مەنار موئنەس : ئاشتی بەبێ بەشداری ژنان و جێبەجێکردنی کاریگەری بڕیاری ١٣٢٥ بەدی نایەت

پارێزەر مەنار موئنەس دەڵێت: ئاشتی و ئاوەدانکردنەوە بەبێ بەشداری ژنانی سووریا بەدی نایەت، نوێنەرایەتی ژنان لە نوێنەرایەتی دانوستاندن، پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە، پارتە سیاسیەکان، ئەنجومەنە خۆجێییەکان و پەرلەمان خۆشگوزەرانییەکی سیاسی نییە، بەڵکو پێویستییەکە.

ڕوشێل جونیور

 

سوەیدا-بڕیاری ١٣٢٥ بە شێوەیەکی سەرەکی جەخت لەسەر بەشداریکردنی ژنان لە هەموو ڕێوشوێنەکانی ئاشتی پارێزی و بونیادنانی ئاشتی دەکاتەوە، بەڵام لە سووریا لە سەردەمی ڕژێمدا و دوای ڕووخانی ڕژێمیش ئەم بڕیارە پێشێل دەکرێت و ژنان دوور دەخرێنەوە.

 

مەنار موئنەس، پارێزەر ڕوونیدەکردەوە کە بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایش تایبەتە بە پرسەکانی ژنان، ئاشتی،ئاسایش و جەخت لەسەر چوار تەوەری سەرەکی دەکاتەوە کە بریتین لە پاراستن، خۆپاراستن، بەشداریکردن، فریاگوزاری،چاکبوونەوەی پێشوەختە، سەرەڕای گرنگی بڕیارەکە، هێشتا ئاڵەنگاری زۆر هەن کە ڕێگرن لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە سووریا دیارترینیان بارودۆخی سیاسی ئێستا، نەبوونی حکومەتێک کە ڕەزامەندی کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنێت، بەردەوامی ململانێ چەکدارییەکان، گرژییەکانی نێوان لایەنە سیاسی و مەدەنییە جۆراوجۆرەکان.


ئاماژەی بەوەشکرد کە خراپبوونی ئابووری و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بارگرانییەکی دیکە لەسەر کۆمەڵگە بە گشتی و ژنان بە تایبەتی زیاد دەکات،نەبوونی یاسایەک کە ژنان لە توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز بپارێزێت ،بەردەوامی یاسا جیاکارییەکانی وەک یاسای باری کەسێتی، نەتەوە، پەیوەندییە کشتوکاڵییەکان، ئاڵەنگاریەکی یاسایی گەورە دروست دەکات.

 

سەرنجی خستەسەر ئەوەی کە پێویستە دەستووری نوێی سووریا بڕگەی ڕوون و ئاشکرای تێدا بێت کە یەکسانی تەواو لەنێوان ژن و پیاودا مسۆگەر بکات، نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی ژنان لە پۆستەکانی بڕیارداندا بێت، چ لە ڕێگەی پشکی ژنان بێت یان میکانیزمەکانی دیکەی کاریگەر، هەموارکردنی یاساکانی ئێستا و دەرکردنی یاساکانی تر کە هەموو شێوەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان بە تاوان دادەنێت و پاراستنی یاساییان مسۆگەر بکات.

 

سەبارەت بە ڕۆڵی کۆمەڵگەی مەدەنی مەنار موئنس وتی: ئەمە کەمتر گرنگ نییە ،چونکە هێزێکی فشاری ڕاستەقینەیە بۆ پاڵپێوەنانی دەسەڵات بەرەو ئامادەکردنی نەخشەیەکی نیشتمانی گشتگیر، بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ١٣٢٥، پاڵپشتی ئابووری و دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ ژنان دابین دەکات، بەتایبەتی ئەوانەی لە ماوەی ١٤ ساڵی قەیرانەکەدا ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە، یارمەتی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەدات پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنان دۆکیۆمێنت بکەن، پشتیوانی یاسایی لەبەردەم دادگا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا پێشکەش بکەن.

 

 "توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز ڕاستەوخۆ توانای ژنان بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی ئاشتی سنوردار دەکات، زۆرێک لە ڕزگاربووان بە قووڵی تووشی شۆک دەبن،پێویستیان بە ژینگەیەکی سەلامەت و پاڵپشتی دەروونی و دامەزراوەی چاودێری منداڵان هەیە، بۆ ئەوەی بتوانن هاوسەنگی ژیانی خێزانییان لەگەڵ بەشداریکردنیان لە کاروباری گشتیدا هاوسەنگ بکەن.


جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێکردنی بڕیاری ١٣٢٥ تەنها بە مەبەست و دەق سنووردار نییە، دەبێت سوود لە ئەزموونی وڵاتانی پێش ئێمە وەربگرێت، وەک ئوردن کاتێک نەخشەیەکی درێژخایەنی داڕشتووە کە ٢٠ ساڵ دەخایەنێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە، سووریاش وەک ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ناچارە نوخشەیەکی جێبەجێکردنی ڕوون دابڕێژێت کە هەمووارکردنی یاسا جیاکارییەکان و دەستەبەرکردنی بەشداری سیاسی ڕاستەقینە بۆ ژنان لەخۆ بگرێت.

 

سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەوەی کە "بوونی پشکی ژنان بەتەنها بەس نییە، دەبێت ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی پێکەوە هەوڵ بدەن بۆ هاندانی ژنان، بەشداریکردن لە سیاسەت و دابینکردنی پاڵپشتی پێویست،ئەو شەرمەزارییە کۆمەڵایەتییەی کە لە پۆستەکانی بڕیارداندا بەدوایاندا دەکەوێت کە بانگەشە دەکرێت بە نایاسایی گەیشتوونەتە پۆستەکانیان دەبێت چارەسەر بکرێت،ئەمە کڵێشەیەکی نادادپەروەرانەیە کە ڕێگرە لە پێشکەوتنیان و یەکسانی ڕەگەز تەنها بە دەستەبەرکردنی خوێندن و کارکردن لە دەقە دەستوورییەکاندا بەدی ناهێنرێت، دەبێت ئەم گەرەنتییە ببێتە هەلی یەکسان بۆ ژنان. دەبێت بەشێک بن لە هەموو وەزارەتەکان بە وەزارەتە سەروەریەکانیشەوە، ڕێگەیان پێبدرێت خۆیان بۆ هەر پۆستێک کاندید بکەن، تەنانەت سەرۆکایەتیش.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا مەنار موئنس باسی لە ڕۆڵی میدیا کرد و وتی "ناکرێت ڕۆڵی میدیا لە گۆڕینی وێنەی کڵێشەیی ژنان فەرامۆش بکرێت، پێویستە چاودێری ناوەڕۆک و زنجیرە و بەرنامەکانی میدیا بکرێت، تیشک بخەینە سەر چیرۆکی سەرکەوتنی ژنان و هاندانی ئەوانی تر، ڕێگای بەشداری و سەرکردایەتی بگرنەبەر، بەدیهێنانی ئاشتی ڕاستەقینە و بەردەوام لە سووریا بەبێ بەشداری تەواوی و دادپەروەرانەی ژنان لە ڕێگەی جێبەجێکردنی کاریگەر و گشتگیر بڕیاری ١٣٢٥ بەدی ناهێنرێت کە جێگەیەکی سەرەکییان بۆ دابین دەکات لە بنیاتنانی ئایندەی وڵاتدا."