نورجان کاراسو: دەیانەوێت بە سوتاندنی دارستان و ئۆپەراسیۆن ناوچەکە چۆڵ بکەن

نورجان کاراسو ئەندامی کۆمیسۆنی ئیکۆلۆجی هەدەپە تیشکی خستە سەر ئاگرکەوتنەوە سیستماتیکەکانی دارستان لە شارەکانی کوردستان، دێرسیم، شرناخ، بینگۆل و هەکاری لەم ساڵانەی دواییدا و ڕایگەیاند، کە ئەو پڕۆسەیەش دژی سروشتە بە ناوی ئۆپەراسیۆنەوە دەکرێت و دەیانەوێت ئەو ناوچانە چۆڵ بکرێن، نورجان داوا دەکات بۆ ئەوەی زیاتر ناوچە ژینگەییەکان لەناو نەبرێن پێویستە ئاگرەکە لە هەوادا بکوژێندرێتەوە.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵۆ

ناوەندی هەواڵ- چەند ڕۆژێکە شارەکانی دێرسیم، بەتلیس، بینگۆل و شرناخ دەسوتێنن، ئەو ئاگرەی کە ماوەی ١٥ ڕۆژە لە دێرسیم بەردەوامە، هەرچەندە دەتوانرێت لە هەوادا بکوژێندرێتەوە، بەڵام ئەنجام نادرێت هاوڵاتیانی دانیشتووی شارەکان بە هەوڵی خۆیان هەوڵ دەدەن ئاگرەکە بکوژێننەوە، نورجان کاراسو ئەندامی کۆمسیۆنی ئیکۆلۆجی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" هۆکاری ئەو ئاگرە سیستماتیکانەی کە هەموو هاوینێک ڕوودەدەن و ئەو زیانانەی کە بە سروشت دەگەیەنن وەسفکرد و ڕایگەیاند، کە بەهۆی کێشەی ناچەرەسەری کورد، ئەم ئۆپەراسیۆنانە دەکرێت و خەڵکیش تێیدا گیان لەدەست دەدات.

 

"ئامانجی ئاگرەکە چۆڵکردنی ناوچەکەیە لە خەڵک"

نورجان کاراسو پێیوایە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە جیاوازەو وتی: "قەیرانی کەشوهەوا بووەتە هۆی ئەو ئاگرەی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و ئیجە ڕوویداوە، هۆکاری سەرەکی ئەو ئاگرانە کە هەموو ساڵێک لە مانگی ئایارەوە تا ئەیلول لە کوردستان بە شێوەیەکی سیستماتیک بەردەوامە، ئۆپەراسیۆنی سەربازییە و ئۆپەراسیۆنەکان لە کوردستان دەریدەخەن هەم مرۆڤ گیان لەدەست دەدەن و لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی بە ئامانجی 'ئاسایش' ئەنجام دەدرێن هەم شەڕ دەکرێت، دەیانەوێت ناوچەکە چۆڵ بکرێت و خەڵک ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ بهێڵن بۆ نمونە ئەو گوندانەی کە لە لایەن HES و بەنداوەکانەوە چۆڵکراون ئەو ڕاستییەش پشتڕاستدەکەنەوە، هەروەها بە لێدوانەکانی گەڕانی مین لە دێرسیم، بینگۆل، شرناخ و تەنانەت هەکاری، ئاشکرایە کە دەیانەوێت ناوچەکە بەتەواوی چۆڵ بکرێت".

 

"پێشبینی دەستێوەردان شتێکی نادروستە"

نورجان کاراسو ڕایگەیاند، کە ئەستەمە چاوەڕێی دەستێوەردانی ئاگرەکان بکرێت، ئەو سیاسەتانە لەبەرچاو بگرن کە پێویستە بەدواداچوونیان بۆ بکرێت و ئەو ڕاستییە پشتڕاست بکەنەوە کە هیچ کەسێک لەسەر بنەمای 'ئاسایش' نەنێردرێتە شوێنە سوتاوەکان، وتیشی: "ڕەتکردنەوەی شارەوانی بۆ ڕێگەنەدان بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە ناوچەکە بەرپرسیارە و ئەو ڕاستییەشە کە لەلایەن پارێزگاری هۆزاتەوە هەڕەشەی لێکراوە، ئەو بابەتە ڕووندەکاتەوە دیسان لە کاتی پرۆسەی ئاگردا، دوای پرۆسەی کوژاندنەوەی ئاگرەکە پێویستە ئاگرەکە سارد بکرێتەوە چونکە لە زۆربەی ناوچەکان کاری ساردکەرەوە وەک پێویست ئەنجام نادرێت، جارێکی تر ئاگر لە ئارادایە".

 

"ناوچە ژینگەییەکان بەهۆی ئاگرەوە وێران دەبن"

نورجان کاراسو ڕایگەیاند، کە ئاگرکەوتنەوەکان زیانی گەورەی بە ژینگەی دارستانەکان گەیاندووە، هەروەها ڕووبەرێکی زۆری ژیان بەهۆی ئەو دارستانانەی کە بوونەتە خاک لەناوچوون، وتیشی: "ژینگەی دارستان تەنها درەخت نییە، دیارە شوێنێکی زیندووە لە باڵندەوە تا ئاژەڵی کێویی بەتایبەتی ئەگەر ئەمە بەپێی هەرێم هەڵبسەنگێنین، دەبینین لە ئەنجامی سەوزایییەکی دەوڵەمەند لە دێرسیمەوە بۆ بینگۆل و شرناخ، ناوچەیەکی تێدا هەیە کە داری جۆری ئەندامیک و وەرزش و ئاژەڵی وەک مەڕ و چەندین زیندەوەر لە مەترسیدایە، پێویستە بزانین کە هەموو دارستانێک کە دەسوتێت هاوسەنگی سروشت تێکدەدات و لەوەش زیاتر هەموو دارستانێکی سوتێنەر لە ڕاستیدا کەمی ئۆکسجینی ئێمە نیشان دەدات و هەناسەدان ڕۆژ بە ڕۆژ قورستر دەکات".