جێگری هاوسەرۆکایەتی کەنەکە: بە پێشەنگایەتی ژنان یەکڕیزیی کورد بەدیدێت

هێڤی مستەفا، جێگری هاوسەرۆکایەتی کەنەکە جەختی لەوە کردەوە کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شۆڕشی ژنان ناودەبرێت، ژنان لە هەموو بوارەکانی خەباتی سیاسی، سەربازی، کۆمەڵایەتی ، ئابووریدا بەشداریان کردووە، کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و سیستمێک کە ئاشتی مسۆگەر بکات.

ئەسما محەمەد

 

قامیشلۆ - یەکێتی کورد کاتێک ڕادەگەیەنرێت کە ڕێککەوتنێک لەنێوان پەیەدە و ئەنەکەسە بکرێت بۆ داڕشتنی پلانێکی هاوبەش، بەدیهێنانی یەکڕیزیی کورد ، بەشداریکردن لە کۆنگرەی کوردەکانی ڕۆژئاوا و بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیکی هەمەڕەنگ کە مافی هەموو پێکهاتەکان دابین بکات.

 

پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ گەیشتن بە هەڵوێستێکی یەکگرتووی کورد، بەدیهێنانی یەکڕیزیی کورد لەم قۆناغە هەستیارەدا کە سووریا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەتایبەتی پێیدا تێدەپەڕێت بەندە بە بەهێزکردنی دیالۆگی نێوان لایەنەکان.

 

هێڤی مستەفا، جێگری هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان "کەنەکە" وتی: ئێمە بە قۆناغێکی مێژوویدا تێدەپەڕین، یەکڕیزیی کورد لەم قۆناغەدا پێویستە، گۆڕانکارییەکی گشتگیر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نەخشەیەکی نوێ هەبێت، بەڵام مەترسی لەسەر هەموو دەستکەوتەکانی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان هەیە، دەبێت لە مێژووی کوردمان پەند و وانە وەربگرین، لە بەرژەوەندییە تەسکەکانی حزبی دوور بکەوینەوە و لەسەر بنەمای یەک دیدگای ستراتیژی یەکبگرین، لەگەڵ هێڵە فراوانەکانی میکانیزمی چارەسەرکردنی پرسی کورد لە سووریادا یەکبگرین، ئەگەر ئێمە پەند و وانە  لە مێژووی کوردمان وەرنەگرین، لۆزانێکی تر ڕوودەدات و کۆمەڵکوژی زیاتر ئەنجام دەدرێت و هەموو ئەو دەستکەوتانەی کە هەزاران شەهیدمان باجیان داوە لە دەست دەچێت، لەسەرەتای دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانەوە ٢٥ ساڵ لەمەوبەر، کاردەکەین بۆ یەکخستنی تێڕوانینی کوردی و گوتاری کوردی لەکۆڕبەندە نێودەوڵەتی و دیپلۆماسییەکاندا بەتایبەتی لەڕۆژئاوا ، لەسەرەتای شۆڕشی سووریا لەساڵی ٢٠١١ ەوە لیژنەیەکی ئامادەییمان پێکهێناوە بەڕاوێژی کورد، ئەم لیژنەیەش سەرجەم لایەنە کوردییەکان، دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دامەزراوەکانی ژنان، گەنجانی شۆڕشگێڕ، کەسایەتییە سەربەخۆکان ، دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان لەخۆ دەگرێت. هەوڵمانداوە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا و ئەو هێزە سەربازییانەی بەرگری لە خاکەکەیان دەکەن لەباوەش بگرین، هەموو ئەو لایەنانە لە کۆمیتەی ئامادەکاری و کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریدا ئاماده بوون، به ڵام لە کاتی ئامادەکارییەکانمان بۆ ئەم کۆبوونەوە یەدا ڕژێمی بەعس ڕووخا ، نوێکردنەوەئەکی گەورە له گۆڕه پانی سووریادا ڕوویدا.

 

" ئەمڕۆ ئێمە لە ڕۆژانی چارەنووسداین"

هێڤی مستەفا ئاماژەی بەوەدا کە چەندین دەستپێشخەری بانگەوازی یەکڕیزی کورد ،چەندین دەستپێشخەری تر گەیشتوون وتی: ئێمە پێکەوە کۆبووینەوە و ویستمان هەموو دەستپێشخەرییەکان لە کۆنفرانسی رۆژئاوای کورد دا یەکبخەین، چاوەڕێی بەشداریکردنی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستان "ئەنەکەسە" دەکەین، هەوڵمانداوە هەمووان بخەینە چوارچێوەی ئەو کۆنفرانسەی کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەسترا، مانەوەی هەر لایەنێک لەدەرەوەی ئەم کۆنفرانسە دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی دوژمن زیانمان  پێبگەیێنێت، درزێکی گەورە لەنێوانماندا دروست بکات، هێشتا ئەنەکەسە وەڵامی نەداوەتەوە، وتیان ئێمە دێین، بەڵام بە مەرجێک خاڵەکانی ناکۆکی نێوان ئێمە و پەیەدە  چارەسەر بکەین، دوای ئەوە تەواو بکرێت بەشداری لە کۆنگرەی ڕۆژئاوا کورد دەکەین، دەمانویست پێش نەورۆز یەکێتی کورد ڕابگەیەنین بەڵام ئەو هەلومەرجەی کاری لەسەر دەکەین ناچاری کردین ڕاگەیاندنەکە دوابخەین ، ئەمڕۆ ئێمە لە ڕۆژانی چارەنووسداین و دەبێت ئەنجومەنی نیشتمانی کورد بە زووترین کات وەڵاممان بداتەوە و هیوایەکی زۆرمان هەیە کە ئەو کارە بکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە بەڕێوەچوونی ژنانی کورد لە کۆنگرەی یەکڕیزیی گەلی کورد بۆ هەموو ژنانە وتی: ژنانی کورد پێشەنگ بوون بەتایبەتی لە ڕۆژئاوا، شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شۆڕشی ژنان ناودەبرا، ژنان لە هەموو بوارەکانی خەباتی سیاسی و سەربازی و کۆمەلایەتی و ئابووریدا بەشداریان کرد، کۆمەڵگەیەکی دێموکراتیک و سیستمێک کە ئاشتی مسۆگەر بکات لەسەر بنەمای ژنانی ئازاد و تێکۆشەر دامەزراوە، لەڕێگەی یەکخستنی وتاری ژنانەوە دەبنە نموونەیەک بۆ ئاسانکاری کارەکانی کۆنگرەی گشتی یەکێتی گەلی کورد، ژنان بەشێکی زۆر بوون، هەموو بابەتەکان بەباشی تاوتوێکران، کۆنفرانسەکە بە ڕاگەیەندراوێک کۆتایی پێهات کە گونجاو بوو بۆ دەستکەوتەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا هێڤی مستەفا داوای لە سەرجەم هێز و لایەنە کوردییەکان کرد خۆیان لەو بەرژەوەندییە حزبییانە دوور بکەونەوە کە دوژمنانی کورد چاندویانە وتی: دەبێت یەکبگرین ئەگینا هەموو ئەو دەستکەوتانە لەدەست دەدەین کە قوربانیمان بۆ داون، داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکەین لێپرسینەوە لە سەرجەم ئەنجامدەرانی تاوانی جەنگ بکات و پشتیوانی لە شۆڕش و سیستەمی دیموکراتیکمان بکەن وەک ئەوەی ئێمە تێکۆشاین و بەرگریمان لە هەموو مافەکانی گەل کرد، لە دژی تیرۆریزمی داعش کرد.