ژیان
-
بەرخۆدانی قەڵای دمدم لە کۆبانێ زیندوو بووەوە
لە جەنگی ١٣٤ ڕۆژەدا شەڕڤانانی کورد لە دژی دڕندەیی چەتەکانی داعش ئەفسانەی مێژووییان تۆمارکرد، ئەو بەرخۆدانەی کە ٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە قەڵای دمدم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا، شەڕڤانانی کورد لە سەدەی بیست و یەکدا لە کۆبانێ زیندوویان کردەوە.
-
ژنانی گوندنشینی دێرەزور چیغچنیان کردووەتە کەرەستەیەکی کولتووری
ژنانی گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزور کاری چیغچنی، کە یەکێکە لە تایبەتمەندییە کولتورییە بەناوبانگەکانی دەوروبەری فورات، دەکەن و کەرەستەی کولتووری لێدروست دەکەن.
-
دەسەڵات هۆکارە بۆ نەمانی هەستی نیشتمانی لەناو گەنجاندا
هەستی نیشتمان پەروەری لەناو گەنجان بەرەو لەناوچوون دەچێت و توێژە جیاوازەکانیش گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری و ژیانی شایستە بۆ گەنجان بە هۆکار دەزانن.
-
خوشکان لەگەڵ هاوکاریکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت برەو بە تواناکانی خۆی دەدات
گەنجێک لە پاش تەواوبوونی زانکۆ لە چاوەڕوانی دامەزراندن نامێنێتەوە، سەربەخۆیانە کاری خۆی دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش کار لەگەڵ منداڵانی خاوەن پێداویستی دەکات و دەڵێت "هەرچەندە کۆمەڵگە هۆشیارە بەڵام لە ئاستی پێویستیدا نییە".
-
" پێویستە هەموو کەسێک ئامادەبێت بەرگری لە خاکەکەی بکات"
ژنانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لە ڕێگەی دامەزراوەكانەوە ڕێکخستنەکانیان بەهێزکردووە، هێزەكانی پاراستنی ژنان لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراون و ئامانجی دامەزراندنی رێكخستنی ژنان بووە لە رووی سەربازییەوە، بۆ ئەوەی بەشداری لە پاراستنی هەموو ژنان و كۆمەڵگەدا بكەن.
-
شەهید ناگیهان دەربارەی ژنۆلۆژی چی دەڵێت؟
ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی دەربارەی ژنۆلۆژی دەڵێت: ژنۆلۆژی زانستی ژن و ژیانە.
-
شەیدا مەعروف، یەکڕیزی ژنان هۆکارە بۆ بەرەوپێشچوونی ئازادی ژن
ژنان لە پێناو بەدەستهێنانی ئازادی و یەکخستنی دەنگەکانیان کۆنفڕانس و کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن و پێیان وایە بە یەکڕیزی ژن شۆڕشی بەرپا دەبێت.
-
کارگەی گازی سوید دەرفەتێکە بۆ ئەندازیارانی ژن
نەریمان ئەحمەد ئەندازیاری پتڕۆکیمیاوی و هەروەها کارمەندی بەشی کۆنتڕۆڵی کارگەی گازی سویدی ڕایگەیاند کە ژنان بەشێوەیەکی چالاک لە هەموو بەشەکانی کارگەکەدا بەشدارن.
-
ژنانی ئاوارە بە وریایەوە ڕووبەڕووی سەرمای وەرزی زستان دەبنەوە
بەهۆی بارودۆخی سەخت و پشتگوێخستنی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ ئاوارە نیشتەجێبووەکانی کامپی واشۆکانی، ئاوارەکان بە ترسەوە ڕووبەڕووی سەرمای وەرزی زستان دەبنەوە، ژنانیش لە کامپەکەدا کار دەکەن بۆ ئەوەی ژیانێکی سەلامەت بەدەستبهێنن.
-
"مۆدێلەکانی هەرێمی کوردستان جۆرێکە لە بە کاڵاکردنی ژن"
بە ئامانجی بێتواناکردن، ناوزڕاندن، دروستکردنی کاریگەری خراپ لە کۆمەڵگەدا، ژن لەلایەن سیستمی سەرمایەدارییەوە کراوەتە مۆدێل و لە ڕێی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لەکەدار دەکرێن سیستمی پەروەردەیی کۆمەڵگەش نەبووەتە چارەسەر.
-
ژن... گەڕانێکی بەردەوام بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگە
ستێر ڕەمۆ، بەڕێوبەری لیژنەی کۆمەڵایەتی کۆنگرەستار لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە کاتی شۆڕشی ڕۆژئاوا ژنان بەسایەی شۆڕش بەسەر چەندین بەربەستدا زاڵ بوون.
