نوێنەرایەتی دادپەروەرانەی ژنان لە دەستووری سووریادا داخوازیی ژنانی سووریایە

پرۆسەی دوورخستنەوەی ژنان لەداڕشتنی دەستووری نوێی سووریا کاردانەوەی لێکەوتووەتەوەو داوای بەدەستهێنانی نوێنەرایەتی ڕاستەقینە، گەیشتن بە سووریایەک کە دادپەروەری و یەکسانی تێیدا زاڵ بێت دەکەن.

نور ئەحمەد 


ڕەققە-ئەنجومەنی ژنانی سووریا دوورخستنەوەی ژنانی لە پرۆسەی داڕشتنی دەستووری نوێی سووریا ئیدانە کرد، ژنانی سووریا شایستەی ئەوەن بەروبوومی چەندین ساڵەی خەباتیان دروێنە بکەن، بە سەرەتایترین مافەکانیانەوە بەشداری لە داڕشتنی دەستووردا بکەن.

 

کۆنگرەی نیشتمانی کە لە سەرەتای ئەمساڵدا لە شام بەڕێوەچوو، دەستووری نوێی سووریا تێدا ڕاگەیەنرا، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، لەلایەن زۆرێک لە کەسایەتییەکان و چالاکوانانی ژنانەوە، سەبارەت بە دوورخستنەوەی بەشداری ژنان و نوێنەرایەتیکردنی دادپەروەرانەی ژنان.

 

سوهەیر سنوح، ئەندامی ڕێکخەری ئەنجومەنی ژنانی سوریا وتی: ژنانی سووریا گەورەترین باجیان داوە، لە سەرهەڵدانی قەیرانەکەوە، شەڕ و ئاکامەکانی بەهۆی ئاوارەبوونی زۆرەملێ، لەدەستدان، زۆر شتی ترەوە دەناڵێنن،بەڵام تێکۆشان و بەرەنگاری هەموو ئەو ئاستەنگانە بوونەتەوە کە ڕووبەڕوویان بۆتەوە لە هەموو بوارەکاندا پێشەنگ بوون، یەکەم کەس بوون کە ڕۆڵی گرنگی خۆیان لە بوارەکانی بڕیاردان، گۆڕەپانی سیاسی، زۆر دەستپێشخەری دا بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی دەرەو بۆ بە قەرارکردنی ئاشتی مەدەنی و ڕێگریکردن لە خوێنڕشتن.

 

وتی: گرنگە تیشک بخەینە سەر قوربانیدانی ژنانی سووریا کە لە ڕیزی پێشەوەی خۆپیشاندانەکانی ئازادی بوون، دەچەوسێندرانەوە،هەراساندەکران،تەنانەت هەڕەشەی کوشتنیشیان لێدەکرا، ئەمە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدی پێشوو بینیمان کە هەزاران ژن لە زیندانەکانیدا دەست بەسەرکرابوون.

 

سەبارەت بە دوورخستنەوەی ژنان لە بەشداریکردنیان لە داڕشتنی دەستووری نوێی سووریا وتی " ئەو کۆنگرەی نیشتمانی کە لە دیمەشق بەسترا بۆ داڕشتنی دەستووری نوێ، ئامادەبوونی ژنانی تێدا نەبوو، ژنان ئازاریان چەشتووە،قوربانی زۆریان داوە، شایستەی ئەوەن لە قۆناغی داهاتوودا ئامادەبوونێکی ڕوون و پێویستیان هەبێت، ئەوان بەهێزن و شایستەی ئەوەن ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە بنیاتنانی سووریا بەرەو ئایندەیەکی گەش.

