شوێنەوارە مێژووییەکانی باکووری کوردستان ژێرئاو دەخرێن

حەسەن کێف وەک شوێنەوارێکی مێژوویی لە باکووری کوردستان بەهۆی دروستکردنی بەنداوی ئێلیسو ژێر ئاو خرا، وەک بەشێک لە سڕینەوەی کلتور و ناسنامەی نەتەوەی تەماشا دەکرێت.

بێریڤان کەمال

 

حەسەن کێف شارۆچکەیەکی باکووری کوردستانە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ١٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا، کە دەکەوێتە سەر شانی ڕووباری دیجلە لە پارێزگای باتمان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لەساڵی١٩٨١ لەلایەن تورکیاوە بەناوچەیەکی پاراستنی سروشتی ڕاگەیەنرا.

 

لە چوارچێوەی پڕۆژەی گاپ دا سەرەڕای ناڕەزایی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، شارەکە و شوێنەوارەکانی وەک بەشێک لە زیانەکانی پرۆژەی بەنداوی ئێلیسو لافاو شارۆچکەکەی داپۆشی تا ١ نیسانی ٢٠٢٠، ئاستی ئاو بەرزبوەوە و گەیشتە٤٩٨.٢ مەتر، کە هەموو شارۆچکەکەی داپۆشیوە.

 

حەسەن کیف نیشتەجێیەکی دێرینە کە مێژووی نۆ شارستانییەتی هەیە و لە خۆیدا چەندین ناوی لە کلتورە جۆراوجۆرەکانەوە هەڵگرتووە، هەمەجۆری ئەم ناوانە بە زۆر شێوە تێکەڵ کراوە کە ئەلفوبێی غەیرە لاتینی وەک سریانی و عەرەبی دەکرێت بگوێزرێتەوە، ئەم ناوانە لە نێوان کلتورەکان  بەشێکن لە ناسنامەی بنچینەیی ناوچەکە.

 

شاری Ilānṣurā کە لە تێکستە سامییەکانی ئاکادیان و باکوری رۆژئاوای تەبلیپەکانی ماری  لە ساڵانی١٨٠٠-١٧٥٠ پێش زاین ئاماژەی پێکراوە شارەزاییان پێیان وایە مەبەست پێی شارۆچکەی حەسەن کێف بێت، هەروەها چەندین ناوی دیکەی هەبووە لە سەردەمی ڕۆمانییەکان و حوکمڕانی دەوڵەتی عوسمانی.

 

وەک بەشێک لە گۆڕانکارییەکانی ئاتاتورک لە ساڵانی ١٩٢٠- ١٩٣٠، چەندین ناو لە شوێنەکان بە شێوەی زیاتر بە دەنگی تورکی هەموارکران و ناوی فەرمی شارۆچکەکە گۆڕدرا بۆ حەسەن کیف ئەم ڕەفتارانە لە راپۆرتە بیانییەکان دەردەکەوێت لە ناوەڕاستی سەدەی ٢٠ دا، بەڵام لە دوای ساڵی ١٩٨٠بڵاو بوویەوە.

 

دانیشتوانەکەی بە زمانی کوردی و تورکی قسە دەکەن، تا ساڵانی ١٩٨٠، ئاشورییەکان، سریانیەکان و خێزانە مەسیحیە عەرەبەکان لە خانووە ئەشکەوتەکان لە کەناری ڕووبارەکە دەژیان، بەڵام بەهۆی ململانێکانی ناوچەکانەوە زۆرێک لەو خێزانانە کۆچیان کرد بۆ فەرەنسا، ئەڵمانیا، سوید و سویسرا.

 

حەسەن کیف بە درێژایی سەردەمەکان دەوڵەمەندە بە مێژوو و جگە لە شوێنەکانی خوارەوە، هەزاران ئەشکەوت لە ناو ئەو بەردانەی کە دەورووبەری شارەکەیان کردووە هەن، زۆرێک لە ئەشکەوتەکان چەندین چیرۆکیان تێدایە و ناوی خۆیان هەیە، هەروەها کڵێسا و مزگەوتەکان هەڵکەنراون بۆ ناو کەڵدەکان و چەندین گۆڕستانی دێرین لە سەرانسەری ناوچەکە بوونیان هەیە، هەروەها شوێنەوارێکی گەشتیاری سەرنجڕاکێش بووە و گەشتیاران لە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانەوە سەردانیان کردووە.