سیاسەت
-
"گەندەڵی و دابەشبوونی سیاسی ئاستەنگن بۆ بەشداری سیاسی ژنان"
لەیلا مودەڵال، بەڕێوەبەری کۆڕبەندی ڕاگەیاندنی ژنانی باشوور ئاماژەی بەوەکرد گەندەڵی و دابەشبوونی سیاسی ڕێگە نادات ژنان بەشداری لە پۆستەکانی بڕیارداندا بکەن لە فەڵەستین.
-
"یاسایەکی تایبەت مافە دەستورییەکانی ژنان دەپارێزێت"
سەڵتەنە مسماری، پەرلەمانتار ئاماژە بەوەدەکات، مافەکانی ژنان بە یاسا پارێزراون، بەڵام لە کرداردا جێبەجێ ناکرێن.
-
"زەرەمەندی یەکەم لە پەیماننامەی لۆزاندا کوردە"
گەلی کورد هەمیشە لەلایەن نەیار و داگیرکەرانەوە هێرشی کراوەتەسەر و هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەکەی دراوە، بە تایبەتی دوای بەستنی پەیماننامەی لۆزان، ئەندامێکی کەنەکەش دەڵێت: کورد زەرەرمەندی یەکەمە لە پەیماننامەی لۆزاندا.
-
"بۆ نوێنەرایەتیکردنی یەکسان پێویستە چاکسازی بەپەلە لە عێراق بکرێت "
ئایات موزەفەر نوری، توێژەری سیاسی ئاماژەی بەو بەربەستانە کرد کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە سیاسەتداو وتی: چاکسازییەکی بەپەلە پێویستە بۆ بەدیهێنانی نوێنەرایەتیکردنی یەکسان لە سیاسەتدا.
-
"گەمارۆدانی کامپی مەخموور هەوڵی لەشکرکێشی تورکیایە بۆ سەر باشووری کوردستان"
داگیرکەران و دوژمنانی کورد هەمیشە هەوڵی کپکردنی دەنگی شۆڕشگێڕانەی کوردیان داوە، بۆیە دەوڵەتی تورکیا لە دواین هەوڵیدا ویستی کامپی مەخموور گەمارۆ بدات، چالاکوانێکیش دەڵێت: تورکیا دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی زیاتر بکات لە باشووری کوردستان.
-
"یەکێتی نەتەوەیی بۆ شکستپێهێنانی پیلانەکانی دژی کورد گرنگە"
هێڤی مستەفا، جێگری هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان "کەنەکە" لەسەر ڕێککەوتن و هێرشەکانی سەر کوردستان قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا، بە یەکگرتوویی کوردەکان دەتوانن پلانەکان بەتاڵ بکەن.
-
وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە: بە ڕێککەوتن گەلی کورد دەکرێتە ئامانج
نەتەوی غەمگین، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە هەڵسەنگاندن بۆ پێشکەوتنە سیاسییەکانی سوریا و تورکیا و بارودۆخی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و ئامانجەکانی کۆبوونەوەی چوار لایەنی نێوان وڵاتانی هەژموونی دەکات و دەڵێت: بە ڕێککەوتن گەلی کورد دەکرێتە ئامانج.
-
"یەکێتی کورد مەرجێکه بۆ شکستپێهێنانی سیاسەتەکانی دابەشکردن"
گوڵستان عەلی، ئەندامی دەستەی جێبەجێکاری پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، تیشک دەخاتە سەر ڕێککەوتنی کۆشکی شیرین و سایکس بیکۆ کە بووە هۆی دابەشبوونی کوردستان، هەروەها دژی سیاسەتەکانی دابەشبوون، باسی لە یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد کرد.
-
بێریڤان یونس: کۆبوونەوەی چوار لایەنەکە بەئامانج گرتنی ژنانی پێشەنگە
بێریڤان یونس، ئەندامی ئەنجومەنی گشتی کۆنگرەی ستار کۆبوونەوەی هەرچوار لایەنی ڕوسیا، ئێران، تورکیا و سوریا هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی تێکدانی سەقامیگیری و بە ئامانج گرتنی ژنانی پێشەنگە.
-
"باردودۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان پێویستی بە بەشداری ژنان هەیە"
بەشێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی ژنانی کوردستان داوا دەکەن لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ٪٥٠ی کورسییەکان بۆ ژنان بێت و بەهار عەلیش دەڵێت: دۆخی سیاسی هەرێم وایکرد داواکارییەکی وا لە پەرلەمان بکەین.
