توێژینەوەیەک: ئەو منداڵانەی ڕۆتینی خەوتنیان ناڕێکە قەبارەی مێشکیان بچووکترە

توێژینەوەیەک ئاشکرایدەکات، ئەو منداڵانەی ڕۆتینی خەوتنیان ناڕێکە، بەشی پێویست ناخەون، بۆیە قەبارەی مێشکیان بچووکترە بەبەراورد بەو منداڵانەی کە هەموو شەوێک بەڕێکوپێکی دەخەون.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەیەک کە زانکۆی کۆلۆرادۆ ئەنجامدراوە، ٩٤ خێزانی بە نموونە وەرگرتووە کە منداڵیان لە نێوان تەمەنی ٥ بۆ ٩ ساڵدا هەیە، مێشکی منداڵەکان سکانیان بۆ کراوەو دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی ڕۆتینی خەوتنیان ناڕێکە، بەشی پێویست ناخەون، بۆیە قەبارەی مێشکیان بچووکترە بەبەراورد بەو منداڵانەی کە هەموو شەوێک بەڕێکوپێکی دەخەون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، خانە ونبووەکانی مێشک کە دەکرێت لە ئەنجامی نەخەوتنی پێویستدا بێت، کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەکردنی زیاتری دەمارەکان لە لوولەکانی پێشەوە و دیواری مێشکدا هەیە کە بۆ زمان و یادەوەری و هەستەکان زۆر گرنگن.

 

پرۆفیسۆر ئیمیلی مێرز، نووسەری توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، نەخەوتنی پێویست پەیوەندی بە کەمبوونەوەی ئەستووری هەندێک ناوچەی مێشکەوە هەیە و بچووکبوونەوەی ئامێگدالا کە بەرپرسە لە پرۆسێسکردنی هەست و سۆزەکان و ئەمەش ڕەنگە هەستە نەرێنییەکانیان زیاد بکات، لە کاتێکدا ئەو منداڵانەی کە ڕۆژانە لە کاتێکی دیاریکراودا دەخەون، هەستەکانیان تەندروستترە، و بەدەست توڕەیی ناناڵێنن.