بنێت، کە ئەم شێوازی بونیادنانە هۆشیارییەکی ڕەق و سنووردار بەسەر کۆمەڵگەدا دەسەپێنێت وتی: حکومەتی کاتی دەیەوێت سووریا لەسەر بنەمای هۆشیاری، دەسەڵاتخوازی و بەبێ بوونی ژنان بونیاد بنێت، بەڵام تەنها بە بوونی ژنان سووریای دیموکراتیک بونیاد دەنرێت، هەوڵەکانی حکومەتی کاتی پێچەوانەی داواکارییەکانی گەلن، پێویستە ناوەکەی ببێتە کۆماری سووریا، چونکە چەندین پێکھاتە لە سووریادا دەژین، ڕژێمی بەعس زیاتر لە ٥٠ ساڵ بە شێوازێک سووریای بەڕێوە دەبرد، ئێستاش حکومەتی کاتی هەمان سیاسەتی ئەو جێبەجێ دەکات، ھەروەھا ئایین بە سیاسەتەوە دەبەستێتەوە و دەیەوێت سووریا تەنها لەسەر بنەمای ئیسلامی بونیاد بنێت.

سووریا بە کولتوور، زمان، نەتەوە و ئایین دەوڵەمەندە
جەواھیر عوسمان جەختی لەسەر پێویستیی نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ کردەوە و وتی: حکومەتی کاتی دەیەوێت سووریا لەسەر بنەمای یەک ئاین، یەک نەتەوە، یەک کولتوور و یەک زمان سازبکات و بەسەر گەلانی ناوچەکەکەدا بسپێنێت، بەڵام ناوچەی سووریا بە کولتوور، زمان، نەتەوە و ئاینەکان دەوڵەمەندە، ئەم ناوچەیە بە بیرکردنەوەی تاکڕەنگانەی حکومەتی کاتی ئاوا ناکرێت، ئێمە وەک ژن پێویستمان بە دەربڕینی هەڵوێستی جددی خۆمانە لە دژی ئەم ڕێبازە و هەڵوێستی ڕوونمان هەبێت، پێویستە دەستوورێکی نوێ بنووسرێت بۆ ئەوەی هەموو پێکهاتەکان بە ماف و کولتوور و زمانی خۆیانەوە بە ئاشتیانە لە سووریا بژین.

حکومەتی کاتی دەرفەت دەداتە دەوڵەتانی دەوروبەر کە دەستوەردان لە سووریادا بکەن
جەواھیر عوسمان ئاماژەی بەوە کرد، کە حکومەتی کاتی بە هۆشیاریی تاکڕەنگ، ناکۆکی و نائارامی لە سووریادا دروست دەکات و وتی: هۆشیاریی تاکڕەنگیی حکومەتی کاتی کە دەیەوێت لە چوارچێوەی کۆماری عەرەبیدا بەڕێوەی ببات، ڕێگا لەبەردەم ناکۆکی لە ناوخۆی سووریادا دەکاتەوە، پێکدادانی ناوخۆیی زیاتر دەکات و دەرفەت دەداتە دەوڵەتانی دەوروبەر کە دەستوەردان لە کارووباری سووریادا بکەن، بێگومان ئەمە کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر داهاتووی سووریا دەکات، ھەروەھا قەیرانی سیاسی و ئابووریش لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.

ئەو وڵاتە مسۆگەریانەی کە لەسەر دۆسیەکانی سووریا کار دەکەن
جەواھیر عوسمان سەرنجی ڕاکێشا بۆ ئەو هاوپەیمانییەی کە لە ٢٩ی کانوونی دووەمدا لە نێوان قەسەدە و حکومەتی کاتیدا لەسەر چەندین خاڵ و بڕگە واژۆ کراوە، لەگەلیدا یەکێک لە خاڵەکانی پرۆسەی ئەنیگراسیۆنی دیموکراتیکە، هەروەها بەپێی ئەوەی ئاشکرا دەکرێت، ڕۆڵی ژنان لە پرۆسەی ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیکدا نییە، لە کۆتای قسەکانیدا، وتی: ئەو مسۆگەریانەی کە کار لەسەر دۆسیەکانی سووریا دەکەن، لە بەرامبەر حکومەتی کاتی لە ڕوانگەکانی دیمەشق سەبارەت بە بوون و مافەکانی ژنان لە سووریا بێدەنگن، جگە لەوەش ئەوان سیستەمی حوکمڕانیشن، ژنان لە پرۆسەی ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیکدا لە لایەنی سەربازی و بەطێوبەریەوە وەرنەگیراون.