-
ژنانی فەڵەستینی خوازیاری پێکهێنانی لیژنەیەکن بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ژینا ئەمینی
چالاکوانانی غەزە دووپاتیان کردەوە کە ژنانی فەڵەستین ئامادەن هەموو جۆرە پشتیوانی و هاوپشتییەک پێشکەش بکەن، لە هەڵمەتەکانیان لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە تا دەگاتە چاودێری، بۆ ئەوەی ژنانی دیکە نەچنە ژێر چەوساندنەوەی ڕژێمی ئێرانەوە.
-
"بڕیارمدا لە بەشی یاسا بخوێنم و توانیم سەرکەوتووبم"
ئاستەنگەکان و هاوکاری نەکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژیانی خاوەن پێداویستییەکانی قورستر کردوە، وای کردووە دەرفەتی کارکردنیان نەبێت، کەژاڵ خەلیل ژنێکی نابینایە باسی لە ئەزموونی ژیانی خۆی کرد چۆن هەوڵیداوە بەهێزانە ڕووبەڕووی ئاستەنگییەکانی بەردەمی ببێتەوە
-
بە نەبوونی دیجلە و فورات میزۆپۆتامیای ئێستا بوونی نەدەبوو
بەکارهێنانی ئاوی نێودەوڵەتی لەلایەن وڵاتانی خاوەن ئاو نابێت زیان بگەیەنێت بەو وڵاتانەی ئاوەکەی پیا تێدەپەڕێت، بەڵام تورکیا بێ گوێدانە لەناوبردنی شارستانیەت بەنداو و ئێستگەی کارەبای دروستکردووە، کە کاریگەری لەسە کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری دیجلە و فورات هەیە.
-
کەوسەر محەمەد: دوژمنانی کورد دەیانەوێت دەنگی ژنان کپ بکەن لە کوردستان
هەرچەندە دوژمنان بیانەوێت دەنگی ژنان کپ بکەنەوە، بەڵام ژنان ناترسن و دەیانەوێت کوردستان سەربەخۆ بێت، چالاکوانێکیش دەڵێت: بە تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل تێکۆشان کۆتایی نایەت، ئێمە دەڵێین ژن، ژیان، ئازادی.
-
نیاز جاف: بە شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل، چەندین ناگیهانی دیکە دێتە بوون
لەپێناو کپکردنی دەنگی ئازادی ژن دوژمنان ناگیهان ئاکارسەلیان تیرۆرکردن، بەڵام درکیان بەوەنەکرد بە شەهیدکردنی چەندین ناگیهانی دیکە شوێن ڕێبازەکەی دەکەون.
-
"بە هێرش توڕەیی ژنان بەرامبەر داگیرکاری زیاتر دەبێت"
فەریدا ئیبۆ، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری هەرێمی عەفرین لەبارەی بەئامانجگرتنی ژنانی پێشەنگ وتی: "بە بەئامانجگرتنی پێشەنگەکان تێکۆشانی ژنان هەرگیز لاواز نابێت، بە پێچەوانەوە تووڕەییمان بەرامبەر بە داگیرکاریی زیاتر دەبێت".
-
هەرچەند بۆردومانەکان زیاد بکات، بێدەسەڵاتی حکومەت دەسەلمێنێت
داگیرکاری و هێرشەکان بۆ سەر باشووری کوردستان تا دێت زیاد دەکات، لە بەرامبەردا دەسەڵاتی باشووری کوردستان نەک تەنها بێ هەڵوێستە، بەڵکو ڕێگە خۆشکەری داگیرکارانیشە، هاوڵاتیانیش داوای هەڵوێست و پاراستنی خاکەکەیان دەکەن.
-
ئەوین حەمەئەمین؛ پڕاو پڕ لە کۆڵنەدان و ئومێد بۆ ژیانێکی ئازاد
بەرامبەر هەموو ئەو ڕێگریانەی ژیانی بۆ کۆڵدان لە ئامانجەکەی، ئەوین لە هیوای بۆ ئازادی کۆڵی نەدا و بووە یەکەم ژنی پەیامنێر لە ساڵی نەوەدەکاندا، ئێستاش خاوەن سەنتەرێکی چارەسەری سروشتییە.
-
گەنجان توانایان دەخەنە کار لە پێناو بەناوبانگ بوونێکی بێ ئامانج
بەشێکی گەنج لە جیهاندا بە گشتی و هەرێمی کوردستان، بە تایبەت کار دەکەن بۆ بەناوبانگ بوون، لە بەرامبەردا سودێک بە کۆمەڵگا ناگەیەنن بەڵکو کاریگەری خراپ لەسەر گەنجانی دیکە جێدەهێڵن، پێیان وایە لە ڕێی بوونی بینەرێکی زۆر کەسێکی سەرکەوتوون.