ژیان
-
تایبەت ئینان، ژنێک لێوان لێو لە بەرخۆدان و تێکۆشان
تایبەت ئینانی تەمەن ٥٧ و دایکی ١١ منداڵ، لە ڕۆژی ١٩ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ لە شاری سلۆپی سەر بە شرناخ لە باکووری کوردستان، بە ١٠ گولـلە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە شەهیدکرا، تەرمەکەی دایە تایبەت بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ لە ناوەڕاستی شەقامدا مایەوە.
-
چالاکوانانی عێراقی: ئاستەنگی لەبەردەم وەرگرتنی پۆستی بریاردان بۆ ژنان هەیە
چالاکوانانی عێراق دووپاتیان کردەوە کە ژنان سەرەڕای ڕۆڵی کارا و خەباتیان بۆ وەرگرتنی پۆستی بڕیاردان لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانیان، ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبنەوە.
-
"ڕاپەڕینی ژنانی بەلوچ، ترسی لای ڕژێمی ئیسلامی ئێران دروستکرد"
فەریبە بەلوچ، چالاکوانی مافی ژنان، ئاماژەی بەوەدا کە تاوان هەرچییەک بێت، دەبێت دژی سزای سێدارە بوەستینەوە، باس لە سەرکوتکردنی بەلوچستانیش دەکات.
-
برینە بەردەوامەکانی شۆڕشی ژینا
ئەو بریندارانەی نەیانتوانی بچنە نەخۆشخانە تا ئێستا چارەسەریان بۆ نەکراوە، تەنانەت هەندێکیان مانگێک یان دوو مانگە فیشەک لە جەستەیاندایە و بەهۆی نەبوونی چارەسەری پێویست ناچارن بە برینداری بمێننەوە.
-
گەمارۆی شەهبا زیان بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت
گەمارۆ و ئابڵوقەی ڕژێمی سوریا کە بەسەر شەهبادا سەپاندوویەتی، کاریگەری نەرێنی لەسەر دانیشتوان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا هەیە، بەهۆی هێرش و ئابڵوقەوە ١٥ هەزار خوێندکار ناتوانن بخوێنن.
-
خێزانە مەسیحییەکانی دانیشتووی سلێمانی بۆ ٣٠٠ خێزان کەمبوونەتەوە
ئاینی مەسیحی لە ڕێگەی مژدەبەخشەکان و کۆچکردنەوە لە وڵاتەکانی جیهان بڵاوبووەتەوە، یەکەم پاشماوەی مەسیحییەکان لە هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چوارەم، لە ئێستاشدا ژمارەی خێزانە مەسیحییەکان لە شاری سلێمانی نزیکەی ٣٠٠ خێزان دەبێت.
-
بارودۆخی کۆچبەران لە وەرزی زستاندا لە سەختیدایە
بارودۆخی کۆچبەران لەکامپی واشوکانی زۆر خراپە و بە گەیشتنی زستان دۆخەکە بەرەو خراپتر دەڕوات، ژنانی دانیشتووی کامپی واشوکانی ئاماژە بەوە دەکەن کە تاکە بەرپرسی ئەم نەهامەتیانە دەوڵەتی تورک و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤن.
-
ژنانی مەغریبی ڕووبەڕووی توندوتیژی یاسایی و دیجیتاڵی دەبنەوە
سوعاد بەنوور، سەرۆکی ناوەندی مەغریب بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی جێندەر و گەشەپێدان ڕایگەیاند، کە ژنانی مەغریب نەک تەنها لە کۆمەڵگە بەڵکو لە بواری یاسایشدا توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت.
-
گەمارۆدان ئازاری ژنانی ئاوارەی شەهبا دوو هێندە دەکات
ژنانی کانتۆنی شەهبا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ترسیان لە سەختی و کارەساتەکانی زستان لە کەمپە ئاوارەییەکان هەیە، بەڵام کارەساتەکەیان دوو هێندە بووە بە سەپاندنی گەمارۆی خنکێنەر بەسەر کانتۆنەکە لەلایەن ڕژێمی سوریاوە.
-
یونیسێف: زیاتر لە ٣٧٧٤ منداڵ لە شەڕی ناوخۆی یەمەندا کوژراون
بەهۆی شەڕی ناوخۆی یەمەنەوە ٣٧٧٤ منداڵ لە نێوان مانگی ئازاری ٢٠١٥ تا ئەیلوولی ٢٠٢٢ کوژراون، ٧٢٤٥ منداڵی دیکە لە ململانێکاندا پەککەوتە بوون.
