ڕۆژانە
-

تۆڕی پزیشکانی سودان: ١٩ ژن لە کاتی کۆچکردنیان لە فاشر دەستدرێژی سێکسییان کراوە تەسەر
تۆڕی پزیشکانی سودان دەستدرێژیکردنە سەر ١٩ ژنیان بەڵگەدا کردووە، کە پێدەچێت لەلایەن ئەندامانی هێزەکانی پشتیوانی خێراوە ئەنجامدرابێت، لەکاتێکدا لە فاشرەوە کۆچیانکردووە بۆ شاری دەبە لە پارێزگای باکوور.
-

"ئازادی ئۆجالان ئازادی هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە"
کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە ماوەی دوو ڕۆژ بوو بە سەرپەرشتی دەم پارتی لە ئیستەنبوڵ بەردەوامبوو کۆتایی هات.
-

ژنان زۆرترین هەڕەشەی بەرکەوتنیان بە زیرەکی دەستکرد هەیە
بۆ هۆشیارکردنەوەی ژنان لە بەرامبەر زیرەکی دەستکردو بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ترس نەبنەوە، لە هەڵەبجە چەند ژنێک ڕێنمایی دەدەنە ژنان کە چۆن زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنن و جیای بکەنەوە.
-

بانگەواز دژی کوشتن... ڕێکخراوی سارا داوای دەنگی یەکگرتوو دەکات
ڕێکخراوی سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ئەو کوشتنانەی شەرمەزار کرد کە دژی ژنان ئەنجام دراون، دوایینیان کوشتنی دوو ژنی گەنج بوو لە شاری حەلەبی سووریا.
-

پانێڵێک بە ناونیشانی "کوشتن خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان" بەڕێوەچوو
لە درێژەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ۱٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، تۆڕی هاوبەشی ڕێکخراوەکان بە هاوبەشی لەگەڵ سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی، پانێڵێکیان ئەنجامدا.
-

لە کۆبانێ کۆمۆنەکان بۆ دیموکراسی کۆدەبنەوە
کۆنفرانسێکی کۆمۆنەکان لە شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات بە دروشمی "کۆمۆنەکان بنەمای بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکن" بەڕێوەچوو. نارین زادد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی کۆبانێ وتی: کۆمۆنەکان بنەما و تۆوی بنونیادنانی کۆمەڵگەو سیستمێکی دیموکراتیکن.
-

ژنان لە کۆتایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مەراکش بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداربوون
بیست و دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی مەراکش بە پێدانی خەڵات بە فیلمی "سماء بلا أرض" لە لایەن ئاریج سحیری، دەرهێنەری تونسی-فەرەنسی کۆتایی هات.
-

کۆنفرانسی ئاشتی و دیمکراتیک لە ڕۆژی دووەم بەردەوامە
کۆنفرانسی نێودەولەتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی دەم پارتی، لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە. کۆنفرانسەکە بە دانیشتنێک بە ناوی "لە دەوڵەت نەتەوەوە بەرەو نەتەوەی دیموکراتیک" بەڕێوە دەچێت.
-

مامۆستایانی ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئێران ناچار بەبێدەنگکردن لە سیستەمی پەروەردەدا دەکرێن
مامۆستایانی ژن لە ژێر چاودێری ورددا دەچنە ناو پۆلەکانەوە، جووڵە و زەردەخەنەکانیان هەڵدەسەنگێندرێت و چاوەڕوان دەکرێت بەبێ ناڕەزایەتی وانە بڵێنەوە، ئەویش لە خوێندنگەیەکدا کە سیستەم و بەهاکانی حکومەت بەرهەم دەهێنێتەوە نەک تەنها سەرنجی لەسەر پەروەردە بێت.
-

کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بەغداد بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەستیپێکردو ڕەنگی پیاوسالاری پێوە دیارە
ئەمڕۆ سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە بەغداد دەستیپێکردو بپێی وێنە بڵاوکراوەکان کۆنفرانسەکە زیاتر پیاوان بەشدارن و رەنگی پیاوسالاری پێوە دیارە.
-