-
ژنانی کۆبانی ئیدانەی هەڵمەتی پاکتاوی سیاسی تورکیا دەکەن
لە چوارچێوەی هەڵمەتی پاکتاوی سیاسیدا، دەسەڵاتدارانی تورکیا بەردەوامن لە دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی، سیاسەتمەداران، ڕۆژنامەنووسان، هونەرمەندان و پارێزەرانی کورد. بە ئامانجی کاریگەریکردن لەسەر بانگەشەی هەڵبژاردن لە باکووری کوردستان و تورکیا.
-
فەوزیە عەبدی: بە هەوڵی ئیدارەی خۆسەر سوریایەکی فرەیی و لامەرکەزی بنیاد دەنێین
ئیدارەی خۆسەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کار دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە و سیاسی و دیموکراسی، بۆ ئەو قەیرانەی ماوەی ١٠ ساڵە خەڵکی سوریا پێوەی دەناڵینن.
-
"یەکڕیزی نەتەوەیی کورد دەبێتە مەترسی بۆ سەر دەوڵەتی تورکیا"
دەوڵەتی تورکیا بەردەوام هێرش دەکاتە سەر باشووری کوردستان بۆ کپکردن و لە ناوبردنی دەنگی کەسانی ئازادیخواز، چرۆ شوانیش دەڵێت: "خەباتی ژنان ترسی لای دوژمن دروست کردووە".
-
شیما غەفوور: تاکە ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە بناژۆخوازی، هاودەنگی و خەبات و ئازایەتییە
شیما غەفوور، ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی ژنانی ئەفغانستان بە ئاماژەدان بە دۆخی ژنانی ئەفغانستان لە دوای گەڕانەوەی تاڵیبان دەڵێت: بە یەک وشە، ئەفغانستان بووەتە زیندانی ژنان.
-
"تورکیا زیانەکانی خۆی پێ قبوڵە بەرامبەر ئەوەی کورد نەگات بە ئامانج"
دەوڵەتی تورکیا هەموو شتێک دەکات لەپێناو لەناوبردن و کپکردنی شۆڕشی کورد و ژنان، ئەندامێکی مەکتەبی کۆمەڵایەتیش دەڵێت: "تورکیا زیانەکانی خۆی پێ قبوڵە بۆ ئەوەی کورد نەگات بە ئامانج.
-
نوێنەرایەتیکردنی سیاسی ژنان یەکسانی دەهێنێت
لەگەڵ پڕۆژەی بەهێزکردنی ژنان لە بواری سیاسیدا، ئامانج ئەوەیە لە ڕێگەی بەهێزکردنیانەوە لە بواری یاساییدا یەکسانی بەشداریی سیاسی ژنان لە ئەنجومەنی هەڵبژاردندا پێکبێت.
-
پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ...٢
هەرچەندە لە باشووری کوردستان کرانەوە و هۆشیاری هەبێت، بەڵام هێشتا کەسانی داکۆکیکار بەتایبەت ژنانی چالاکوان لە کارەکەیاندا ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە و ناتوانن ئازادانە داکۆکی لە مافی مرۆڤ بکەن، بەڵکو هەمیشە بەربەست و ڕێگری لەبەردەمیاندا هەیە.
-
"هەڵبژاردن لە تورکیا بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە"
ڕیحان لۆقۆ، وتەبێژی کۆنگرەی ستار هەڵسەنگاندنی بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار کرد و ئاماژەی بەوەدا، هەڵبژاردنی تورکیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە و لە زۆر ڕووەوە کاریگەری دەبێت.
-
پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە عێراق و کوردستان...١
چەوساندنەوە و توندوتیژییەکانی سەر چالاکوانانی مافی مرۆڤ ڕۆژانە لە هەڵکشاندایە، بەڵام ئەمانە نەبوونەتە ڕێگر لەبەردەم هەوڵی چالاکوانان بۆ بەدەستهێنانی مافی خەڵک، چالاکوانێکیش دەڵێت: دەسەڵات ترسی لە دەنگی گەل هەیە بۆیە سەرکوتی چالاکوانانیش دەکات.
-
پەرلەمانتارێکی عێراق: بە هۆشیارکردنەوەی زیاتری ژنان توانیان بگەنە پەرلەمان
نور نافع، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە عێراق، دووپاتی کردەوە کە ئەو هۆشیارییەی شۆڕشی تشرین دروستیکرد، وایکرد ژنانی زیاتر بگەنە پەرلەمان، ئەمەش بە زیادبوونی ژمارەی ژنان لە پەرلەماندا کەوتە بەرچاو