ڕۆژانە
-

ژنانی کۆبانێ: ماڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گوندی ئەلپەلور چاوەڕێی دەکات
ژنانی کۆبانێ کە لە سەرەتای خەباتی ئازادی گەلی کورد میوانداری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ڕایانگەیاند کە باوەڕیان بە هێز و هەڵوێستی هەیەو ماڵی ڕێبەری گەلی کورد لە گوندی ئەلپەلور چاوەڕێی دەکات.
-

بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە پارێزگای كوت ٥٠ كەس گیانیان لەدەستدا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای كوت ئاگر لە هایپەرماركێتێك كەوتەوە، بەهۆیەوە ٥٠ كەس گیانیان لەدەستدا و دەیان كەسی دیكەش برینداربوون.
-

کۆنگرە ستار داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەنگاوی بەپەلە بۆ سوەیدا بگرنەبەر
کۆنگرەی ستار لە گرژییەکانی شاری سوەیدا هێزەکانی دەسەڵاتی کاتی دیمەشق بە بەرپرسیار دەزانێت و دەڵێت: داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەنگاوی بەپەلە و بگرنەبەر بۆ فشار خستنە سەر لایەنە بەرپرسەکان.
-

سۆهر: لە سوەیدا ٢٤٨ کەس کوژران
سۆهر دەڵێت ژمارەی ئەو کەسانەی لە پێکدادانەکانی سوەیدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢٤٨ کەس.
-

کۆچبەرێکی ئەفغانی لە ئێران دوای دیارنەمانی چارەنووسی نادیارە
لەگەڵ زیادبوونی دوژمنایەتی بەرامبەر بە پەنابەرانی ئەفغانی و دیپۆرتکردنەوەیان، هەواڵی دیارنەمانی منداڵێکی کچی تەمەن ١٥ ساڵانی ئەفغانی نیگەرانییەکانی پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێراندا دروستکردووە.
-

لەناو نەبوونی پاراستنی ئاسایشیدا هاوڵاتیانی سوەیدا چەند ڕۆژێکە ڕووبەڕووی قەناس بەدەست و کوشتن بوونەتەوە
لەگەڵ پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لە شاری سوەیدای سووریا، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانییەوە هاوڵاتیانی مەدەنی تووشی شەپۆلێکی بێ جیاوازی هاوەن و تۆپخانە بوون، لە ئەنجامدا ماڵەکان زیانیان بەرکەوت و هاوڵاتیانی مەدەنی برینداربوون.
-

خوێندکارێکی ئەفغانی لە تاران بە تۆمەتی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەسەر بارودۆخی پەنابەران دەستگیرکرا
ڕاگەیەندرا کە خوێندکارێکی ئەفغانی لێکۆڵینەوەی مەیدانی سەربەخۆ لەسەر بارودۆخی کۆچبەرانی ئەفغانی لە شارۆچکەی سنووری تەیباد ئەنجام دەدات، هێزە ئاسایشییەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات، سارا جوهەری، هاوڵاتی ئەفغانییان دەستگیرکرد و بردیانە شوێنێکی نادیار.
-

لە ڕۆژی نیشتمانی منداڵان... جەزائیر ئاهەنگ دەگێڕێت و بەرنامەکانی پاراستنی بەهێز دەکات
لە میانەی ئاهەنگی فەرمی ڕۆژی نیشتمانی منداڵان، سوریە مولوجی، وەزیری هاوپشتی نیشتمانی و خێزان و کاروباری ژنان، جەختی لە پێویستی هەوڵی هاوبەشی فەرمی و کۆمەڵایەتی کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و هاندەر بۆ گەشەکردنی منداڵان.
-

پاشماوەی جەنگ بەردەوامە لە کوشتنی منداڵان لە سووریا... کارەساتێکی نوێ لە ئیدلب
بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە شارۆچکەی حەیش لە باشووری گوندی ئیدلب، دوو منداڵی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵی دیکەش برینداربوون.
-

کۆمین... سیستمێکە ڕەنگدانەوەی ژیانی کۆمەڵایەتی دیموکراتیکە
کۆمین لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە یەکخستنی کۆمەڵگەدا، ئەرکە سەرەکییەکەی پاراستنی یەکگرتوویی نێوان گەلان و پێکهاتەکانە.
-

