ڕۆژانە
-

ئەشکەوتێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لێواری لەناوچووندایە
بۆ تۆمارکردنی ئەشکەوتی کرفتۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لیستی جیهانی، پێویستە ڕووبەری سێ هەزار مەتری ئەم ئەشکەوتە بپارێزرێت، بەڵام ئێستا بینایەک بە دووری ٨٠٠ مەتر لەناو ناوچەی ئەشکەوتەکەدا دروستکراوە.
-

ژنانی عێراق ماراسۆنی پاسکیلسواریان بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ڕێکخست
تیمێکی پاسکیلسواری ژنانی عێراقی ماراسۆنێکیان ڕیکخست بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە ژێر دروشمی "نا بۆ ماددە هۆشبەرەکان لە وڵاتەکەمدا".
-

بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک ٤١ کۆچبەر لە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستدا
بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک کە کۆچبەری نایاسایی تێدابوو ٤١ کۆچبەر خنکان و چوار کەسیش ڕزگاریان بوو، لە ناویاندا ژنێک هەیە.
-

دەوڵەتی تورک ٣ کەسی کوشت کە دووانیان منداڵن
دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر عەین عیسا و سێ کەسیان لە هەمان خێزان کوش، کە دووانیان منداڵن.
-

گوڵتان کشاناک بۆ پرسەی خوشکەکەی بردرا بۆ خارپێت
گوڵتان کشاناک، سیاسەتمەداری کورد بۆ بەشداریکردن لە پرسەی زەینەب ئۆزەری خوشکی، لە زیندانەوە برایە خارپێت.
-

ڕفێنەری ژنێک سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا
دادگای تاوانەکانی میسان لە عێراق سزای زیندانیی هەتاهەتایی بەسەر ڕفێنەری ژنێکدا سەپاند.
-

هۆشداری لە شەپۆلە موگناتیسییەکانی خۆر دەدرێت
زانایان هۆشداری لە شەپۆلە موگناتیسییەكانی خۆر دەدەن لە مانگی ئابداو داوا لە خەڵك دەكەن خۆیان بپارێزن.
-

ئەو واژۆیانەی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆکرابوونەوە، ڕادەستی سی پی تی کران
٢ ملیۆن و ٦٤٦ هەزار و ٢١١ واژۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە ئامانجی ئازادکردنی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری کۆکرایەوە و ڕادەستی سی پی تی کرا.
-

ڕیزە چالاکی ئەنجومەنی عشتار بەردەوامە: پێویستە ژنان هێزەکانیان یەکبخەن
ئەنجومەنی عشتاری کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور وەک بەشێک لە چالاکییەکانی کەمپەینەکە، کە لەلایەن کۆردیناسیۆنی کەژەکەوە دەستیپێکردووە، سیمینارێکی بۆ ژنان ئەنجامدا.
-

کەسێک بە تۆمەتی بڕینەوەی دار دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی کەسێکی بە تۆمەتی بڕینەوەی ٥٠ دار دەستگیر کرد.
-

وڵاتانی پارێزەری ئەمازۆن تاوتوێی کۆتایهێنان بە سڕینەوەی دارستانەکان دەکەن
ئەو هەشت وڵاتەی کە هاوبەشی حەوزەی ئەمازۆن دەکەن بۆ کۆتایی هێنان بە سڕینەوەی دارستانەکان، کۆبوونەوە ڕێکخدەخەن و تاوتووێی پاراستنی دارستانەکان دەکەن.
-

پنار یڵماز: تاوانەکانی دژ بە ژنان دەشاردرێنەوە
پنار یڵماز لە IHD ئاماژە بەوە دەکات لە جولەمێرگ تاوانەکانی دژ بە ژنان، هەندێک جار لەلایەن پاسەوانانی گوند و هەندێک جاریش لەلایەن خێزانەکانەوە دەشاردرێنەوە و وتی: بێدەنگی بەرامبەر بەو ڕووداوانە تا چەند بەردەوام دەبێت؟.
-

ژنانی عەفرین: ناتوانن بەرخۆدان و تێکۆشانی ٥ ساڵمان بێ ئەنجام بکەن
ژنانی عەفرین کە ماوەی ٥ ساڵە لە کانتۆنی شەهبا بەرخۆدان و تێکۆشان دەکەن، ڕایانگەیاند، ئەو بەرخۆدان و ئیرادەیەی کە ٥ ساڵە بەردەوامە، بە ئاسانی سەرکوت ناکرێت.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لەسەر منداڵان دەدات
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی سێ لەسەر چواری منداڵان لە باشووری ئاسیا مەترسی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمایان لەسەرە کە لەسەر ئاستی جیهان بەرزترینە.
-

"هەوڵەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سڕینەوەی ناسنامەی گەلان بێ ئەنجامە"
لە ئێران حکومەت هەوڵی دووبەرەکی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و سڕینەوەی ناسنامەیان دەدات، بەڵام دەرەنجامەکان نیشانی دەدەن کە شکستی هێناوە لە ئامانجەکانی.
-

پێشبینی زیادبوونی بەرهەمی دانەوێڵەی ئۆکراین دەکرێت
پاش شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکراین بەرهەمی دانەوێڵە لە ٨٦ بۆ ٥٣ ملیۆن تۆن کەمیکردووە، پێشبینی دووبارە زیادبوونەوەی دەکرێت.
-

ناڕەزایەتی خانەنشینان بەردەوامە
لە پێناو داواکردنی مافە ڕەواکانیان خانەنشینانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامن لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی.
-

کرێکاران لە گەرمایەکی تاقەتپڕوکێن کاردەکەن
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کرێکاران لە شارەکانی عێراق لە هۆش خۆیان دەچن یاخود زۆرجار لە بیناکان دەکەونە خوارەوە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا نزیکەی چوار هەزار کرێکار لە کاتی کارکردن برینداربوون.
-

ڕژێمی ئێران هیچ هەوڵێک بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نادات
ئاگری زنجیرەیی شاخەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنە، ئیلام و کرماشانی گرتووەتەوە، لە کاتێکدا خەڵک و چالاکوانان ژینگەپارێزی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە دەدەن، حکومەت تەنها نمایش دەکات.
-

ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی نەبوونی کار کۆڵبەری دەکەن
بەهۆی نەبوونی دەرفەتی کار، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە کۆڵبەری ناچار دەکرێن هەرچەندە نایاساییە و ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە، بەڵام بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی ژیانیان هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نییە.