پیادەڕەوی لەناو سەوزایی و سروشتدا بۆ تەندروستی مێشک بەسوودە

پیادەڕەوی لە ژینگەیەکی سروشتیدا و لەناو سەوزاییدا هۆکارێکی گەورەیە بۆ پاراستنی مێشک.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژەران داتای ٩٢ کەسیان شیکردەوە پێش و دوای پیادەڕەوی بۆ ماوەی٤٠ خولەک، نیوەی بەشداربووان لە پارکەکاندا بە پێ ڕۆیشتوون، نیوەکەی دیکەشیان لە شوێنی تردا بە جێگای وەستانی ئۆتۆمبێلیشەوە ڕێیان بڕیوە.

 

ئەو زانیاریانەی شیکراونەتەوە بریتی بوون لە سکانی مێشک و پێوانەکردنی وردبینی، دەریانخستووە کە ئەوانەی لە پارکەکاندا پیاسەیان کردووە، بەروونی دیارە وردبینیان باشترە، هەربۆیە تیمی لێکۆڵینەوەکە بەدوای زانینی جۆری ئەو ژینگە سروشتیانەدا دەگەڕێن، کە زۆرترین کاریگەرییان لەسەر مێشک هەیە.

 

پیادەڕەوی سوودی زۆری هەیە کە پەیوەندی بە سوڕی خوێن و جومگەکان و کۆنترۆڵکردنی کێشەی جەستەوە هەیە، بەڵام یەکێک لە سوودە چاوەڕوان نەکراوەکانی بەپێی راپۆرتێکی زانکۆی هارڤارد، ئەوەیە کە ئارەزووی خواردنی شیرینی کەمدەکاتەوە و توانای بەرگری لەش باشتر دەکات.

 

پزیشکان داوا دەکەن ڕۆژانە بەلایەنی کەمەوە ٣٠ خولەک بە پێ بڕۆین، هەروەها سوودەکانی ڕۆیشتن بۆ دڵ دەتوانرێت باشتر بکرێت، ئەگەر کەسەکە بڕێک قورسی لە دەستەکانیدا هەڵگرتبێت، یان ئەگەر ڕێگاکان چەند بەزریی و نزمییەکی تێدابێت.