ڕۆژانە
-

لە ساڵیادی دامەزراندنیدا گروپی خەیاڵی خانمان ڕیزلێنانی بەخشییە ئاژانسی نوژنها
بەهۆی چالاکییەکانی پەیامنێری ئاژانسی نوژنها میهرەبان سەلام کە بەشداری سەرەکی بووە لە ڕووماڵی کارەکانی گروپی خەیاڵی خانمان خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا.
-

۱۰۰ ئاوارەی ئێزیدی لە دهۆکەوە دەگەڕێنەوە شەنگال
۱۰۰ ئاوارەی دیكەی ئێزیدی لە کامپەکانی دهۆک گەڕانەوە شەنگال بۆ زێدی خۆیان.
-

لە سلێمانی ژنێک بە چەقۆ کوژرا
لە شاری سلێمانی ژنێک بە چەقۆ بریندار کرا و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.
-

ڕەمزیە ئەکەنەک، دایکی ئاشتی گیانی لەدەستدا
ڕەمزیە ئەکەنەک، تەمەن ٨٢ ساڵ یەکێک لە دایکانی ئاشتی، کە بۆ ماوەیەکی زۆر نەخۆشی هەبوو و گیانی لەدەستدا.
-

دادگا تۆمەتبارکردنی ڕۆژنامەنووسانی دژ بە یاسا لە قەڵەم دا
دادگا تۆمەتبارکردنی لە دژی ڕۆژنامەنووسان دیجلە موفتوئۆغڵو و سەدات یەڵماز کە لەناو ٤٩ کەسی دیکەدان دژ بە یاسا لە قەڵەم دا و ئاماژە بەوەکراوە کە تۆمەتەکە دژی CMKیە.
-

لە تونس ١١ کۆچبەر خنکان و ٤٢ کۆچبەریش بێسەروشوێنن
بەهۆی نقومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە تونس، ١١ کۆچبەر خنکان و ٤٢ کۆچبەری دیکەش بێسەروشوێن بوون.
-

تاڵیبان کچانی ١٠ ساڵ و سەرووتری لە خوێندن بێبەش کرد
دوابەدوای قەدەغەکردنی بەربڵاوی ژنان و کچان لەلایەن تاڵیبانەوە، کچانی سەروو ١٠ ساڵ و باڵا بەرز لە خوێندن بێبەش کراون.
-

ژنانی عەدەن گردبوونەوە و داوای دادگاییکردنی بکوژی فاتیمە عومەر دەکەن
ژنانی شاری عەدەنی پایتەختی یەمەن، بە مەبەستی داوای دادپەروەری بۆ فاتیمە عومەر، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان لە بەردەم بینای داواکاری گشتی ڕێکخست.
-

لە نێوان فێڵ و دابونەریتدا... ژنان لە مافی میرات بێبەش دەکرێن
هێشتا چەندین ئاڵنگاری بەردەم ژنان بۆ بەدەستهێنانی مافی میراتیان لە ئیدلب بوونی هەیە، کە لە نەریتە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەرهەڵدەدەن و پێچەوانەی شەریعەت و یاسان، ئامانجیشیان لاوازکردن و دەستبەسەرداگرتنی مافەکان ژنانە.
-

"ڕێگریکردن لە هاوسەرگیری منداڵ ئەرکی هەموو کەسێکە"
جانێ عەبدۆ، ئەندامی سەنتەری توێژینەوەی ژنۆلۆژی ناوچەی فورات، پرسی هاوسەرگیری منداڵانی هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی سیاسی و ئەخلاقی بنیاد بنرێت، پێویستە پرسی هاوسەرگیری منداڵان کۆتایی پێبهێنرێت.
-

ڕفاندنی منداڵان و ژنان بە ڕێژەیەکی مەترسیدار لە هایتی بەرزبووەتەوە
تا ئێستا نزیکەی ٣٠٠ حاڵەتی ڕفاندنی ژنان و منداڵان بۆ ئەمساڵ تۆمارکراوە، ژمارەکەش لە ساڵی ٢٠٢٢ سێ هێندەی ساڵی ٢٠٢١ زیاتر بووە.
-

ئەنجامدانی دانیشتنی دادگایی سپێدە قالیان
بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، دانیشتنی دادگای تۆمەتەکانی سەر سپێدە قالیان، چالاکوانی مەدەنی زیندانیکراوی زیندانی ئەڤین، لە لقی تاوانکاری ١٢٠٧ی دوو کۆمەڵگەی قەزایی شەهید کاچۆیی تاران، بە شێوەیەکی تایبەت بەڕێوەچوو.
-

گۆڕانی کەشوهەوا بارودۆخی جەنگی سودانی دژوار کردووە
لەگەڵ بەردەوامی جەنگ و ململانێکانی سودان، گۆڕانی کەشوهەوا و بارانبارین، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان بارودۆخی هاووڵاتیانی دژوار کردووە هەڕەشە لە سەلامەتییان دەکات.
-

جارێکی دیکە دارستانەکانی مەریوان ئاگری گرتەوە
ماوەی چەند ڕۆژێکە لەسەر یەک دارستانەکانی داربەڕووی مەریوان دەسووتێن، وێڕای هەوڵی ٢٤ کاتژمێری خەڵک و کۆمەڵە ژینگەپارێزەکان، بەڵام کۆپتەرەکانی حکومەت ئاگرەکە چڕتر دەکەنەوە.
-

ئاماری سووتاوی مانگێک بڵاوکرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ماوەی مانگێک ١٧٧ نەشتەرگەری سووتاوی و جوانکاری ئەنجامدراوە.
-

دایک و کچێک بەهۆی ئاگرەوە سووتان
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە دایک و کچێک سووتان.
-

شەوێکی بێدەنگ و تاریک لە شارە جیاوازەکانی ئێران
تاران و بەشێک لە شارەکانی ئێران ڕووبەڕووی پچڕانی بەرفراوانی کارەبا بوونەتەوە و چەندین کاتژمێریان لە تاریکی بەسەر بردووە.
-

"بەدرێژایی مێژوو ھێندەی ئێستا عێراق بێ ئاو نەبووە"
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت: بە درێژایی مێژوو لەئێستادا عێراق بە خراپترین قۆناغی کەمئاویدا تێدەپەڕێت.
-

ژنان بۆ پشتیوانی کۆبوونەوە: لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی ژنان ژیانێکی ئازاد بنیاد دەنێین
کۆڕبەندێکی پشتیوانی بۆ ژنانی ئێزیدی و ژنانی ئەفغانی بە دروشمی "لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان ژیانێکی ئازاد دروست دەکەین" لە هۆڵی زانکۆی شەرق لە ڕەققە بەڕێوەدەچێت.
-

تاژێ: دژی هێرشی پیاوان ئێمە لەگەڵ ژنانی ئەفغانیداین
تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی لە نامەیەکدا پشتگیری لە ژنانی ئەفغانی دەکات و تیشکی خستەسەر هێرشەکانی سەر ژنان و دەڵێت: ئێمە لەگەڵ ژنانی ئەفغانیداین دژی هێرشی پیاوان.