تەندروستی
-
چالاکوانێک: سەنتەری ددانی کۆیە لە خزمەتی خەڵکدا نییە
سەنتەری ددانی کۆیە، بەهۆی کەم تەرخەمی و جێبەجێ نەکردنی ئەرکەکانیان ڕووبەڕووی ڕەخنە بوونەتەوە لەلایەن دانیشتووانی شارەکەوە.
-
سەمیرا خوڕەمی: تەندروستی دەروونی ژنانی ئێران لە مەترسیدایە
سەمیرا خورەمی، دەروونناس دەڵێت فشارەکانی حکومەتی ئێران بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر ژنان و منداڵانن، تەندروستی دەروونی ژنانی ئێران لە مەترسیدایە.
-
وەرزشی بەیانیان کاریگەری لەسەر کێش هەیە
پزیشکانی کێش و لەش باس لەوە دەکەن، باشترین ڕاهێنان هەر شتێکە، کە دەتوانیت بیکەیت، هەمیشە ئامۆژگاری خەڵکیش دەکەن، هەر کاتێک دەتوانن وەرزش بکەن
-
هەڵە نووسینی دەرمان ساڵانە گیانی هەزاران کەس دەخاتە مەترسییەوە
دەرمان وەرگرتن بۆ چارەسەری هەموو نەخۆشییەک پێویستییەکە، بەڵام زۆر جار بەهۆی کەم تەرخەمییەوە ئەو دەرمانانە لە جیاتی چارەسەر زیان بە نەخۆش دەگەیەنێت.
-
"شیرپێدانی سروشتی دایک دەپارێزێت لە شێرپەنجەی مەمک"
شیرپێدانی سروشتی کە لە دایکەوە بۆ منداڵە هەردوولا سوودمەند دەبن و ناهێڵێت دایکەکە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە ببێت و منداڵەکەش دەپارێزێت لە نەخۆشییەکانی شەکرە و زەخت لە کاتی گەورەبووندا.
-
ماوەی ٦ ساڵە لەگەڵ شێرپەنجەدا تێدەکۆشێت: هیواکانم زۆر گەورەن
فایزا حەمدۆ، تەمەن ٤٣ ساڵ، ماوەی ٦ ساڵە تووشی شێرپەنجە بووە، وتی: شێرپەنجە وەک گیایەک وایە لە شوێنێک هەڵیدەکەنی لە شوێنێکی دیکە سەوز دەبێت، بەڵام بە ئیرادەی بەهێزم شێرپەنجەم بێزار کردووە.
-
پزیشک فەلا باریش: دەستنیشانکردنی پێشوەختە گرنگە بۆ شێرپەنجەی مەمک
پزیشک فەلا باریش ئاماژەی بەوەکرد، شێرپەنجەی مەمک لە هەموو تەمەنێکدا ڕوودەدات و پێویستە پشکنینی بەردەوام ئەنجام بدرێت بۆ دەستنیشانکردنی.
-
"بەهۆی ئەو فشارەی لە کۆمەڵگەدا هەیە ژنان زیاتر ڕوو لە ئەنجامدانی یۆگا دەکەن"
سۆزان عوسمان ڕاهێنەری یۆگایە و هەوڵی داوە لە ڕێگەی ئەو هونەرەوە ژنانی چواردەوری لە ئاڵۆزییەکانی ژیان بێنێتە دەرەوە و ئاشنایان بکاتەوە بە خودی خۆیان.
-
"ئەنجامدانی تیشک و سۆنەر بۆ ژنانی دووگیان بە بێ ڕێنمایی پزیشک زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت"
تیشک و سۆنەر بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان بەکاردێت، بە مەرجێک لەژێر ڕێنمایی پزیشکدا بێت و دوور لەوە مرۆڤ دووچاری زیان دەبێتەوە.
-
گەڵای غار لە مێژەوە تا ئێستا بۆ چارەسەر سوودی لێوەردەگیرێت
گەڵای غار کە زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دهڕوێت، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیەو لەمێژەوە وەک چا یاخود بۆ ناو خۆراکەکان بەکار دەهێندرێت.
