ئاشتی لە سووریا خەونێکی بەدی نەهاتوو
سیرین محەمەد- ڕۆژنامەنووس
شەڕ ئاگرێکی سووتێنەرە کە هیچ شتێک بەبێ دەست لێدان بەجێناهێڵێت، هەموو شتێک لە ڕێبازەکەیدا لەناو دەبات، نە مرۆڤ و نە بەرد لە دەستی دەرناچێت و ئاشتی وەک خەونێک دەمێنێتەوە کە گەلی سووریا ڕۆژانە لەگەڵیدا دەژین، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بە زەحمەت دەمێنێتەوە.
گەلی سووریا هیوایەکی زۆریان هەبوو کە ئەو ئازارانەی بۆ ماوەی ١٤ ساڵ بەرگەی گرتبوو، واتە ئاوارەبوون، کوشتن، ڕفاندن و گەندەڵی ئابووری- کۆتایی هاتبێت، بەڵام هیواکانیان بە خێرایی تێکچوو، دوای ئەوەی جیهادییەکانی هەتەشە دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرت لە سووریا، کۆمەڵکوژی و پێشێلکارییەکان دەستیان کرد بە کاریگەری لەسەر هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی سووریا.
"کۆنگرەی بەناو سەرکەوتن"
لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، هەتەشە و کوتلە جیهادییە هاوپەیمانەکانی کۆنگرەیەکیان ئەنجامدا کە ناویان لێنا "کۆگرەی سەرکەوتن"، هەوڵێکی پەردەپۆشکراو بۆ ئەوەی خۆیان وەک ڕزگارکەر و فەتحکەر لە چاوی گەلی سووریادا نیشان بدەن، کۆنگرەکە کە ئەحمەد شەراع "جۆلانی" لەگەڵ سەرکردەی گروپە جیهادییەکان بانگهێشتی کرد، لە ئەنجامدا جۆلانی هەموو دەسەڵاتێکی چەسپاند و خۆی بە سەرکردەی قۆناغی ڕاگوزار دیاری کرد، ئەمەش بەبێ ئەوەی کۆگرەی دیالۆگی نیشتمانی یان ڕیفراندۆمێک ئەنجام بدرێت کە هەموو چین و توێژەکانی دانیشتووان بتوانن بەشداری تێدا بکەن، هەروەها دەستووری ساڵی ٢٠١٢ی سووریا هەڵوەشایەوە و ئامێرە ئاسایشی و سەربازییەکان هەڵوەشێنرانەوە و بۆشاییەکی ئاسایشی و سەربازی دروستکرد و ئاژاوەگێڕی لە سەرتاسەری وڵاتدا بڵاوکردەوە، بە شێوەیەکی کاریگەر هەموو کەسایەتی و پێکهاتە سوورییە لێهاتوو و ڕەسەنەکانی پەراوێزخست.
یەکەم کردەوەی جۆلانی خەڵاتکردنی چەند سەرکردەیەکی گروپە جیهادییەکان بوو کە لە ساڵانی پێشوودا چەندین پێشێلکارییان بەرامبەر پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا ئەنجامدابوو.
پاشان پەلەی کرد بۆ پێکهێنانی یەکەمین حکومەت لە سووریای دوای ڕژێم، حکومەتێک بە هەمان ئایدۆلۆژیا و بیرکردنەوەی جیهادی، ئەم حکومەتە هەوڵیدا دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرێت و خۆی شەرعیەت بدات، سەرەڕای ئەوەی ئەمە پێچەوانەی دەستوور و یاسا نێودەوڵەتییەکان بوو، بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، لە هەر وڵاتێکدا کە ڕژێمێک بکەوێت، پێویستە دەسەڵات لە لایەن دەسەڵاتێکی گوازراوەی و دەسەڵاتی سنووردارەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و دامەزراوەکانی دەوڵەت وەربگیرێت تا ئەو کاتەی کە کوتلە سیاسییە جیاوازەکان کۆنگرەی نیشتمانی کۆدەبنەوە، پاشان ئەم کۆگرە ناوخۆییە دادەمەزرێنێت بۆ داڕشتنی دەستوورێکی نوێ و هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێ بۆ پەرلەمان و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێک کە لەلایەن هەموو چین و توێژەکانی گەلی سووریاوە هەڵدەبژێردرێت.
