لە ڕۆژی ژینگەی کوردستان، بە ناشتنی نەمام پەیامی سەوزکردنی شار دووپاتکرایەوە

لە لایەن پارتی سەوزی کوردستان و ڕێکخراوە ژینگەییەکان، لەڕۆژی ژینگەی کوردستاندا، بە ئامادەبونی ژینگە دۆستان و هاوڵاتیان، چەندین چالاکی ئەنجام دراو نەمام چێندرا.

سلێمانی  

 

لە ١٦ی نیسان، لە سەکۆی ئازادی پارکی ئازادی، لە شاری سلێمانی، لە لایەن پارتی سەوزی کوردستان و ڕێکخراوە ژینگەییەکان، لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا، بە ئامادەبوونی چەندین ڕێکخراو، ژینگە پارێز و هاوڵاتیان، بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی ژینگەی کە خۆی لە دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و ناشتنی چەندین نەمام و ئازادکردنی باڵندەکان بۆ ناو سروشتی کوردستان، پاشان چەند پێشنیارێک ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و هەرچوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێم کرا. 

  

لە لایەن ملکۆ بازیانی، سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان ڕاگەیەندراوی پارتی سەوزی کوردستان و ڕێکخراوە ژینگەییەکان خوێندەوە، ئاماژەی بەوەکرد، دیاری کردنی ڕۆژی ژینگەی بۆ کیمیابارانکردنی ناوچەی بالیسان و شێخ وەسان لە لایەن ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆر لەو ڕۆژەدا دەگەڕێتەوە، وتیشی: هەرێمی کوردستا بەهۆی فەرمانڕەوای دیکتاتۆر و هێرشەکانی دەوڵەتانی کوردستان بەردەوام ژینگەی وێران دەکرێت هەر لە کیمایابارانکردن لە ساڵانی ۱۹۸۷ تاوەکو ئێستە بەردەوام هەوڵ بۆ وێرانکردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان دەدرێت، لە ئەنجامی بۆردومان و هێرشەکان بۆسەر خاکمان بەردەوام لە ڕێگەی نەمانی دار و کانیاوەکان و لەناوبردنی باڵندەکان ژینگەمان بەرەو لە ناوچوون دەچێت، هەروەها ئێمەی ژینگە دۆستان و ڕێکخراوی پارتی  سەوزی کوردستان وەک ئەرکێک بۆ پارستنی ژینگەکەمان هەڵستین بە هۆشیارکدنەوەی هاوڵاتیان، سەرەڕای هەبنی پیسبوونی ژینگە و لەناوچوونی سروشتی ناوچەکە، لە ئێستادا بەهۆی نەبوونی سیستمێکی پێویست و هێرشانی دەوڵەتانی دراوسێ زەنگی مەترسیدار بۆ لە ناوچوونی سروشتی هەرێمی کوردستان لێدەدرێت، بۆ ڕێگریکردن لەم کێشانە، بە جێبەجێکردنی داواکاریەکانمان ژینگەی کوردستان بەرەو باشتر و سەوزتر ببەین. 

  

" پیسبوونی ژینگە لە ناوچوونی ژیانی لێدەکەوێتەوە"  

جیهان ساڵح، سکرتێری ژنانی پارتی سەوز و چالاکوان ئاماژەی بەوەکرد، هەموو ساڵێک لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا چەندین ڤیستڤاڵ و چالاکی ئەنجام دەدرێت، لە ڕێگەی ئازادکردنی باڵندەکان و ناشتنی نەمامەکاندا دروشم و پێشنیار پێشکەش بە هاوڵاتیان و سروشتنی هەرێمی کوردساتان دەکرێت، ژینگە نەبێت ژیان نامێنێت، ژینگە تەنها پاککردنەوەی شەقام و شارەکان نییە، ئەرکی هاوڵاتیان و حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە هەوڵ بۆ پاکردنەوەی هەرێمی کوردستن بدرێت، ژینگە تەنها بە هاوڵاتیان ناکرێت دەيێت لایەنە پەیوەندیدارەکن کارئاسانی و هەوڵەکانیان بۆ پاکردنەوە و ناشتنی نەمامەکان بکەن تا شارێکی سەوز و تەندروستمان هەبێت، لە ئەنجامی هاتنی ئەو هەموو تەنکەرە نەوتی و بارهەڵگرە گازییەکان بۆ ناو شارەکان و بڕینی چیاکان ۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکان بۆ بەرژەوەندی ماددی دەبێتە هۆکاری تێکدانی ژینگە، کە بۆتە هۆکاری دڕاندنی پەردەی ئۆزۆن و نەمانی هەوای پاکی ناوچەکە. 

  

  

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: لە ڕێگەی ئەنجامدانی دانانی پڕۆژەی شەمەندەفەر و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە ڕێگەی وانە ژینگەییەکان و پیشاندانی زیانەکانی پیسبوونی سروشت بە هاوڵاتیان، دەتوانین ژینگەی ناوچەکمان پاک بکەینەوە.