ناوەندی توێژینەوەی ئەوروپا: ڕەقبوون و وشکبوونەوەی هەستە دەمارەکان لە ژناندا زیاترە

لە توێژینەوەیەکی ناوەندی توێژینەوەی ئەوروپا ئاشکرابووە نەخۆشی ڕەقبوون و وشکبوونەوەی هەستە دەمارەکان لە تەمەنی ١٦ بۆ ٥٥ ساڵی ڕوودەدات و لە ژناندا زیاترە.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی تویژینەوەی بایۆلۆژی ئەوروپا بە هاوبەشی چەند پسپۆڕێکی ترشەگوێزەرەوەکانی زانکۆی کامبریج رایانگەیاند، توێژینەوەیەکیان لەسەر ئێسکی چەند جوتیارێک کە تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ ٤٢ هەزار ساڵ لەمەوبەر ئەنجامداوە و بۆیان دەرکەوتووە کە توشبوویی نەخۆشی ڕەقبوون و وشکبوونەوەی هەستە دەمارەکان بوون و بەهۆی پوکانەوەی ئێسکیانەوە لە ڕێگاکاندا ماونەتەوە.

 

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو جوتیارانە بە یامنایا ناسراون و بە ڕێژەیەکی زۆر وەچەیان خستووەتەوە لە ناوچەکانی ڕوسیا، بولگاریا، ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و ئەوروپا، کە بەهۆیەوە ئەو نەخۆشییە لە بۆماوەیی مرۆڤەکاندا ماوەتەوە، بەشێکیان کێشەی بینین و لاوازبوونی ئێسکیان هەبووە، بە تایبەتیش پوکانەوەی ئێسکەکانیان نیشانەیەکی دیاربووە لە جوتیارەکاندا.

 

سەبارەت بە نەخۆشییەکەش ئەوە خراوەتەڕوو، چاوی نەخۆش بە تێپەڕ بوونی کات ئاستی بینینی دادەبەزێ یان بە تەواوی لە کیس دەچێ و زۆرینەی نەخۆشەکان لە کاتی جوڵاندنی چاویان تووشی ئازار دەبن لەگەڵ سەر ئێشەی بەردەوام و پوکانەوەی ئێسک.

 

لە توێژینەوەکەدا هاتووە: توشبوون بە نەخۆشی ڕەقبوون و وشکبوونەوەی هەستەدەمارەکان کە بە نەخۆشی "MS" ناسراوە لە نێوان ١٦ تا ٥٥ ساڵدایەو لە ژناندا نەخۆشییەکە زیاترە.

 

پێشتریش ناوەندەکانی توێژینەوە باسیان لەوەکردبوو کە جگە لە هۆکاری بۆماوەیی؛ ڤایرۆسی ئی بی ڤی تووشبونی مرۆڤ بە نەخۆشیەکە زیاتر دەبێت لەڕێی کەمبوونەوەی خرۆکە سپییەکانەوە.