ژینگه
-

گڕکانەکان، وەک ڤاڵڤێکی سەلامەتی کاردەکەن بۆ کەشوهەوای درێژخایەنی زەوی
زانایانی زانکۆی ساوس هامپتۆن بۆیان دەرکەوت کە زنجیری فراوان لە گڕکانەکان بەرپرسیارن لە هەڵوەشانەوە و پاشان لابردنی دی ئۆکسیدی کاربۆنی ئەتۆمی لە کاتی گۆڕانە جیۆلۆجییەکاندا.
-

ئاوی دەریاچەی ورمێ ١.٨ملیار مەتر سێجا دابەزیووە
ئاوی دەریاچەی ورمێ بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە، پێشبینی دەکرێت زیاتریش داببەزێت.
-

کۆکردنەوەی ئاو، یارمەتیدەرە لە کاتی لافاو و وشکەساڵیدا
توێژەران لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن پەڕەی هاوسەنگیان بۆ ئاو لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکان دروست کردووە، بە بەدواداچوونی ١٤ کۆگای سەرەکی ئاو لە وڵاتەکەدا لە ماوەی ١٥ساڵدا.
-

یونسێف: ١ ملیار منداڵ لەبەردەم مەترسی گۆڕانی کەشوهەوادان
بەپێی ڕاپۆرتێکی یونسێف کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا، تەندروستی، پەروەردە و سەلامەتی منداڵان هەڕەشە لە ژمارەیەک منداڵانی وڵاتانی ئەفریقا دەکات و یونسێفیش قەیرانی کەشوهەوا وەک قەیرانێک بۆ مافەکانی منداڵان دەبینێت.
-

مەدیحە سۆفی: لەناوبردنی دارستانەکان بێلانە کردنی سەدان جۆر زیندەوەرە ...٢
ماوەی دوو ساڵە دەوڵەتی تورکیا دارەکانی کوردستان دەبڕێتەوە بۆ مەبەستی بازرگانی، لەمانگی حوزەیرانیشدا ڕۆژانە نزیکەی ٤٠٠ تۆن داری بڕیوەتەوە، مەدیحە سۆفی، دکتۆرا لەبواری ژینگە، دەڵێت ئەمە ئیکۆسایدی کوردستانە و پێویستی بە هەڵوێست لە ئاستی بەرزدا هەیە.
-

پاراستنی گەورەترین ماسی، ڕیژەی بەرهەمهێنانی ماسیەکان بەرز دەکاتەوە
بە گرنگ دانانی توانای ماسییە گەورەکان لەوانەیە ببێتە هۆی زیادبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی ماسییەکان.
-

ناوچە ڕەسەنەکان شەڕی گۆڕانی کەشوهەوا دەکەن
توێژینەوەیەک دەریخستووە کە ناوچە ڕەسەنەکان وەک ناوچە پارێزراوەکان کاریگەرن لە پاراستنی کۆگای کاربۆنی دارستانەکان.
-

مەدیحە سۆفی: سیاسەتی ئاو بۆ لەناوبردنی کورد لەلایەن ئێران و تورکیاوە بەکاردێت...١
شەڕی داهاتووی جیهان، شەڕی ئاو دەبێت، ماوەی چەند ساڵێکە دەوڵەتانی تورکیا و ئێران جگە لە ڕێی سەربازی و سیاسی، بە گرتنەوەی ئاو هێرش دەکەنە سەر کوردستان و پسپۆڕێکی بواری ژینگەش دەڵێت: ئێران و تورکیا پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ئاوی ڕووبارەکان دەکەن و جیهانیش لێی بێدەنگە.
-

زانا هندییەکان ڕووەکی "مێرمەید"یان دۆزیەوە
زانایانی هندستان لە ماوەی دوو ساڵدا توانیان جۆرێکی نوێی ڕووەک و قەوزە بە ناوی "مێرمەید" بدۆزنەوە، بەڵام دەشڵێن پلەی گەرمای زۆر گاریگەری زۆری هەیە لە لەناوچونیان.
-

یابان، بەهۆی بارانبارین نزیکەی ٢ ملیۆن کەس پێویستیان بە شوێنی مانەوەیە
نزیکەی دوو ملیۆن کەس داواکراون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن بەهۆی بارانبارینی زۆر لە ناوچەکانی یابان.
-

