ژیان
-

دایکانی ئاشتی: با ڕۆڵەکانمان تا دوا دڵۆپی خوێن بەرگری لە نیشتمان بکەن
دایکانی ئاشتی دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵوێست دەنوێنن و تیرۆرکردنی ڕۆڵەکانیشیان بە دەستی دەوڵەتانی داگیرکار و سیخوڕان ئیدانە دەکەن، داوا لە ڕۆڵەکانیشیان دەکەن تا دوا دڵۆپی خوێن بەرگری لە خاک و نیشتمان دەکەن.
-

بەرەوپێشچوونی ژنانی ڕاگەیەندکار، بێبەشی نەکردوون لە توانجی کۆمەڵگا
ژنانی ڕاگەیەندکار لەلایەن ئەقڵیەتی چەقبەستووی کۆمەڵگا و پیاسالارییەوە بەردەوام ڕووبەڕووی توانج و ڕەخنە دەبنەوە، ئەم فکرە ژنانی نەوەستاندووە، بەڵکوو بووەتە هۆکارێک بۆ بونیادنانی چەندین ژنی بە توانا لە بواری ڕاگەیاندن.
-

ژنێکی عێراقی لە ڕێگای گەیشتن بە ئەوروپا، گیانی لەدەستدا
ژنێکی کۆچبەری عێراقی لەسەر سنووری نێوان "پۆڵەندا- بیلاڕوس" کە لەگەڵ هاوسەر و سێ منداڵەکەی بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا ئەو رێگەیان گرتوەتەبەر، گیانی لەدەستدا.
-

٥١ هەزار منداڵی ئێرانی بەهۆی کۆرۆناوە دایک و باوکیان لەدەست دەدەن
جێگری کۆمەڵایەتی SWO ڕایگەیاند کە ٥١ هەزار منداڵ لە ئێران بەهۆی پەتای کۆرۆناوە دایک و باوکیان لەدەستداوە
-

ژنانی کورد لە پۆستە جیاوازەکانی وڵاتانی دیکەدا
بە وەرگرتنی چەند پۆستێکی جیاواز لە وڵاتانی دیکە بە تایبەت لە ئەوروپادا، ژنانی کورد توانیویانە دەرخستەی هێزو توانای خۆیان بن و لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا شوێن بگرن.
-

کاری ڕێکخراوەکان بۆ بەلاڕێدا بردنی ژنان نییە، بەڵکو لەپێناو ڕۆشنکردنەوەی ژیانیانە
ژنان لەوکاتەی هەوڵی بەدەستهێنانی مافەکانیان دەدەن، جا خودی خۆیان هەوڵبدەن یاخود ڕێکخراوەکان کاریان بۆ بکەن ڕووبەڕووی ڕەخنەی کۆمەڵگا دەبنەوە، چونکە کۆمەڵگەی کوردی قبوڵکردنی ژنی ئازادی بەلاوە قورسە، هەر بۆیە هەمیشە ئەو ژنانە دەبنە جێگای ڕەخنە.
-

دایکی ئاشتی هەیری دۆغان کۆچی دوایی کرد
دایکی ئاشتی هەیری دۆغان، کە سێ منداڵەکەی لە ساڵانی نەوەدەکاندا بە زۆر بێسەروشوێن بوون، بەهۆی شێرپەنجەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە ئامەد کۆچی دوایی کرد.
-

لە ئامەد ژنێک کوژرا
لە ئامەدی باکوری کوردستان، ژنێک بە ناوی گوربەت فیدا لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.
-

دایکی پێنج منداڵ بوو بەڵام قارەمانانە و بە ویستی خۆی لە دژی داعش شەڕی کرد
حەلیم عوسمان، تەمەن ٤٣ ساڵ دایکی پێنج منداڵە و لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٤دا بەشداری شەڕی دژی چەتەکانی داعشی بۆ سەر کۆبانێ کرد و خاکەکەی پاراست، حەلیم ئاماژەی بەوەکرد، کە دەکرێت بە پاراستنی ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێ، بەرخۆدانی ڕۆژئاواو دەستکەوتەکان بپارێزرێت.
-

فەرەنسا، پەیکەری ژنێکی کۆیلە ڕووبەڕووی هێرشی ڕەگەزپەرستان دەبێتەوە
بەرپرسانی شاری بۆردیۆی وڵاتی فەڕەنسا ئاماژەیان بەوەداوە، کە لە هێرشێکی رەگەزپەرستانەدا پەیکەری ژنێکی کۆیلەی ڕەشپێست لە شاری بۆردیۆی فەرەنسا بە ڕەنگی سپی هەوڵی شێواندنی دراوە.
-

ڕێژەی بەرزی خۆکوشتنی ژنانی ئێران بەرامبەر بە ژنان لە جیهاندا
بە وتەی توێژەرێک، ٧٥٪ خۆکوشتن لە ئێران پەیوەندی بە هەژاری خێزانەکانەوە هەیە و ژنانی ئێرانیش زیاتر لە ژنانی جیهان خۆیان دەکوژن.
-

