گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر گەنمەشامی هەیە؟

تا کۆتایی ئەم سەدەیە زانایان پێشبینی گۆڕینی کەشوهەوا دەکەن بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمی گەنمەشامی بە شێوەیەکی بەرچاو کە بە ڕێژەی ٪٢٨ خەمڵێنراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کۆتایی سەدەیەکدا زانایان پێشبینی گۆڕینی کەشوهەوا دەکەن بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمی گەنمەشامی بە شێوەیەکی بەرچاو، کە بە ڕێژەی ٪٢٨ خەمڵێنراوە، بەهار بە کەشوهەوایەکی گەرمتر و هاوینی وشک، لە ئێستادا بوون بە هۆکارێکی کاریگەری کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی گەنمەشامی، بەڵام ئەو کەشوهەوا سەختانە دەتوانن سوود بەو دانەوێڵانە بگەیەنن کە لەو کەشوهەوایەدا گەشە دەکەن.

 

کەشوهەوای ناهەموار و تۆوی دانەوێڵەکان دوو فاکتەرن بۆ ڕێژەی بەرهەمهێنان لەبەرچاو دەگیرێت، بەڵام لێکۆڵینەوەیەکی زۆر کەمکراوە لەسەر ئەوەی چۆن تێکەڵبوونی ئەو دوو فاکتەرە کاردەکاتە سەر بەرهەمی بەروبوومەکان.

 

مۆدێلەکانی کۆمپیتەر کە بەرهەمی گەنمەشامی بۆ داهاتوو دروستدەکەن گریمانەکانی بە مەرجیان دەستنیشان کردووە، مارتی ویلیامس، ئەندامی زانستی خزمەتگوزاری توێژینەوەی کشتوکاڵی، پرۆفیسۆری سەر بە بەشی زانستەکانی بڕین لە ئیلینۆی، و هاونووسەر لەسەر توێژینەوەیەکی نوێ لە زیندەوەرزانی گۆڕانی جیهانی، دەڵێت: "گۆرانکاری کردن لە شێوازی چاودێریکردنی دانەوێڵەکان بە تەنها چارەسەری دادەنرێت".

 

کۆنتڕۆڵکردنی دانەوێڵەکان لە بە کردەیی کردنیدا بە دەگمەن بەدەستدێت، بەتایبەتی بەکارهێنانی ماددە کیمییاییەکان – تاکە ئامرازی هەرە باوە بەکاردێت بۆ لەناوبردنی گیاکان–  توانای زەوی لەدەست دەدەن بۆ گیا خۆڕاگرەکان, چەند جۆرێکی گرنگی ئەو تۆوی دانەوێڵانە دەتوانن چەندین جۆری دەرمانە کیمیاییەکان تێکبشکێنن.

 

ت.پ