ئاوی دەریاچەی ورمێ ١.٨ملیار مەتر سێجا دابەزیووە

ئاوی دەریاچەی ورمێ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە، پێشبینی دەکرێت زیاتریش داببەزێت.

ئاوی دەریاچەی ورمێ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە، پێشبینی دەکرێت زیاتریش  داببەزێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران و بە وتەی یاسر ڕەحیم، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئاوی هەرێمی ورمێ، بڵاو کراوەتەوە، لە ئێستادا ئاستی ئاوی دەریاچەی ورمێ ١٢٧ هەزار و ٨٠ مەترە، لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو ١٢٧ هەزار و ١٣٦ مەتر بووە، ئەمەش دەیسەلمێنێت ئاوەکە بە ڕێژەی ٥٦ سانتیمەتر دابەزیوە.

 

یاسر ڕەحیم ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ئاسی ئاو بەم شێوەیە دابەزێت قەبارەی ئاوی دەریاچەی ورمێ ١.٨ ملیار مەتر سێجا کەم دەبێتەوە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو کە ٥ ملیار و ٥٠ ملیۆن مەتر سێجا بووە.

 

ئەوەشی خستەڕوو کە ڕووبەری ئێستای دەریاچەی ورمێ ٢٥٠٩ کیلۆمەتر دووجایە و لە ئێستادا ٣ ملیار و ٢١٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە، دروستکردنی چەندین بەنداو و پرد لە نێوان دەریاچەکەشدا بووە هۆی فراوانبوونی ڕووبەرەکەی.

 

ت.پ