سەمەر سەهیون: دەبێت لە کەسانی نەرێنی دەوروبەری خۆمان دوور کەوینەوە
لەگەڵ ئەو قەیرانانەی دروست دەبن ژنانی لوبنانی ڕووبەڕووی کێشە و گرفت دەبنەوە لە هەموو ناوچەکان، دەروونناس سەمەر سەهیون دەڵێت: "هەرچەندە هەندێک جار هیچ شتێکی ئەرێنی نییە، بەڵام دەبێت مرۆڤ هەوڵ بدات بە ئەرێنی بیربکاتەوە و خۆی لە کەسانی نەرێنی بەدوور بگرێت، چونکە ئەرێنی بە مانای نکۆڵیکردن لە ڕاستیەکان نییە، واتە دەبێت مرۆڤ سەیری نیوەی تەواوی قەڵاکە بکات.
-

تاڵیبان بۆ ئەمساڵی خوێندن ،مەرجی بۆ خوێندنی ژنان دانا
وەزیری خوێندنی باڵای تاڵیبان پێیوایە ئەفغانستان لە ڕووی پەروەردەییەوە لە کارەساتدایە، هەر بۆیە بۆ ئەمساڵی خوێندن چەندین مەرجی جیاجیای داناوە لە پێناو باشترکردنی سیستمی خوێندن.
-

ژنان بەدوای چارەسەری گرفتەکاندا دەگەڕێن
زەکیە دەهری ٦٠ ساڵ بوونی گۆزەی گڵی ئاو لە ماڵەکەی خۆیدا واتادار دەبینێت و وەک ئامرازێکی جێگرەوە بۆ ئاوی بەستوو بەکاریدەهێنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەبوونی کارەبا.
-

زیندانیانی سەرێکانی ئەوەی بە شاراوەیی ماوەتەوە ئاشکرای دەکەن
دوای ئەوەی شاری سەرێکانی لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە داگیرکرا، ژیان بوو بە دۆزەخ، بەتایبەتی بۆ ژنانی ئەو شارە کە بە کەلتووری دەوڵەمەندەوە درێژەیان بە ژیان دا، هەندێکیان بۆ قسەکردن لەسەر کێشەکانیان ڕوویان لە شوێنە پەیوەندیدارەکان کرد و چەندین مانگ لە زیندانەکاندا ڕووبەڕووی هەموو جۆرە خراپەیەک بوونەوە.
-

ژنان لە نێوان کارکردن و بە کاڵابووندا
کاراکتەری سەرەکی ڕیکلام بۆ کاڵا بازرگانیەکان ژنانن، ژنێکی خاوەنکار جەخت لەوەدەکاتەوە، کە بۆ سەرکەوتن پێویست ناکات ژن ببێتە کاڵا، توێژەرێکی کۆمەڵایەتیش دەڵێت: پێویستە ئیتر ناسنامەی جێندەر و بینینی کۆمەڵگا بۆ ژن بگۆڕێت.
-

"من تەنها لە گوندەکەم هەناسە دەدەم"
مەنفیە چەلیک، کە گوندەکەی سوتاوە و لە ساڵانی نەوەدەکان دوای کوژرانی باوکی کۆچی کردووە، وەک دوێنێ ئەزموونەکانی بەبیردێتەوە، مەنفیە چلیک ئاماژە بەوەدەکات، دەوڵەت باوکی و یادەوەری و منداڵی خۆی لێ وەرگرتووە، بۆیە تەنیا لەسەر بەرد دادەنیشێت و لە گوندەکەی خۆیدا هەناسە دەدات، کە لە ساڵێکدا جارێک دەڕوات.
-

ڕۆژی جیهانی لە ژێر هێرشدان بۆ پاراستنی مافی پەروەردە
بینای کۆمەڵایەتی لە زۆر ناوچەی وەک مەیدانی جەنگ بەهۆی شەڕ و پێکدادانەوە تێکشکێنراون، ئەم ڕووداوانە لە بنەڕەتدا کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر داهاتووی تەواوی نەوەی نوێ لە منداڵاندا هەبووە، بەتایبەتی، کاریگەری خراپی لەسەر مافی پەروەردەکردنی منداڵان هەبووە ئەمەش بەئامانجی دروستکردنی نەوەیەکی نەزان و نەتوانراو و بێ کەلتووریش دەکرێت.
-

ژنان ڕەخنە لە سەرۆک قەیس سەعید دەگرن و داوای کار دەکەن
١١ ژنی تونسی بە ڕێپێوان چەندین ڕۆژیان بەڕێکرد بۆ دیداری سەرۆک کۆماری تونس قەیس سەعید بۆ ئەوەی داوای دابینکردنی هەلی کار بۆ بێکاران بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆک ڕەتی کردەوە چاوی پێیان بکەوێت، ژنانی تونسی گرووپە کۆمەڵایەتیە جیاوازەکان ڕەخنە لە سەرۆک دەگرن کە نەیویستوە چاوی بەو ١١ ژنە بکەوێت، ڕێپێوانەکەیان دۆخی ژنانی بێکار و گەنج ئاشکرا دەکات زۆربەیان داوای ئیشیان بۆ منداڵەکانیان دەکرد.
-

هاوڵاتیان ئاگاداری یاسای توندوتیژی خێزانی نین
هەر زەبرێک ببێتە هۆی ئازاری جەستەی و دەروونی بە توندوتیژی دادەنرێت، پارێزەرێکیش دەڵێت لە پێشتردا توندوتیژی جەستەیی زۆرتر بوو، بەڵام لە ئێستادا توندوتیژییەکان گۆڕاون و توندوتیژی دەروونی زیادی کردووە، هاوڵاتیش سەبارەت بە یاساکان هۆشیارییان نییە.