-
"کەرتی تەندروستی گەرمیان پەکی کەوتووە و هاوڵاتی زیانی پێدەگات"
بایکۆتکردنی دەوام لەلایەن کارمەندانی کەرتی تەندروستی نەخۆشخانە حکومییەکانی گەرمیان، هەڵوێستیانە بۆ پێدانی مووچەکانیان کە سێ مانگە نەدراوە و بۆ ئاوڕدانەوەیە لە دۆخی نەخۆشخانەکان، بەڵام تا ئێستا بێ ئەنجام بووە و تا دێت ئەو نەخۆشخانانە بەرەو خراپتر دەچن
-
دۆخی تەندروستی لە سەرتاسەری ئەفغانستان خراپە
مەرزیە نەزەری یەکێک لە نەخۆشەکان دەڵێت: پێش هاتنی تاڵیبان بۆ پارێزگاکەمان ئەم نەخۆشخانەیە یەکێک بوو لەو نەخۆشخانەیانەی کە ئامێری نایاب و خزمەتگوزاری باشتری هەبوو، بەڵام ئێستا د بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە و سەرۆکی پزیشکەکەی لەلایەن تاڵیبانەوە دەستنیشانکراون.
-
توێژینەوەیەکی نوێ: یۆگا نیشانەکانی ڕۆماتیزم کەم دەکاتەوە
لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەنجامدانی وەرزش بە تایبەت یۆگا، گۆرانکاری بەرچاوی هەیە لە باشترکردنی ژیانی ئەو کەسانەی ڕۆماتیزمیان هەیە.
-
سیبۆفۆبیا، ترسە لە خواردنی خراپ و بەسەرچوو
سیبۆفۆبیا، یان ترس لە خواردن، بە فۆبیایەکی تاڕادەیەک ئاڵۆز پێناسە دەکەن، چونکە ئەستەمە مرۆڤ بە نیشانەکانی بناسرێتەوە، لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بۆ پاراستنی لەشجوانی خۆیان، بە تەواوی خۆیان لە خواردنی هەندێک خۆراک بەدوور دەگرن.
-
پیسبوونی هەوا مرۆڤ تووشی هەستیاری و کۆکە دەکات
پیسبوونی هەوا لە ئەنجامی سووتانی ئەو سووتەمەنیانەی بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە دروست دەبن، کەسەکان تووشی هەستیاری لوت، چاو و قوڕگ دەکات.
-
شیری دایک یارمەتی گەشەکردنی منداڵ و باشتر کارکردنی مێشکی دەدات
شیری دایک یارمەتی باشتر کارکردنی مێشکی منداڵ دەدات، رۆڵێکی سهرهکی دهبێنێت له گهشهکردنی و پاراستنی ئێسقان و ددان و ماسولکه.
-
کاهوو بۆ چارەسەری شەکرە و هەوکردن بەسوودە
کاهوو بڕێکی زۆری لە ماددە خۆراکییە گرنگەکان تێدایە وەک ڤیتامین A و K، هەروەها بۆ تووشبووانی شەکرە بەسوودە.
-
چۆن زەیتی زەیتوونی تەندروست هەڵدەبژێریت:
زەیتی زەیتوون پێکهاتەیەکی ڕووەکییە و بۆ تەندروستی بەسودە، بەڵام لەنێوان زەیتی زەیتوونی ئەسڵ و بەرهەمهێنراودا، پێویستە ئاگار بیت.
-
تاقیکردنەوەی ڤاکسینی شێرپەنجەی سییەکان سەرکەوتنی بەدەستهێنا
کۆمپانیایەکی بایۆتەکنەلۆژی سەرکەوتنی جۆرێک ڤاکسینی شێرپەنجەی ڕاگەیاند، کە بەرگریی لەش دژی خانە شێرپەنجەییەکان بەهێز دەکات.
-
جگەرەکێشان بە بەردەوامی دەبێتە هۆی بچووک بوونەوەی قەبارەی مێشک
لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە بە بەردەوامی جگەرە دەکێشن قەبارەی مێشکیان بچووکتر بووە، بەراورد بەو کەسانەی کە جگەرەکێش نین.