چالاکی ژینگەیی کاتژمێری زەوی لەهەڵەبجە، ژنان یەکەمین پارێزەری ژینگەن
شەوی ڕابردوو لە پارێزگای هەڵەبجە وەک نیشانەیەک بۆ پاراستنی زەوی لە وزەی زیادە، گڵۆپ لە شوێنە تایبەتەکان کوژێندرایەوە، مۆنۆمێتی شەهیدان لە هەڵەبجە یەکێک بوو لەوجێگەیانە.

هەڵەبجە
کاتژمێری زەوی چالاکییەکی ڕێکخراوی سندوقی نێودەوڵەتی سروشتە کە لەکۆتا شەممەی مانگی ئاداری ھەموو ساڵ بەڕێوە دەچێت، شێوەی بەڕێوە بردنی بەم جۆرەیە کە بنەماڵەکان و خاوەن پیشەکان لە کاتژمێری ٢٠:٣٠ بەکاتی ناوخۆی وڵات بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، تەواوی ئەو کەرەستانەی کە بە کارەبا ئیش دەکەن و کەمتر پێویستیان پێیەتی لە کار ڕادەگرن و بەم جۆرە ئەیانەوێت کە درووشمی ھۆشیاری بە گۆڕانی کەش و ھەوا و کەمتر کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکانی وزە بە گوڕتر بکەن.
لە چوارچێوەی چالاکییەکان (+٦٠) لە هەموو جیهان شەوی ڕابردوو ٢٢ی ئادار، لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر کارەبا لەسەرجەم شارەکە کوژێندرایەوە.
لەو بارەیەوە بەناز محەمەد، کە ژنێکی ژینگە پارێزەو لەڕێکخراوی ژنان کار دەکات وتی: ژن و ژینگە دووانەیەکی دانەبڕاون لە یەکترو بەردەوام پێکەوە هەوڵ دەدەن، کە باسی ژینگە پاریزی دەکەین ناتوانین ژنانی لێکجیابکەینەوە، پەیوەندییەکەیان پیکەوەییەو زۆربەی کاتەکان ژنان پێکەوە لەگەڵ ژینگە خۆیان دەگونجینن، چونکە سەرجەم بەرکەوتنی ژن لەناو ژینگەیە و بەپارێزەری یەکەمی ژینگە دادەنرین .
لەگەڵ هاتنی کەپیتالیزم گۆرانی ژینگەیی ڕوویدا
بەناز محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، کە ژنان لە ڕابردوودا زۆرترین کاتەکان بەرکەوتنی ژینگەیی هەبووەو لەگەڵ خێزانەکانیان، بۆنموونە هاتنی بابەتی سەفەری، لە ئێستادا شتەکان بوون بە سەفەری ئەمە لەڕووی سیماوە نەوەک هەرجوان نییە، بەڵکو لە ڕێگەی ژینگەییەوە ناشرینە، گەلی کورد کە زۆربەی بابەتەکانی داری بەکارهێناوە ئەرکی ژن ئاسان دەکات، بەڵام ژنی ژیر ئەم کارە ناکات و ئەمانە کۆمەڵێک شتن پێویستە لای خۆمانەوە کاریگەری دروست بکەین، بۆنموونە ژنانمان هەیە جگە لەوەی کەس بڵێ خۆی سفرە کۆ دەکاتەوەو شەق نایات لەو بەرەکەتەی کە تیایەتی، بگرە ژن ئەم کارە دەکات و کۆی دەکاتەوە .