بومەلەرزەیەکی کوشندە بە گوڕی ٧.٢ هایتی هەژاندی
بومەلەرزەیەکی بەهێز لە گەلیی کاریبی هایتی کەوتەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە ٣٠٤ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٨٠٠ کەسیش برینداربوون.
-

بێنازبوونی باخچەکانی سلێمانی، وشکبوونی بە دوای خۆیدا هێناوە
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە خزمەتکردنی باخ و باخچەکانی شاری سلێمانی پشتی داوەتەوە و جیاوازییش لە نێوان پارێزگاکاندا دەکات، بەو هۆیەوە زۆرینەی سەوزاییەکانی شاری سلێمانی وشکبوون و گرنگی تەواویان پێنادرێت، ئەوەش هۆکارە بۆ پیسبوونی هەوای شار و پێدانی دیمەنێکی ناشرین.
-

زیانەکانی ئاوی بوتڵ بە بەراورد بە ئاوی بەلوعە بۆ ژینگە
بە پێی توێژینەوە تازەکانی زانایانی ئیسپانی ئاوی لە بوتڵکراو ٣٥٠٠ جار زیانبەخش ترە بۆ ژینگە بەبەراورد بە ئاوی بەلوعە.
-

ئاگرەکانی ئەمڕۆ، کاریگەری دەکاتە سەر ئاوی سبەی
لە ساڵی ٢٠٢٠، کۆلۆرادۆ جەنگی لەگەڵ چوار گەورەترین ئاگری گەورەی مێژووی خۆیدا کرد، ئەمەش هاوڵاتیانی بە نیگەرانییەوە بۆ وەرزێکی تری ئاگری ئەمساڵ جێهێشت.
-

ئاگری دارستانەکانی ڕوسیا بۆ جەمسەری باکور تەشەنە دەستێنێت
لە دارستانەکانی ڕوسیادا ئاگر کەوتووەتەوە و تەشەنە دەستێنێت بەرەو جەمسەری باکوری دارستانەکان و چالاکوانانیش هۆشداری مەترسی حاڵەتەکە دەدەن، ئاگرەکەش ١٢٠٠ ناوچەی گرتووەتەوە.
-

ماسیەکانى چەمی دیوانە لە دەربەندیخان بە هۆکاری نادیار کۆمەڵکوژکراون
ئاوی چەمى دێوانەی نزیک دەربەندیخان کەمی کردووە و بە هۆکارێکى نادیاریش سەدان ماسى بەکۆمەڵ مردابوونەتەوە و کەوتوونەتە سەر ئاوەکە.
-

مەترسی گۆڕانی کەشوهەوا بۆ ژیانی پەنگوینەکان
بەهۆی گۆڕانکاری گەورە لە کەشوهەوادا و زۆربوونی ڕووداوە سروشتییەکان، بووەتە مەترسی بۆ سەر ژیانی پەنگوینەکان لە ناوچە جەمسەرییەکاندا.
-

نەبوونی ئاو، بێ پلانی حکومەتە؟ یاخود بەفیڕۆدانی ئاوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە؟
هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بەهۆی نەبوونی ئاو، ژیانیان سەخت بووە و بوونی قەیرانی دارایش وای کردووە توانای کڕینی ئاویان نەبێت، لە بەرامبەردا بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێت کە کێشەی ئاو بوونی نییە بگرە هاوڵاتیان ئاوی زیادە بەفیڕۆ دەدەن.
-

ئاگر کەوتنەوەی گەورە نزیکە لە بوونە کارەساتێکی جیهانی
کەوتنەوەی ئاگری گەورە لە وڵاتاندا نزیکە لە بوونە کارەساتێکی جیهانی و سنوری وڵاتەکانی بڕیوە، هەریەک لە وڵاتانی ئیتاڵیا، ئیسپانیا، یۆنان و تورکیا لە ئاگردا دەسووتێن و پلەی گەرما بەرز بووەتەوە بۆ زیاتر لە ٤٠ پلەی سەدی کە بە خراپترین شەپۆلی گەرما دادەنرێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا.
-

ئاگر لە دارستانەکانی زاگرۆس بەردەوامە
لە دوای ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییەی دارستانەکان لە ئێران، ئاگر لە دارستانەکانی زاگرۆسیشدا بەردەوامە.