ژینگه
-
"پێویستە گرنگی زیاتر بە ژینگەی چەمچەماڵ بدرێت"
سەبیحە ڕەشید، مامۆستا و چالاکوانی ڕێکخراوی ئایندەی ژینگەپارێز، دەڵێت: پێویستە زیاتر گرنگی بە شارۆچکەی چەمچەماڵ بدرێت، سروشت، خاک و سەرچاوەی ئاو بپارێزرێن، چیتر ژینگە نەفرۆشرێن بە داگیرکارانی خاکی کوردستان.
-
"پرسی ژینگە دەبێت بکرێتە پرسێکی پەروەردەیی"
ساڵانە ئاماریی سووتانی دارستان و شاخەکان بەردەوام لە زیادبوندایە، سووتانەکان بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەگێڕدرێتەوە، بەڵام هەبوونی سیستمی سەرمایەداری و حکومڕانی ناتەندروست هۆکاری سەرەکی سووتانی دارستانەکانن.
-
"ئاگرێک کە بەهۆی کەمتەرخەمیەوە بوو بە کارەسات، سیاسەتی شەڕی تایبەتە"
دەربارەی ئەو ١٥ کەسەی کە لە ناوچەی ئاگرەکە گیانیان لەدەستداوە، ژنان ئاماژەیان بەوەکرد، ئاگرەکە دوای کەمتەرخەمی گۆڕاوە بۆ کارەسات، نابێت جیاوازتر لە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت سەیر بکرێت.
-
زنجیرە ئاگرکەوتنەوە بەرفراوانەکان زیانی لە دارستانەکانی سەردەشت داوە
ئاگرکەوتنەوە بەرفراوانەکانی دارستانەکانی سەردەشت کە یەک لە دوای یەک ڕوویانداوە، زیانێکی قەرەبوو نەکراوی بە ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.
-
کشتوکاڵی عێراق: پێویستە زیاتر ١٥ ملیار نەمام بچێندرێت تا سنوورێک بۆ بە بیابانبوون دابنرێت
ڕووبەری سەوزایی لە عێراق لە ٤٥٪ەوە بۆ ١٧٪ کەمی کردووە، وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت: پێویستە زیاتر ١٥ ملیار نەمام بچێندرێت تا سنوورێک بۆ بە بیابانبوون دابنرێت.
-
بە پێی ڕاپۆرتێک شەڕی غەززە زیانی بە ژینگە گەیاندووە
بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی لە بارەی کاریگەریەکانی جەنگ لە غەززە لەسەر ژینگە بڵاوکردەوە، تیایدا پشتڕاستی کردەوە، شەڕی غەززە بووەتە هۆی پیسبوونی خاک و ئاوی فەڵەستین.
-
"کارگەکان بووەتە هۆکاری کەمکردنەوەی پانتاییەکی فراوانی کێڵگە کشتوکاڵییەکان"
ژینۆ خالید، سەرۆکی بەشی زانستی ژینگەیی کۆلێژی زانستە ژینگەیەکانی زانکۆی سلێمانی، دەڵێت: بۆ پاراستنی کێڵگە کشتوکاڵی و دارستانەکان، پێویستە پێش دامەزراندنی هەر پرۆژەیەک ڕەچاوی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی کارتێکەی ژینەگیی بکرێت.
-
"دروستکردن و پێشکەشکردنی مۆدێلی کولتووری هەنگاوێکە بۆ پاراستنی ژینگە"
سروە بابایی، چالاکوانی ژینگە دەڵێت: لەناوبردنی ژینگە لێکەوتەی زیانبەخشی ئابووری و کۆمەڵایەتی هەیە، ئەمڕۆ پاراستنی ژینگە و دڵنیابوون لە بەردەوامییەکەی جددیترین ئاڵنگاری کۆمەڵگەی جیهانییە.
-
"کارگەکان و سووتاندنی پاشماوە پزیشکیەکان بوونەتە برینێک بەسەر ژینگەوە"
یەریڤان شاسوار، نمونەیەک لە وتەی دانیشتوانی گەڕەکی تانجەرۆ بۆ نوژنها دەهێنێتەوە و دەڵێت: بەیانیان کە لە خەو هەڵدەستین پێیەکانمان ڕەشبوون لە دووکەڵدا، زۆربەی دانیشتوانەکەش تووشی نەخۆشی ڕەبۆ بوون.
-
٢٦وڵات واژۆیان لەسەر"بەیاننامەی ئاشتی بۆ زەریا" کرد
هێشتا ساڵێک ماوە بۆ کۆنفڕانسی زەریای نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، لەو چوارچێوەیەشدا ٢٦ وڵات "بەیاننامەی ئاشتی بۆ زەریا"یان واژۆ کرد.