 

گرنگی گواستنەوەی ئەزموونی شۆڕشی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ ناوخۆی سووریا وتی: ئەزموونی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نموونەیەکی نموونەیی و سەرکەوتووە، ژنان لەڕیزەکانیاندا چەندین دەستکەوتی بەنرخیان بەدەستهێناوە، پێشتر نەیانتوانیوە بەدەستی بهێنن، دەنگدانەوەیان لەزۆر وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە، گەیشتووەتە هەزاران ژن کە دەستیان کردووە بە کارکردن لەسەر گواستنەوە و جێبەجێکردنی بۆیە پێویستە ئەم ئەزموونە بگوازرێتەوە بۆ سەرجەم شارەکانی سووریا، پێویستە ژنانی سووریا ئەم ئەزموونە تێبپەڕێنن چونکە ژنان هەن شارەزایی زانستی و پراکتیکی هەیە و دەبێت لەبنیاتنانەوەی سووریای نوێ و بەرەوپێشبردنی دوای ئەو وێرانکارییەی بەسەریدا هاتووە، گرەنتییەک هەبێت بۆ بەشداریکردنی کارگێڕییان لە یاسای باری کەسایەتی و کۆمەڵایەتیدا وەک بەشێک لەو یاسایە.

 

 ئەنجومەنی ژنانی سووریا لەسەرەتای دامەزراندنیەوە کار بۆ بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ژنانی ناو سووریا کردووە، لە سەردەمی حوکمڕانی ئەسەددا کۆتوبەند و سنووردارکردنی کارکردن هەبووە، وتی :ئەمڕۆ بارودۆخەکە جیاوازە، توانیمان لە زۆربەی شارەکانی سووریا نووسینگە بکەینەوە،چالاکیان بکەین، بووینەتە گۆڕەپان و بەخێوکردنی هەموو ژنانی سووریا ،کاردەکەین بە بەستنی چەندین کۆبوونەوەی سیمیناری دیالۆگ، کار دەکەین بۆ تاوتوێکردن و خستنەڕووی بیروبۆچوون، پێشنیارەکان سەبارەت بەوەی کە چۆن ژنان دەتوانن بەشداری بکەن، ڕۆڵی خۆیان ببینن لە قۆناغی داهاتوودا، پێویستی بەشداریکردنیان لە پرۆسەی داڕشتنی دەستووری سووریای نوێ.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە وەک ژنانی سووریا نایانەوێت ئەو سیناریۆیە دووبارە بکەنەوە کە ژنان بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە پەراوێزخستن، دوورخستنەوەی ڕۆڵیان لە گۆڕەپانی سیاسیدا، لە سەردەمی ژێر دەسەڵاتی ڕژێمی ئەسەددا بەدەستیانەوە چەشتووە، وتی: ئەمڕۆ ئێمە یەکێتی و هاوخەباتی ژن دەبینین لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانی ژنانەوە کە کاریان کردووە بۆ ڕێکخستن و یەکخستنی ڕیزەکانی ژنانی سووریا، پێویستە هەموو ژنێکی سووری ماف و ئەرکەکانی خۆی بزانێت، دادپەروەری کۆمەڵایەتی،کەلتووری، سیاسی هەبێت بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی، لە ڕۆژانی داهاتوودا کاردەکەین بۆ بەستنی کۆنگرەی نیشتمانی ژن کە سەرجەم بەش و پێکهاتەکانی ژنان و کەسایەتییەکانی ژنان و چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ لە ئاستە زانستییە جۆراوجۆرەکاندا لەخۆ بگرێت، ببێتە سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی بیروبۆچوون، دۆزینەوەی ڕەشنووسی چارەسەر،هەنگاو،ئەنجامە ئەرێنییەکان لەسەر خاکی ڕاستیدا، بەشداریکردنی ژنان لە قۆناغە گرنگەکانی مێژووی سووریادا.

 

سوهەیر سنوح لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هیوادارین ئەو متمانە و بەرپرسیارێتییەی لە ئەستۆماندایە بۆ هەموو هاوڵاتیانی سووریا جێبەجێی بکەین ئەم گەلە ساڵانێکە بەدەست شەڕ، وێرانکاری، ئاوارەییەوە دەناڵێنێت، ئەم نەهامەتییانە دوو ئەوەندە بووە و بارگرانی خۆی خستووەتە سەر شانی ژنان، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە هاوڵاتیانی سووریا ئازادی و دیموکراتی بەدەست بهێنن،سووریا بگەیەننە ئاسایش و ئاشتی،ئەمە تەنیا بە یەکڕیزی هەموو پێکهاتەکان و مەزهەبەکان بەدی دێت.