ڕێکخراوی سارا بۆ بەهێزکردنی ژنانی کۆچبەر کار دەکات
فاتما شێخی، بەرێوەبەری ڕێکخراوی سارای کامپی نەورۆز لە شاری دێرک ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکییان ڕێکخستنەوەی ژنانی کۆچبەرە لەناو کامپەکە.
-

لە حەلەب ڕێپێوان بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو
دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسود، ئەشرەفییە و خەڵکی کۆچبەری عەفرین بۆنەیەکیان بەڕێوەبرد و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد و داوای دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی یەکسان و ئارامیان کرد.
-

١٤یەمین کۆنفڕانسی عشتار کۆتایی هات و ئەنجامنامە خوێندرایەوە
١٤یەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی عشتار کۆتایی هات و ئەنجامنامەیەکیان بڵاو کردەوە و تێیدا هاتبوو: ئێمە بانگهێشتی هەموو ژنانی ئازادیخواز دەکەین، بە ڕۆحی کەسایەتییە سۆسیالیستییەکان، کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و کۆمیناڵ بونیاد بنێین.
-

ڕوقیە عوسمان: دادگا و کۆمەڵگە ژنان ناچار بە ڕازیبوون بە توندوتیژییەکان دەکەن
ڕوقیە عوسمان، مامۆستا دەڵێت: تا ئێستاش توندوتیژییەکان بەردەوامەو دادگا و کۆمەڵگە ژنان ناچار بە ڕازیبوون بە توندوتیژییەکان دەکەن، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی توندوتیژییەکان بەرەو زیادبوون بچێت.
-

تولای حاتم ئۆغولاری: مێزی ئاشتی بەبێ ژن نابێت
تولای حاتم ئۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان، لە وتارەکەیدا لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک" جەختی لەوە کردەوە، کە بوونی ژنان بۆ پرۆسەی ئاشتی زۆر گرنگە، چونکە ئەوان تەنها بینەر نین بەڵکو پارێزەری چالاکن بۆ ئاشتی.
-

ئیلهام ئەحمەد: دەبێت پشتیوانی لە ئاشتی بکەین
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: ئەگەر تورکیا لەگەڵ سووریا ئاشتی بکات، ئەوا بەشێوەیەکی باشتر لە ڕۆژئاوا بەدی دێت.
-

کۆمەڵەی "جەنگاوەران بۆ ئاشتی" سیمینارێکی دیالۆگی لە لوبنان ئەنجامدا
کۆمەڵەی "جەنگاوەران بۆ ئاشتی" تیشکی خستە سەر قەیرانی سیستەمی دابەشکردنی دەسەڵاتی خێڵەکی لە لوبنان، هەروەها چارەسەری جێگرەوەیان لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون، یەکسانی و شەفافیەت خستەڕوو، ئەویش بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونە دیموکراتییە بەشداربووەکان لە ناوچەکەدا.
-

ڕێبەری گەلی کورد پەیامێکی بۆ کۆنفرانسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک نارد
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ەیامێکی بۆ "کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" نارد و ڕایگەیاند ئەمڕۆ کاتی هەنگاونانە بەرەو سەرکەوتن لەسەر بناغەی سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک.
-

"ژنان گەورەترین زیانبەرکەوتووی هەواڵی ناڕاست و چەواشەکاری بون لە ماوەکانی بانگەشەی هەڵبژاردندا"
دامەزراوەی ڤیژن ئەنجامی توێژینەوەی "زانیاریی ناڕاست و چەواشە لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان" و راپۆرتی کۆتایی پڕۆژەی "عێراق فلتەر"ی بڵاوکردەوە ک ژنان گەورەترین زیانبەرکەوتووی هەواڵی ناڕاست و چەواشەکاری بون لە ماوەکانی بانگەشەی هەڵبژاردندا.
-

ناوەندی مەدا لە ماوەی یەک مانگدا ٥٢ پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان لە فەلەستین بەڵگەدار دەکات
ناوەندی فەڵەستین بۆ گەشەپێدان و ئازادییەکانی ڕاگەیاندن "مەدا"، ٥٢ پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان لە ماوەی مانگی تشرینی دووەمدا لە فەلەستین بەڵگەدار کردووە.