ئێران هاوبەشێکی بێدەنگە لە سەرکوتی پەروەردەیی تاڵیبان
لەگەڵ بەردەوامی قەدەغەکردنی خوێندنی ژنان لە ئەفغانستان، ئێران لە ڕێگەی ڕاگرتنی بە ئەنقەستی ڤیزەی خوێندکارانەوە بووەتە هاوبەشێکی بێدەنگ لە سەرکوتی پەروەردەیی تاڵیبان.
-

یەپەژە کۆمەڵکوژییەکانی سوەیدای شەرمەزار کردو ئامادەیی بۆ وەستانەوە لەبەرامبەر هەر هێرشێکدا دووپات کردەوە
یەپەژە کۆمەڵکوژییەژانی سوەیدای سووریا کە لە دژی گەلی درووز ئەنجام دەدرێن شەرمەزار کرد، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم توندوتیژییە سیستماتیکییە لە دژی دروزەکان و کۆمەڵکوژی و هێرشە دڕندانەیەکان بۆ سەر ژنان، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر کەرامەتی مرۆڤ وپێکدەهێنن.
-

نموونەیەک لە هێزی ژن لە سیاسەتدا: شۆڕشی ڕۆژئاوا
شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا ستراتیژێکی فراوان پەیڕەو دەکات کە ئامانجی بەهێزکردنی ژنانە لە کایە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوورییەکان لە ڕێگەی کۆمۆنەکانەوە.
-

چالاکییەکانی ئێشکگری لە مەخموور بەردەوامە
چالاکوانانی چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور نزیک بە دوو ساڵە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ماندوو نەناسانە و بێ وەستان لە چالاکی بەردەوامن، چالاکییەکە لەگەڵ گروپی ١٤٢ بەردەوامە.
-

دیدارێک بە ناونیشانی "پرسەکانی ژنی کورد لە دوێنێ و ئەمڕۆدا" ڕێکخرا
لە بارەی پرسە جیاوازەکانی ژنانەوە،دیدارێک بە ناونیشانی " پرسەکانی ژنانی کورد لە دوێنێ و ئەمڕۆدا"، بە بەشداری چەندین توێژەر و چالاکوان، لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا.
-

هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" بە بەشداری زیندانی یەزد بەردەوامە
هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە هەفتەی ٧٧ی خۆیدا فراوانتر بوو و ٤٨ زیندانی گرتەوە، لەناویاندا زیندانی یەزد، زیندانیانی بەشداربوو نیگەرانی خۆیان دەربڕی لە زیادبوونی ژمارەی سزای لەسێدارەدان کە لە دژی زیندانیانی سیاسی دەردەچن.
-

کەمپەینی بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان دەستی پێکرد
بە مەبەستی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ٣ـی ئابی ٢٠٢٤ کەمپەینی دیجیتاڵی نێودەوڵەتی کۆکردنەوەی واژۆ دەستیپێکرد، کەمپەینەکە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، ڕووسی، ئینگلیزی و ئەڵمانییە.
-

ژنانی سوەیدا بانگەوزی بۆ پاراستن لە ماڵ و خاک و کەرامەتیان دەکەن
ژنانی شاری سوەیدای سووریا بانگەوازێکیان ئاراستەی دانیشتوانی ناوچەکە کرد و داوایان لە ژنان کرد کە بچنە شەقامەکان و بەرپرسیارێتی پاراستن لە شارەکەیان و کەرامەتی خۆیان و خاکەکەیان لە ئەستۆ بگرن.
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا شەرمەزاری پەرەسەندنی توندوتیژی لە سوەیدا دەکات
لەناو توندوتیژییەکانی سوەیدا، کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ ژنان و منداڵانی سوەیدا دووپات کردەوە و داوای پاراستنیان و دابینکردنی ئاسایش و سەلامەتی دەکات.
-

پلاتفۆرمی گفتوگۆی نیشتمانی ژنان بۆ بارودۆخی شاری سوەیدای سووریا نیگەرانی دەربڕی
پلاتفۆرمی گفتوگۆی نیشتمانی ژنان نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو هەڵچوونە مەترسیدارەی کە لە شاری سوەیدای سووریا ڕوودەدات، کە هەڕەشە لە ئاشتی مەدەنی دەکات و برینە ساڕێژنەبووەکانی جەستەی سووریا دەکاتەوە.