ژیان
-
"هونەرەکەم نیشان دەدەم، تەنانەت ئەگەر بکوژرێم!"
لەگەڵ ڕاگەیاندنی داخستنی قوتابخانە و زانکۆ و چالاکییەکانی ژنان لە ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ژنان، بوونی ژنان لە کابول زۆر سنووردار بووە، سەبارەت بە فشارەکانی سەر ژنان، (ب، غ) دەڵێت: ئەگەر هەناسەمان بەدەست تاڵیبان بووایە، ڕێگەی نەدەدا هەناسە بدەین.
-
عێراق... توندوتیژی دژی ژنان بەڵایەکە کە چەندین نەوە دەگرێتەوە
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی عێراق ئاشکرایان کردووە کە ڕێژەی بەرزی توندوتیژی خێزانی لە سەرتاسەری وڵات تۆمارکراوە، چالاکوانانیش داوای دەرکردنی یاسای پاراستنی خێزان لە توندوتیژی دەکەن.
-
"لەسەر سنوری باشوورەوە تا باکووری کوردستان بووەتە زیندانێکی کراوە بۆ کوردان"
لە وڵاتێکدا کە بست بە بستی بکرێتە وێنەی سەرۆکێکی داگیرکەر و ئاڵای وڵاتێکی فاشیت، کە لە هەر چەند مەترێک خاڵی پشکنین هەبێت و زرێپۆش شەقامەکانی تەنیبێت، ئەوە چەشنی زیندانێکی کراوەیە بۆ خەڵکەکەی.
-
یەکەم ژنە بەڕێوبەرە لە بەڕێوبەرایەتی خانوبەرەی میری گەرمیان
سەرەڕای ئاستەنگییەکان، وازی نەهێنا لە کار کردن و توانی پۆستی بەڕێوبەری بەدەستبهێنێت لە بەڕێوبەرایەتییەک.
-
بەهار عەلی: ساڵی ٢٠٢٢ ساڵێکی پڕ ئاڵنگاری بوو بۆ ژنان
ژنانی ڕێکخراوەکان لە ساڵی ٢٠٢٢ کار و چالاکییەکانیان بەرز دەنرخێنن، لە پاڵ ئەوەشدا کەموکورتییەکانیان دەخەنە ڕوو لەپێناو باشترکردنی دۆخی ژن لە ساڵی ئایندەدا.
-
مەسیحییەکانی هەرمۆتە لە سەری ساڵدا هیوای ئاشتی دەخوازن
ئاینی مەسیحی یەکێکە لە ئاینە ئاسمانییەکان، کە بەشێکیان لە باشووری کوردستان نیشتەجێن و بۆنە ئاینییەکانیان یاد دەکەنەوە، پەیامی ژیانیان ئاشتی و پێکەوەژیان بووە و لە جەژنەکانیان زیاتر جەختی لێدەکەنەوە.
-
ژنانی ئێزدی: کۆمەڵکوژییەکەی پاریس دژی فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی'ە.
ژنانی ئێزدیی شنگال دووەمین کۆمەڵکوژی کوردیان لە پاریس ئیدانە کرد و ڕایانگەیاند، ئەم کۆمەڵکوژییە دژی فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی'ە و داوای بەرزکردنەوەی خەباتیان کرد.
-
ژنان لە دژی سیاسەتەکانی گەمارۆ تێدەکۆشن
ژنان لە کامپی پەنابەرانی مەخمور کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لەژێر گەمارۆدان، بە کارەکانیان بەرهەمی سیاسەتی گەمارۆ لەسەر خۆیان بەتاڵ دەکەنەوە.
-
ژنان هیواخوازن ٢٠٢٣ ساڵێکی باشتر بێت بۆ ژنان و گەنجان
ژنان باس لە دۆخی ساڵی ٢٠٢٢ دەکەن، کە پڕ بووە لە قەیران و ململانێی سیاسی و بەتایبەت کاریگەری لەسەر ژنان و گەنجان بەجێهێشتووە، هیواخوازیشن ساڵی ٢٠٢٣ ببێتە ساڵی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و قەیرانەکان.
-
ژنانی ئەفغانستان: ئەگەر ئێمە وەک ژنانی کورد چەک هەڵگرین تاڵیبان ناتوانێت درێژە بە دەسەڵاتی خۆی بدات
تاڵیبان هەوڵدەدات بوونی ژنان لە زانکۆکان و ناوچە کراوەکان و شوێنە گشتییەکان نەهێڵێت، مامۆستای ئەفغانیی کوبرا ڕەسوڵ لە دژی هەموو ئەو سیاسەتانە وتی: من دەترسم، ئەگەر ئێمە وەک ژنانی کورد چەک هەڵگرین، ئەوا تاڵیبان ناتوانێت درێژە بە دەسەڵاتی خۆی بدات.
