ژینگه
-
گوڵاڵە سورە بوکی بەهاری
یەکێک لەو گوڵانەی کە بۆ دەرمان بەکاردێت گوڵاڵە سورە یان بوکی بەهارە، بە ڕەنگە سورەکەی ڕەنگ دەبەخشێتە بەهار، مانگی نیسان کە بە مانگی گوڵاڵە سورە ناسراوە، لەبەرئەوە لە هەندێک شوێن بە نیسانۆک بەناو دەکرێت.
-
بۆ ڕۆژی ژینگەی کوردستان، زیاترلە ٤٠٠ باڵندە گەڕێندرانەوەی ناو سروشت
لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا، ٤٠٠ باڵندە گەڕێندرانەوە ناو سرووشتی کوردستان، هیڵانە بۆ باڵندەکە هەڵواسرا و ماراسۆنێکی پاسکیلسواریش بۆ پارژزگاری ژینگە ئەنجامدرا. ناوەندی هەواڵ
-
ژینگەی کوردستان، بووەتە جێگای ململانێی سیاسی داگیرکەران
لەگەڵ هەبوونی چەندین ڕێکخراو بۆ پاراستی ژینگەی کوردستان بەڵام هێشتا ژینگەی کوردستان لە ژێر هەڕەشەی لەناوچووندایە، لە لایەک لە ڕووی پیسبوونی ژینگە لە لایەکی دیکەشەوە کەمی ئاو، بە جۆرێک گەرمیان وشکەساڵی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢١ڕاگەیاند. شنیار بایز
-
سەمەندەری کوردستانی، سیمبولی جوانی چیاکانی زاگرۆس
سەمەندەری کوردستانی یان بووکی کانیاوەکان، زیندەوەرێکی ئەمفیبیۆسی بنەماڵەی سەماندەریانە، نیشتیمانی ڕەسەنی ئەم زیندەوەرە کوردستانە لە ئێستادا مەترسی لە ناوچوونی هەیە. سارا ارومیه
-
کەمکردنەوەی ئاوی فورات، کە سەرچاوەی ژیانە
دەوڵەتی تورک لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە جارێکی دیکە ئاوی فوراتی کەم کردەووە و وەک ئامرازێکی شەڕ بەکارنەهاتبوو بە بلۆککردنی ئاوی فورات کە سەرچاوەی ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمەکەیە، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و یاسا ئەنجام دەدات
-
تەقینەوەکەی بەیروت ژینگەی پیس کردووە
بەپێی ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکان تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت، ژینگەی پیس کردووە و کاریگەری کردووەتە سەر بەرگە هەوا.
-
یونسکۆ: جیهان تا ساڵی٢٠٣٠ ڕووبەڕووی کەم ئاوی دەبێتەوە
ڕێکخراوی زانستی و ڕۆشنبیری یونسکۆ ڕایگەیاند، کە تا ساڵی ٢٠٣٠ واتە کەمتر لە ١٠ ساڵ، جیهان ڕووبەڕووی کەمیی ئاو دەبێتەوە بە ڕێژەی زیاتر ٤٠٪.
-
لەیادی ۳۳ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا نەمام دەنێژرێت
لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە، نەمام لە پارێزگای هەڵەبجە دەنێژرێت بە مەبەستی سەوز کردی پارێزگاکە و یادێک بۆ کیمیابارانی هەڵەبجە.
-
پێنەدانی موچە، زیان بە ژینگەی سلێمانی دەگەیەنێت
بەهۆی قەیرانی دارایی و پێنەدانی مووچەوە، کارمەندانی شارەوانی دەستیان بە مانگرتن کردووە و خاشاکێکی زۆریش لەناو بازاردا کەڵەکەبووە.
-
هەڵەبجە، ناشتنی نەمام بۆ پارێزگاری کردن لە ژینگە لە ٨ی مارسدا
ڕیکخراوە ژینگەپارێزەکان لە ڕۆژە تایبەتەکاندا ژینگەکەیان لەبیرناکەن، ئەمرۆش لەبەردەم زانکۆی هەڵەبجە ٨ نەمام چاندرا و هۆکاری توندوتیژییەکان خرانەڕوو.
-
بەستەڵەکی باشور لە یەکتر جیادەبنەوە
دەستەی ڕووپێوی جەمسەری باشوری بەریتانی جیابوونەوەی بەستەڵەکی باشووری لەیەکتر لە ٢٧ی شوباتدا ڕاگەیاند.
-
ژنێکی گەنج شەڕ لەگەڵ پیسبوونی ژینگە دەکات
ژنێکی گەنجی تەمەن ١٨ ساڵ، شەڕ لەگەڵ سیستمی سەرمایەداری و پیسبوونی ژینگە دەکات، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیە، لەپێناو پیسنەبوونی ژینگەدا هیچ کات بە فڕۆکە گەشت ناکات.
-
ئەو دارەی لە سوتووی خوداوەند تیماما دروست بووە
لە باوەڕی هیندییەکان کاتێک خوداوەند تیماما ماریمانۆ لە مەراسیمی مردنی هاوژینەکەیدا خۆی فڕێ دەداتە ناو ئاگرەوە، لە سوتووی لاشەی درەختێک سەوز دەبێت، بۆیە ئەو درەختە وەک پیرۆزی سەیر دەکرێت و دەبێتە پەرستگا و شوێنی عیبادەتی هندییەکان، لە دەوری پەرستگاکەش ئەو درەختە دەڕوێنن و بە لقەکانی ناوچەیەکی فراوانی سێبەر دروست دەبێت بۆ زیارەتکارانی.
-
ڕێژەی باران بارین لە هەرێمی کوردستان کەمی کردووە
بەراورد بە ساڵانی پێشووتر باران بارین کەمی کردووە، ئەمەش جوتیارانی نیگەران کردووە و زیان لە زەوییە کشتوکاڵییەکان دەدات.
-
زیانە تەندروستی و ژینگەییەکانی سووتانی زبڵ و خاشاک
ڕیسایکلین پرۆسەیەکە تیایدا پێکهاتەی زبڵ و خاشاکەکان لە یەک جیادەکرێنەوە و دوبارە سودیان لێوەردەگیرێتەوە، بەڵام هەرێمی کوردستان نەبۆتە خاوەنی کارگەیەک کە چارەسەری ئەو ڕێژە زۆرەی خاشاک بکات لە شار و شارۆچکەکانیدا.
-
مرۆڤ وەک هۆکارێک بۆ لەناو بردنی ژینگەی مرۆڤایەتی و بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرما
یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرمی مرۆڤە بەبێ ئەوەی خۆی هەست بەو مەترسییە گەورەیە بکات کە لەسەر ژیانی خۆی دروستی کردووە
-
ڕۆژانە ٤ هەزار تەن خاشاک لە هەرێم کۆدەکرێتەوە تا ئێستا سود لەم پاشماوانە وەر نەگیراوە
سەرای ئەوەی ڕۆژانە ١٢٠٠ تەن لە شاری سلیمانی، ٢٠٠٠ تەن لە شاری هەولێر، ٨٠٠ تەن لە دهۆک خۆڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە، تا ئیستا هیچ کارگەیەکی دوبارە بەکارهێنانەوە بوونی نییە.