ڕۆژانە
-

''بەرخۆدانی جەماوەری لە حەلەب یەکێتی پێکهاتەکانی لە بەرامبەر هەوڵەکانی دابەشبوون ئاشکرا دەکات''
سەرەڕای دڕندەیی ئەو هێرشانەی کە چەتەکانی هەتەشە بە پاڵپشتی تورکیا، بۆ سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەستیان پێکرد، دانیشتووانەکە بڕیاریان دا بەرەنگاری ببنەوە و بە قارەمانێتی مێژوویی پتەو وەستانەوە، یەکڕیزی و شکۆمەندی گەلی کوردیان بەرجەستە کرد.
-

پزیشکێکی کۆبانێ: بەئامانجگرتنی نەخۆشخانەکان و کوشتنی کارمەندانی پزیشکی تاوانی جەنگە
چەتەکانی هەتەشە لە گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە کۆمەڵکوژییان لە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجامدا، لەوانە بۆردوومانکردنی نەخۆشخانەکان و کوشتنی کارمەندانی پزیشکی و دەستبەسەرکردنی دانیشتووان، ئەمانە تاوانی جەنگن کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەڵگەیان لەسەرە، سەرەڕای ئەم
-

بەرخۆدانی ژنانی یەمەن لەناو قەیراندا بەردەوامە
بەڕێوبەری ژنان لە یەمەن چیتر تەنها بژاردەیەکی ئابووری نییە، بەڵکو پێویستییەکی بوونییە لەگەڵ بەردەوامبوونی قەیرانی یەمەن.
-

لە قەندیلەوە بۆ شێخ مەقسود: هەر گولـلەیەک ڕوو لە ئێوە بێت، دڵی ئێمە لەم شاخانە دەپێکێت
لە دژی هێرش و گەمارۆکانی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە، خەڵکی بناری قەندیل بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان، پەیامی "یەکێتی چارەنووس"یان بەرزکردەوە.
-

"بەئامانجگرتنی ژنان و خەڵکی مەدەنی شکستێکی ڕەوشتی و پێشێلکردنی ئاشکرای هەموو بەها مرۆییەکانە"
لە دوای ئەو پێشێلکارییە سەختانەی کە لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەبی سووریادا شایەتحاڵی بوون و لە کاتێکدا ترسی فراوانبوونی بازنەی توندوتیژی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژنان هەیە، شەرمەزارکردنی گشتی بەردەوامە.
-

"ئەشکەنجەدان و سوکایەتیی بەرانبەر تەرمی ژنی بەرخۆدێر تاوانی جەنگە"
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی ئاماژەی بەوەکرد، ئەشکەنجەدان و سوکایەتیی بەرانبەر تەرمی ژنی بەرخۆدەر لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، تاوانی جەنگە!" و نابێت ڕێگە بە هێرشی ڕەگەزپەرستان و دوژمنانی ژن بدرێت.
-

کۆنگرەی ستار داوای پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی سەر شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەکات
لیژنەی دیپلۆماسی کۆنگرەی ستار داوای پێکهێنانی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی دژی دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەکات.
-

ئاشتی ڕەفیق: ژنان لە بەڕێوەبردندا سەرکەوتوون تۆوی ڕێز دەچێنن
ئاشتی ڕەفیق، بەڕێوەبەری پەیمانگای هونەرە جوانەكانی كۆیە، سەبارەت بە پێگەی ژن لە پۆستەكانی بەڕێوەبردندا دەڵێت: ژنان زۆر سەرکەوتوون لە بەڕێوەبردن، پێویستە پۆستەكانی قائیمقامیەت بدرێت بەژن.
-

لە شنگال ئیدانەی هێرشەکانی سەر گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە کرا
ئەو کۆمەڵکوژییەی کە ئەزموون دەکرێت، لە ناوەندی شاری شنگال بە بەرزکردنەوەی وێنەی هێرشەکانی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ئیدانە کرا.
-