-
دارستانەکانی زاگرۆس بە مەبەستی بازرگانی وتێکدانی سروشت کاول دەکرێن
کەسانی قازانجخواز لەناو جووتیاران و ڕەنجەران و بازرگانان بۆ سێ مەبەستی جیاواز دەستیان کردووە بە وێرانکردنی دارستانەکە و ئەم دیاردەیە خەریکە تەشەنە دەکات.
-
"زیادبوونی هۆشیاری ڕێگری لە زیانگەیاندنی زیاتر بە هەڵەبجە دەکات"
شاری هەڵەبجە لە ساڵی ١٩٨٨دا لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە کیمیاباران کرا، کە زیانی ژینگەیی بەرچاوی بەرکەوت، ئێستاش هاوڵاتیانی ئەو شارە بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و زیادکردنی سەوزایی، هەوڵی پاراستنی ژینگەی شارەکەیان دەدەن.
-
لە ڕاپەرین زبڵ و خاشاکی ماڵان مەترسی دروست کردووەو ڕێوشوێن دەگیرێتەبەر
فەرمانگەی ژینگەی راپەڕین سەبارەت بە سوتاندنی ئەو خۆڵ و خاشاكەی ماڵان كە فڕێ دەدرێن و مەترسی دروست کردووە، ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر.
-
جوانی چیای جیلۆ لەبن سێبەری زبڵ و خاشاکدا ماوەتەوە
چیای جیلۆ کە بە هۆی قەیرانی کەشوهەوا سەهۆڵبەندانەکانی خێراتر لە ساڵانی پێشوو دەتوێتەوە، دوای گەشتێکی گەشتیاری ئەم دواییە بە زبڵ و خاشاک پیس بووە.
-
" لەلایەن حکومەت و سیستمی سەرمایەداریەوە، کورد دووبارە کولتوور و ژینگەی قڕ دەکرێت "
هەڵوێست عەبدوڵا، فێمینیستی ژینگەیی ئاماژەی بەوەکرد، لە هەوڵدان بۆ دروستکردنی تیمێک لە ژینگەدۆستان بۆ پاراستنی شاخی گۆیژە و سروشتی کوردستان.
-
لە سلێمانی هەڵمەتیک دژی شێواندنی سروشت و چیای گۆیژە دەستیپێکردووە
لە دژی شێواندنی سروشت، بە بەشداری ژمارەیەکى زۆر لە کەسایەتى، ژینگە دۆستان، ڕۆژنامەنووسان ڕۆشنبیران دەستیەک بۆ داکۆکیکردن لە سرووشتی شاری سلێمانی و بەتایبەت چیای گۆیژە ڕاگەیەندرا.
-
توێژەرێکی ژینگە: ژنان ئاگادارترین گروپن لە مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا
گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتە هۆی کاریگەرییەکی بەرفراوان لەسەر هەسارەکە، لەوانە شەپۆلی گەرما، کە گۆڕانکاری لە شێوازی بارانبارین و زیادبوونی کارەساتی سروشتی وەک زریان و لافاو و ئاگرکەوتنەوە کێوییەکان دەکات و کاریگەری لەسەر ئیکۆسیستەم و جۆراوجۆری زیندوو و کشتوکاڵ
-
حەوتەمین فێستیڤاڵی گوڵ و نەمام بە بەشداریکردنی ژنان بەڕێوەچوو
بۆ جاری حەوتەم فێستیڤاڵی ئاشناکردنی هاوڵاتیان بە جۆرەکانی گوڵ و نەمام، بە سەرپەرشتی نەمامگە نا حکموییەکانی شار و بە بەشداریکردنی چەندین ژن بە کاری دەست ڕەنگینی بە ڕێوەچوو.
-
"بزووتنەوەی ئاو درێژەپێدەری خەباتی دەیان ساڵەی ژنانی مەغریبە"
فەتحیە قادی، چالاکوانی مەغریبی، دووپاتی کردەوە کە چالاکی 'بزووتنەوەی ئاو'ی ژنانی شاری فەکیک دەستی پێکردووە و درێژەپێدەری خەباتی دەیان ساڵەی ژنانە لە پاراستنی ناوچەکە کە کاریگەری لەسەر ژنان هەیە.
-
"ڕژێمی ئیسلامی بە مەبەست ژینگەی کوردستان تێکدەدات"
گۆڕانی کەشوهەوا و پشتگوێخستنی ڕژێم هۆکاری زیادبوونی مێرووە زیانبەخشەکانی دارستانەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە مەترسییەکی جددییە بۆ سەر ئیکۆسیستمی دارستانەکانی دار بەڕووی زاگرۆس.