"هێرش بۆ سەر مەزارگەیەکی ئایینی عەلەوییەکان لە شاری حەلەب"
دوای ئەوەی جۆلانی و گروپەکەی دەستیان بەسەر دەسەڵاتی سووریادا گرت، ڕووداوەکان پەرەیان سەند، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە چەکداران مەزارگەیەکی ئایینی عەلەوییەکان لە حەلەب تێکدەدەن، ناڕەزایەتی تووڕەیی لە چەند ناوچەیەکی سووریا سەریهەڵدا، خۆپیشاندانی بەرفراوان لە ناوچەی کەناراوەکانی سوریا و شاری حومس بەڕێوەچوو و بە هەزاران هاوڵاتی مەدەنی ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بەردەوامی پێشێلکارییەکانی دژی شوێنە ئاینییەکان، ئەم ناڕەزایەتیانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی هەتەشە لە حومس ڕووبەڕوو بووەوە و لە ئەنجامدا خۆپیشاندەرێک کوژرا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە نێوان ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، تا ٥ی کانوونی یەکەم، ١١ هەزار و ٤٣٩ مەدەنی لە شارە جیاجیاکانی سووریا کوژراون کە ٦٧٦یان ژن بوون، ئەمەش بە هۆکاری جیاواز، ساڵەکە بێ ٩ پشکی ڕفاندن نەبوو، سەدان گەنج و ژن بە تایبەتی لە کەناراوەکانی سووریا بە هۆکاری خێڵەکی و نەتەوەیی ڕفێنران، هەندێکیان ئاوارە بوون بۆ باکووری لوبنان و هەڵاتن لەو کۆمەڵکوژییە نەتەوەییانەی کە بەرامبەریان ئەنجامدرا.
زیندانەکانی سوریا هەرگیز لە ستەملێکراوان خاڵی نین.
لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا، سوورییەکان بەدەست دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە دەناڵێنن لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی بەدخوازانە و تۆمەتی درۆ، دانپێدانانەکان کە لە ژێر ئەشکەنجەدان لە زیندانە تاریکەکانی زیندانەکاندا دەرهێنراون. دوای ڕووخانی ڕژیم و ئازادکردنی دەیان هەزار دەستبەسەرکراو کە بەشێکیان زیاتر لە٠ ٤٠ ساڵ لە زینداندا بەسەر بردبوو، دوای ئەوەی هەتەشە دەستی بەسەر وڵاتدا گرت، دۆخەکە بە خێرایی دووبارە بووەوە، دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانە لەسەر بنەمای ناسنامە جارێکی دیکە شتێکی باو بووەوە و زیندانەکان جارێکی دیکە پڕبوونەوە، تا ئەمڕۆش چارەنووسی زیاتر لە ١٢٠ هەزار دەستگیرکراو نادیارە.
"دەرکردنی فەرمانبەران بە ئارەزووی خۆیان"
بە درێژایی ساڵ هەزاران فەرمانبەر بە ئارەزووی خۆیان لە شارە جیاوازەکانی سووریا لە کارەکانیان دوورخرانەوە، یان لە ڕێگەی کۆتاییهێنان بە ڕێککەوتنەوە یان بە ناچاری مۆڵەت وەرگرتن، ئەم کارانە کاریگەرییان لەسەر کارمەندانی کەرتەکانی خزمەتگوزاری، پەروەردە، کارەبا، گومرگی، شارەوانی و تەندروستی هەبووە.
ئەوانەی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە هیچ پاساوێکیان بۆ ئەم کارانە وەرنەگرت، بەڵام زۆربەی ئەوانەی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە یان ناچارکراون مۆڵەت وەربگرن سەر بە گروپێک، مەزهەبێک، یان پەیوەندییەکی ئایینی دیاریکراو بوون، لە بەرامبەردا ئەو فەرمانبەرانەی لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە لە چەند شارێکی سووریا خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و خوازیاری گەڕاندنەوەیان بوون و وتیان هیچ پاساوێکی یاسایییان بۆ دەرکردنیان وەرنەگرتووە.
"ئازارەکانی ژنانی سووریا"
لە دوای ڕووخانی ڕژیمەوە ژنان لە توندوتیژی و کوشتن و ڕفاندن ڕزگاریان نەبووە، لەو کاتەوەی جیهادییەکانی هەتەشە دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە لە سووریا، بە سەدان ژن و منداڵ کوژراون، هۆکاری ئەم کوشتنانە جیاواز بوو، لە پاکتاوکردنی نەتەوەیی و خێڵەکیەوە تا دەگاتە ئەو کوشتنانەی کە لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانییەوە ڕوویانداوە، تا ئێستاش چارەنووسی سەدان ژنی عەلەوی و دروز نادیارە.
