ڕۆژانە
-
پزیشکانی خولاوە لە سلێمانی گردبوونەوە
پزیشکانی خولاوە لە سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان گردبوونەوەو ئاماژەیان بەوەکرد، سەرەڕای زۆری کارکردن و دوری شوێنی دەوامەکانیان موچەکانیان دواکەوتووە.
-
بیرسەن ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم دەستبەسەر کرا
هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم، بیرسەن ئۆرهان، کە قەیوم جێگەی گرتەوە و سزای بەندکردنی ماڵی بەسەردا سەپێندرا، دەستبەسەر کرا.
-
٩ سیاسەتمەدار و سەندیکاکار دەستگیرکران
سەڤتاپ ئاکداغ، جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی و نیعمەت تانریکولوم دامەزرێنەری ئیهەدە لەناو ٩ کەسدان کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی ناوەندەکەیان لە ئەنقەرە دەستگیرکران.
-
پارێزەر زیلان ئەسەن: لە زیندانەکاندا پێشیلکاری زۆر جددی هەیە
پارێزەر زیلان ئەسەن، کە سەردانی زیندانیانی زیندانی ژنانی ئامەد دەکات ڕایگەیاند، گەڕانی ڕووت بەسەر زیندانییەکاندا دەسەپێندرێت، پێشێلکارییەکان زۆر جددین، سکاڵاکان لەسەر ئەم پێشێلکاریانە بێ وەڵام ماونەتەوە.
-
خوێندکارانی پەیمانگەی باڵای شەهید ڤیان ئامارا سەرەڕای هێرشەکان دەرچوون
پەیمانگەی باڵای شەهید ڤیان ئامارا لە کانتۆنی شەهبا-عەفرین سەرەڕای هەموو هێرش و سەختییەکانی دەوڵەتی تورکیا، خوێندکارەکانی دەرچوون، دەرچووان دەڵێن: بەبڕیارانە بەرەنگاری هێرشەکان دەبینەوە.
-
لە مانگی تشرینی یەکەمدا ژنێک و سێ منداڵ لە ئەفغانستان کوژران
کوشتنی ژنان و مندالان لە ئەفغانستان هێشتا لە هەڵکشاندایە، ئەمەش بەهۆی چوونە ناوەوەی عەقڵیەتی پیاوسالاری بۆ ناو کۆمەڵگە و نەبوونی یاسایەک کە ژنان بپارێزێت.
-
ژنانی مەخموور: ئامانجمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە
ژنانی کامپی مەخموور وتیان: ڕێبەری گەلی کورد گۆشەگیر دەکرێت و پێویستە ئێمەی ژنان و ژنانی گەنج ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ وەک گەورەترین ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان ببینین.
-
زیاتر لە ٥٠ خێزانی ئاوارە لە عێراقەوە گەڕانەوە لوبنان
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نیوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیل، ئەمڕۆ ٥٢ خێزانی ئاوارەی لوبنان لە پارێزگای دیالە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لە باشووری لوبنان.
-
چالاکوانانی لە بەغدا لە گردبوونەوەیەکدا داوای دابینکردنی پاراستنی یاسایی ژنان دەکەن
لە چوارچێوەی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژییەکان، ڕێکخراو و چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان لە بەغدا گردبوونەوەو داوای دەرکردنی یاسایەکیان دژ بە توندوتیژی خێزانیی و دابینکردنی پاراستنی یاسایی بۆ ژن، منداڵ و خێزان کرد.
-
لەماوەی ١٠ ساڵدا دوو هەزارو ٥٠٨ کەس لەنێوان تورکیاو یۆنان گیانیان لەدەستداوە
یونسێف ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لانیکەم دوو هەزار ٥٠٨ کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست لەنێوان تورکیا و یۆنان گیانیان لەدەستداوە یاخود بێسەروشوێن بوون.