-
ئیدلب.. خواردنی بەسەرچوو دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی ژنان و منداڵان
ژەهراویبوونی خۆراک بووەتە لایەنێکی تر بۆ ئێش و ئازاری ئاوارەکانی ئیدلب، کە هاوکاتە لەگەڵ هەژاری و گرانی و خراپبوونی بارودۆخی ژیان، ئەویش بەهۆی ئەو بازرگانانەی کە بۆ سودی ماددی هەلەکە دەقۆزنەوە.
-
هەموو ساڵێک هیوای گەڕانەوەی کۆچبەران نوێ دەبێتەوە
ژنانی کۆچبەر هیوای خۆیان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ دەربڕی و ئاماژەیان بەوەکرد کە سەرەڕای هەموو دژوارییەکان لە تێکۆشاندان بۆ گەڕانەوە بۆ خاکەکەیان.
-
ڕژیمی ئێران لە لوتکەی داڕمانی ئابووریدایە
لە هەر ساتێکدا تمەنی ئێرانی دەبێتە بێ بەهاترین و سەرباری ئەوەی کە دۆلار ڕێژەی ٣٩ هەزار تۆمانی تێپەڕاندووە.
-
ژنانی دێرەزوور: گۆشەگیریی ڕێبەرعەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەو قەیرانە قووڵتر دەکاتەوە کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت
ژنانی گوندی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەو گۆشەگیرییەیان شەرمەزار کرد کە بەسەر ڕێبەرعەبدوڵڵا ئۆجەلان سەپێنراوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بیرۆکەکەی دەرفەتێکی جێگرەوەی نییە و لەدایکبوونێکی نوێیە لە ناوچەکە، داوای ئازادی جەستەیی ئەویان کرد.
-
دەروون دروستی ژنان، بنەمایەک بۆ بنبڕبوونی بیرۆکەی خودکوژی
ژنان بە گرنگیدان بە دەروون دروستی، هەنگاونان بۆ ژیانێکی ئەرێنی، هۆشیاربوونەوە لە مافەکانیان و هەستکردن بە گرنگی ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا دەتوانن ڕووبەڕووی گرفتەکانیان ببنەوە و هەر دۆخێکی توندوتیژی تێبپەڕێنن کە لەلایەن چواردەوریانەوە بەرامبەریان ئەنجامدەدرێت.
-
دڵنیا لە دوای ٢٠ ساڵ دابڕان دەستیکردووەتەوە بە خوێندن
دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان چەندین ژنی لە خوێندن دابڕی، بەڵام دڵنیا یەکێکە لەو ژنانەی کۆڵی نەداوە و دوای ٢٠ ساڵ دەستی بە خوێندن کردووەتەوە.
-
عەفرین لەناو هەلومەرجی گەمارۆدا بەردەوامە لە بەرخۆدانی خۆی
ژنانی عەفرین کە بەهۆی هێرش و داگیرکاریی دەوڵەتی تورکەوە کۆچیان کردووە بۆ کانتۆنی شەهبا و لە ژێر گەمارۆی حکومەتی شامدا بەردەوامن لە ژیانیان و دەڵێن: "شانبەشانی سەختییەکان، ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان".
-
بە مەبەست ژنان لە خەباتی مەدەنی دوور دەخرێنەوە
ژنان وەک ناوەندێکی گرنگی گەشەسەندنی دیموکراسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چالاکی گەورە ئەنجام دەدەن و بەشداری سەرەکی خەباتی مەدەنین، بەڵام لە باشووری کوردستان بە سیستم ژنان لەو خەباتە مەدەنییە دوردەخرێنەوە.
-
شەڕڤانانی ئەرمەنی: هەموو ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزین
شەڕڤانانی ژنانی ئەرمەنی ئاماژە بەوەدەکەن کە شۆڕشی ژنان دەرفەتی داوە بە کۆمەڵگەی ئەرمەنی بۆ یەکگرتنەوەیان و دروستکردنی هێزی سەربازی خۆیان دروست بکەن و بۆ پاراستنی ئەو بەهایانە، هەموو ساتەکانی ژیانیان بکەنە خزمەت.
-
"لە خوشکەکانمان فێربووین کۆڵ نەدەین و بێدەنگ نەبین"
سێ خوێندکاری خوێندنگەی کچانی ئەفغانستان باس لە پرس و کێشەکانیان دەکەن، جەخت لەوە دەکەنەوە کە تاڵیبان لە ژنانی خوێندەوار و هۆشیار دەترسن، ژنانیش فێری ئەوە بوون کە خۆیان بەدەستەوە نەدەن و پێداگری لەسەر ویستی خۆیان دەکەن.