-
بوسەینا حەسەن: تاکە ڕێگا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری بەرخۆدانە
بوسەینا حەسەن، ئەندامەی ئەنجومەنی پارتی ئایندەی سوریا لە شاری مەنبج ڕایگەیاند، تاکە وەڵام بۆ داگیرکاری تورکیا بەرخۆدانە.
-
ژنانی شەنگال: ئێمە هەمیشە پشتیوانی ڕۆژئاوای کوردستانین
ژنانی شەنگالی کاردانەوەی خۆیان بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربڕی و ڕایانگەیاند، "ئەو هێرشە دەکرێتە سەر هەموو گەلی کورد و کوردستان، بەڵام ئێمە تەسلیم نەبووین و تەسلیم نابین".
-
"توندوتیژییە دەروونییەکان لە هەڵەبجە زیادیکردووە"
لە کاروچالاکییەکانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەڵەبجە، جەخت لە دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی دەروونی لە شاری هەڵەبجە کرایەوە، چونکە توندوتیژییە دەروونییەکان لەو شارە زیادی کردووە.
-
مهاباد؛ زیندانەکان شوێنی بەتاڵیان نەماوە و مردووەکان شەوانە بە خاک دەسپێردرێن
زیندانیانی زیندانی مهاباد لە خراپترین بارودۆخدا ژیان بەسەردەبەن، بەندی ژنانی ئەو زیندانە چۆڵکراوە و کراوە بە بەندی پیاوان، سەرەڕای ئەمەش هێشتا شوێنی بەتاڵ نییە، بەشێک لە بریندارەکان گیانیان لەدەستداوە و شەوانە بە خاک دەسپێردرێن.
-
نەجمە ڕۆبیتەن کارەکانی مۆرکی مێژووی و کولتووری کوردیان پێوە دیارە
نەجمە ڕۆبیتەن ژنێکی گەرمیانییە و کەرەستە کەلەپورییەکانی، کە لە سەردەمی کۆندا بەکاریهێناون، کۆکردووەتەوە و ماڵەکەی بەشێکە لە مێژوو و کولتووری کۆنی کوردەواری.
-
هێرشەکانی تورکیا خوێندنی منداڵانی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگرتووە
ساڵانە هێرش و داگیرکارییەکان بۆسەر خاکی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان زیاد دەکات، یەکێک لە قوربانییەکان منداڵانن کە مافی خوێندنیان لێدەسەندرێتەوە، هاوڵاتیانی باشووریش پاڵپشتی خۆیان بۆ مافی منداڵانی ڕۆژئاوا دەردەبڕن.
-
کۆمەڵەی ئەمەل هیوای ژیان بۆ ژنان و منداڵان بنیاد دەنێت
لیلاڤ حسێن، بەڕێوبەری کۆمەڵەی ئەمەل وتی: کۆمەڵەی ئەمەل بۆ ئەو ژن و منداڵانەی کە بوونەتە قوربانی جەنگ، پەروەردە و هاوکاری پێشکەش دەکات.
-
پەروەردەیەکی دروست، بنیادنەری ژنێکی بەهێزی کۆمەڵگەیە
پەروەردەی خێزان بە هۆکاری سەرەکی دادەنرێت لە بونیادنانی ژنێکی هۆشیار و بوێر کە کێشەکانی ژیان چۆکی پێدانادات، لە هەمان کاتدا گرنگە بۆ هۆشیارکردنەوەی پیاوان لە مامەڵەکردنی دروستیان بۆ ڕەگەزی بەرامبەر، تا نەبنە هۆکاری زیادبوونی توندوتیژییەکان.
-
ماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵە کار لەسەر چنینی خوری دەکات
پیشەی چنینی خوری یەکێکە لەو پیشانەی کەلەپووری کۆن کە هێشتا ژنان لە دەشتەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر پێوەی پابەندن.
-
چالاکوانان: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئەجێندای سیاسی لە پشتە
ژنانی چالاکوان نیگەرانن لە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق و بە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە قەڵەمی دەدەن، هەروەها دەشڵێن: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئەجێندای سیاسی لە پشتە.