-
پەرلەمانی ئەوروپا هەڵاواردنی سیستماتیکی دژ بە ژنان لە ئێران شەرمەزار دەکات
پەرلەمانی ئەوروپا تێکچوونی بارودۆخی مافی مرۆڤ و پێشێلکارییەکانی دژ بە ژنان لە ئێران لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە شەرمەزار کرد و ئەم کارانەی بە ئەشکەنجەدانی ڕوون پێناسە کرد.
-
ئەو منداڵەی لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا بریندار بوو گیانی لەدەستدا
ڕوسلین محەمەد خەلەف تەمەن ١٣ ساڵ کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی هەلیسا سەر بە فافینی شەهبا بریندار بوو، گیانی لەدەست دا.
-
دۆخەکە کارەساتبارە... ١٥٠چێشتخانە لە ڕۆژهەڵاتی نیل کارکردنیان وەستاند
وتەبێژی ژووری فریاکەوتنی ڕۆژهەڵاتی نیل بانگەوازی لە ڕێکخراوەکان و تاکەکان کرد بۆ هاوکاری و دەستوەردان دوای ئەوەی ١٥٠ چێشتخانە بە یەکجار لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نیل لە خەرتومی پایتەخت بەهۆی کەمی بودجەوە کارەکانیان وەستاند.
-
"پێویستە ژنان ببنە بازنەیەک لە دەوری ژن، ژیان، ئازادی"
ژنانی عەفرین-شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سزای لەسێدارەدانیان شەرمەزار کرد کە دژی چالاکوان وریشە مورادی دەرچووە و جەختیان لەوە کردەوە، ئەم سزایە ئیرادەی ئازادی ژنان دەکاتە ئامانج، و بە تێکۆشانیان و بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، ڕووبەڕووی دەبنەوە.
-
لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق: ئەشکەنجە زیادی کردووە
لیژنەى مافى مرۆڤى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بە نیگەرانییەوە لە راپۆرتەکانى تایبەت بە زیادبوونى ئەشکەنجەدان لە ناوەندەکانى لێکۆڵینەوە دەڕوانن بۆ وەرگرتنى دانپێدانی بە زۆر.
-
"پێویستە ژنان لە دژی توندوتیژی ئاگاداری مافە یاساییەکانیان بن"
لە تونس کە توندوتیژی دژ بە ژنان لە زیادبووندایە، ژنانی دانیشتووی گوندەکان لەژێر مەترسیدان، داکۆکیکارانی مافی ژنان ڕایانگەیاند، پێویستە هەوڵێکی بەهێز بدرێت بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو ژنانە.
-
"ئامانجی گۆشەگیری درێژەدانە بە پیلانگێڕیی"
ئاڵماز ڕۆمی، هاوسەرۆکی دەستەی ئیکۆلۆژی کانتۆنی فورات، سەرنجی بۆ بەردەوامی گۆشەگیریی توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشا و وتی: مەبەست لە گۆشەگیری درێژەدان بە پیلانگێڕییە.
-
لە دەریای ئیجە دوو ژن و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
بەلەمێکی کۆجبەران لە کەناراوەکانی یۆنان لە دەریای ئیجەدا ژێرئاو کەوت و بەهۆیەوە چوار کۆچبەر خنکان کە دووانیان کوردن و دایکێک و منداڵەکەیین.
-
"جێبەجێکردنی بڕیاری ١٣٢٥ دەبێتە زیادبوونی ڕۆڵی ژنان لە پاراستنی ئاشتیدا"
ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت، بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە ڕێگەی سینەڤزیۆن و ڕاپرسیەوە، بە سیمینارێک ژنانیان هۆشیار کردەوە
-
لە ڕووسیا لە ٦ مانگدا ٢٤٥ حاڵەتی کوشتنی ژنان هەبووە
ڕاگەیاندنەکانی ڕووسیا ئامارەکانی توندوتیژی دژی ژنان بڵاودەکەنەوەو ئاشکرا کراوە، لە ٦ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٥ هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانی تۆمار کراوە.