ژنانی باشووری کوردستان پشتیوانی لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
ژنانی چین وتوێژە جیاوازەکانی باشووری کوردستان، دەڵێن: "دەوڵەتانی داگیرکەر لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان هەوڵی داگیرکاری و لە ناوبردنی ژنان دەدەن، بەڵام ئێمەی ژنان لە ڕێگەی بەرخۆدان و ڕێپێوانەکانەوە دژ بە داگیرکاری دەوەستینەوە''.
-

ژنێکی کورد لە خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە کوژرا
خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران بەردەوامە و ڕژێمی ئێران بە چەک ڕووبەڕووی خۆپیشاندانەکان دەبێتەوە و لەو چوارچیوەیەشدا، ژنێکی کوردی خوێندکاری زانکۆ لە تاران کوژرا.
-

خۆبەڕێوەبەری سەبارەت بە شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەبارەی هێرشی چەتەکانی ئەحمەد شەرع و تورکیاوە ڕایگەیاند، هێرشی نامرۆڤانە بۆ سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ئەنجام دراوە و تاوانی جەنگ ئەنجام دراوە و دەشڵێت: ئەو کۆمەڵکوژی و سوکایەتییانەی ئەنجامدەدرێن بێ سزا نامێننەوە.
-

زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە زاهیدان دەستبەسەر کران
لە شاری زاهیدانی ئێران زیاتر لە ٢٠٠کەس لەوانە ژن و منداڵ و خوێندکار لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی دەستبەسەر کراون کە توندوتیژی لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوامە.
-

دایکانی ئاشتی بۆ حەلەب دەچنە ئەنقەرە
دایکانی ئاشتی کە کاردانەوەیان بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب نیشااندا، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر هێرشەکان دەچنە ئەنقەرە.
-

ژنانی کۆبانێ: پشتیوانی لە بەرخۆدانی شەڕڤانانمان لە حەلەب دەکەین بۆ پاراستنی گەل
ژنانی شاری کۆبانێ لە ناوچەی فورات لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەرامبەر هێرشە جیهادییەکانی هەتەشە بۆ سەر شێخ مەقسود و ئەشرەفیە هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ دانیشتووانی ئەو شارە دەربڕی.
-

٥٥ كەسایەتی و ڕێكخراو دژی هێرشی سەر کوردانی حەلەب ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە
لە دژی هێرشەكانی سەر شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب، ٥٥ كەسایەتی و ڕێكخراو ڕاگەیەندراوێکیان دەرکرد و ڕایانگەیاند، دەبێت لێپێچینەوەی یاسایی لە تاوانباران بکرێت.
-

کۆمەڵکوژی لە دێر حافر؛ زیانبەرکەوتووان دەگەنە ناوچەکانی خۆبەڕێوبەری
دێر حافر و گەڕەکەکانی حەلەب شاهیدی هەڵکشانێکی خوێناوی بوون کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، کە لە نێویاندا منداڵ و ژنان هەن، پێش ئەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا بکرێت.
-

ژنانی ئێزدی: چەتەکانی٢٠١٤ ئێستا لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییەن
ژنانی ڕۆژنامەنووسی ئێزدی و هاوڵاتیانی شنگال، شەرمەزاری ئەو هێرش و پێشێلکارییانەیان کرد کە لەلایەن جیهادییەکانی هەتەشەوە بە پشتیوانی داگیرکەری تورکیا، لە گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە ئەنجامیان داوە.
-

١٠٠٠ڕۆژ کارەسات... سودان لە نێوان یادەوەری ململانێ و ئیرادەی ئاشتی
مەریەم حامد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوی "کیان"
-

"بە باوەڕ بە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین سەرکەوتوو دەبین"
پەروین یوسف، هاوسەرۆکی پەیەدە ڕایگەیاند کە ئامانجی هێرشەکانی حەلەب چۆڵکردنی ناوچەکەیەو وتی: ئێمە بە بەرخۆدانێکی زۆرەوە بەنداوەکەمان پاراست، بە ئیرادەمان بۆ پاراستنی ئاو و زەوی و خاکەکەمان بە خوێنمان. بەو باوەڕە سەرکەوتوو بووین.