"ژنان ڕۆڵ و مافی چارەی خۆنووسینیان لێ داگیر کراوە"
ئازارەکانی ژنانی سووریا هەم لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو و هەم لە سەردەمی ئەو ڕژێمەی کە دەست بەسەر دەسەڵاتدا گرتبوو، بە هەمان عەقڵیەتی پیاوسالاری بەردەوام بوو، هێندەی تر سەختر و دڕندەتر بوو بەرامبەر بەو ژنانەی کە هیوایان خواستبوو، لە دوای ڕووخانی ڕژێم، بتوانن بیروڕای خۆیان دەرببڕن و پۆستی دەسەڵاتدار بگرنە ئەستۆ و چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن، بەڵام ئەم خەونە بەزوویی برهۆی بڕیار و ڕێوشوێنە ویستەکانی جیهادیی هەتەشە پیادەکرا، لە دەستیان کرد بە سەپاندنی پۆشینی جلوبەرگی ئیسلامی و باڵاپۆشی بەسەر خوێندکارانی کچ له زانکۆکان و هەراسان کردنی ئوو کە سانەی که ڕەتیان کردەوەوە پابەند بن.
ژنان لە مافی بەشداریکردن لە بڕیاردان یان پۆستە باڵاکانیان بێبەش کراون کە نوێنەرایەتیان دەکەن، سەرەڕای ئەوەی نزیکەی نیوەی دانیشتوانی سووریا پێکدەهێنن، هەرچەندە زۆرێک لە دەنگەکان داوای پێدانی بەشێک لە پشکی شایستەی سەرکردایەتیکردنی ژنان لە سەندیکاکان، وەزارەتەکان، یان ئەنجومەنی گەلدا دەکەن، بەڵام نوێنەرایەتی ژنان لەو بوارانەدا لە ٥٪تێنەپەڕیوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی کەمترین نوێنەرایەتی ژنان لە کەرتە جیاوازەکاندا کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ٣٠٪ دانپێدانراون، پراکتیکەکانی حکومەتی کاتی بە ڕوونی ئاماژە بە سەرکوتکردن و سنووردارکردنی ڕۆڵی ژنان دەکەن، ڕێگرییان لێدەکات لە بەکارهێنانی دەسەڵاتی خۆیان وەک بڕیاردەر.
" شاری عەفرین و ئازارە بەردەوامەکان"
ئازارەکانی هاوڵاتیانی عەفرین بە هێرشێکی دڕندانە لەلایەن هەزاران چەتەوە سەر بە داگیرکەری تورکیاوە دەستی پێکرد، دانیشتوانی شارەکەیان تیرۆر کرد و هەزاران کەسیان کوشت و سەدانیان ڕفاند و زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کوردیان ئاوارە کرد بۆ ناوچەی شەهبا.
ئازارەکانیان بە ڕووخانی ڕژێم کۆتایی نەهات، چونکە بۆ جاری دووەم لە ناوچەی شەهباوە ئاوارەبوون بۆ حەلەب و ناوچەکانی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دۆخی عەفرین دوای داڕمانی ڕژیم وەک خۆی مایەوە، ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سووریا ئاشکرای دەکات، لە ساڵی ٢٠٢٥دا زیاتر لە ١٦٠ حاڵەتی ڕفاندن و ٦٠ حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە کە چواریان ژنن و تا ئەمڕۆش دوو هەزار و ٥٠٠ کەس بێسەروشوێنن، جگە لەوەش تاڵانکردن و دزیکردن بەبێ وەستان بەردەوامە، لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکان بۆ سەر موڵکەکانیان و دزینی دروێنەی زەیتوونەکانیان و بڕینی بەردەوامی دارەکان. ئەمەش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە بارودۆخەکە خراپتر بووە و پێشێلکارییەکانی چەتەکان سەر بە تورکیا بەرەو هەڵکشان دەچێت.
"گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی شاری حەلەب"
لە گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود کە زۆرینەیان کوردن، ئازاری زیاتر لە ٤٥٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی بە هۆی کەمیی ئارد، سووتەمەنی، خۆراک، دەرمان بەردەوامە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو گەمارۆیەی چەکدارانی هەتەشە لە ٦ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە بەسەر ئەو دوو گەڕەکەدا سەپاندووە. چەکدارەکان هەموو ئەو ڕێگایانەیان بە تەپۆڵکی زەوی داخست کە بەرەو گەڕەکەکان دەچوون، ئەمەش وای لە دانیشتوانەکەی کرد خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدەن و داوای کۆتاییهێنان بە گەمارۆدان و کردنەوەی ڕێگاکان دەکەن، بەڵام داواکارییەکانیان بە گازی فرمێسکڕێژ بۆ بڵاوەپێکردنیان جێبەجێ کرا، بەمەش ڕازی نەبوون، چەکدارەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و لە ئەنجامدا زیاتر لە ٦٠ کەس بریندار بوون و دوو کەسیش گیانیان لەدەستدا. دۆخەکە کاتێک پەرەی سەند کە چەکدارە هێرشبەرەکان دەستیان کرد بە تۆپبارانکردنی گەڕەکەکان بە چەکی قورس و هاوڵاتی مەدەنییان کردە ئامانج.