ڕۆژانە
-

پێکهاتەکانی حەسەکە: هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی هیوا و هەنگاوێکی مێژووییە
کورد و عەرەب و سووریانییەکانی شاری حەسەکە دووپاتیان کردەوە کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی هەنگاوێکی مێژووییە و ئومێدێکە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا.
-

دووەمین کۆنفرانسی سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵانی کوردستان بەڕێوەچوو
لە شاری سلێمانی ئەندامان و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان دووەمین کۆنفرانسیان بەست و کە تیایدا خراپی باروودۆخی منداڵانیان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
-

پاسەوانێک ئەشکەنجەی منداڵێکی دا و داوا لە خێزانی منداڵەکە کرا بێدەنگ بن
پاسەونیک بە ناوی "عادل ئۆ" لە لە گوندی زەویک لە ناوچەی هەزەخ لە شرناخ، ئەشکەنجەی منداڵێکی دا، بە خێزانی ئەو منداڵەی کە چوار ددانی بەهۆی ئەشکەنجەکەوە شکاوە وترا: تۆ دراوسێیت، با ڕووداوەکە گەورە نەبێت" و داوایان کرد ڕووداوەکە دابخرێت.
-

"هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لەبەرامبەر قەیرانی سووریا چارەسەرێکی بنەڕەتییە"
مەریەم ئیبراهیم، ڕایگەیاند هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چارەسەرێکی بنەڕەتییە بۆ قەیرانی سووریا و وتی: مافەکانی ژنان لەگەڵ هاوپەیمانێتییەکە مسۆگەر دەکرێت.
-

لە شەنگال هێڵی بەرخۆدان بە ڕێکخستن سەرکەوت
دەنگدان لە شەنگال سەرەڕای یاری و دەستوەردانی پەدەکە بووە هۆی سەرکەوتنی قاسم کەشکۆ، کاندیدی ئێزدی، کۆمەڵگەی ئێزیدی لەو هەڵبژاردنەدا دیاریکرد کە ئێزیدییەکەی پێش ساڵی ٢٠١٤ نین و ئێستا بیرو و فەلسەفە و سیستمی خۆبەڕێوەبردنیان هەیە.
-

کۆنگرەی ستاری زرگان: ژنان لە دژی قڕکردن تێدەکۆشن
دەربارەی کارەکانی ساڵی ٢٠٢٣، دەلال مەحمود، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار لە ناوچەی زرگان لە کانتۆنی جزیرە، تیشکی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر زرگان و وتی: ژنان بۆ بوون تێدەکۆشن.
-

کۆنگرەی مەسەدە بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی نوێ کۆتایی هات
دوای ٥ ساڵ، ڕۆژی ٢٠ی کانوونی یەکەم کۆنگرەی چوارەمی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک "مەسەدە" لە کانتۆنی ڕەقەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەسترا.
-

ژمارەی زیانبەرکەوتووان بەهۆی بوومەلەرزەکەی چین بەرزبووەوە
بەهۆی بوومەلەرزەكەی چینەوە، ژماری گیانلەدەستدان بۆ ١٣١ كەس بەرزبووەوە و ژمارەی بریندارانیش ٩٠٠ كەسی تێپەڕاند.
-

لە نیوەگۆی باكووری زەوی وەرگەڕانی زستانە ڕوودەدات
ڕۆژی ٢١ی کانوونی یەکەم لە نیوەگۆی باكووری زەوی وەرگەڕانی زستانە ڕوودەدات و ئەمشەو درێژترین شەوی ساڵ دەبێت.
-

دوای ١٣ ساڵ هونەرمەند پنار ئایدنلار بێتاوان دەرچوو
هونەرمەند پنار ئایدنلار دوای ١٣ ساڵ بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرچوو و وتی: لەم وڵاتەدا، ئەرکی سەرەکی تێکۆشان بۆ گەلی ستەملێکراو شۆڕشی هونەرە.
-

ئەکتەرێکی ئێرانی لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
توران مهرزاد، ئەکتەری ئێرانیی کە لە ساڵی ١٩٣٠ لە تاران لەدایکبووە، لە چەندین بەرنامەی تەلەڤیزیۆنیدا کاری کردووە، کۆچی دوایی کرد.
-

گەمارۆ بەردەوامە و کەمبوونی ماددە بنەڕەتییەکان ئازارەکانی خەڵک سەختتر دەکات
خەڵکی ناوچەی شەهبا هێشتا بەرگری لە خراپبوونی بارودۆخی ژیان دەکەن لەژێر ئەو گەمارۆ خنکێنەرەی کە لەلایەن حکومەتی شامەوە بەسەریاندا سەپێندرا.
-

چادر بۆ پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردنی زیندانەکان داندرا
لە کانتۆنی شەهبا بۆ ئازادکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتیوانی لە چالاکیی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان چادر داندرا.
-

ئامێدی، گولـلەتۆپێکی تورکیا زیانی بە ماڵێک گەیاند
پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ دەوڵەتی تورک ناوهندی گوندی گوههرزێی له سنوری ئامێدی تۆپباران کرد و زیانی ماددی لێكهوتەوە.
-

پیسبوونی هەوا لە ئێران کاریگەری خراپی لەسەر ژیان هەیە
لە پارێزگاکانی تاران و ئەلبۆرزی ئێران بەهۆی زیادبوونی پیسبوونی هەواوە پەروەردە لەهەموو ئاستەکاندا ڕووبەڕوو ناکرێت و ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە بە گاز کاردەکەن ناتوانن بچنە ناو ناوەندەکانی شار.
-

سەرەڕای هەوڵەکان بۆ ئاگربەست هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوامی هەیە
سەرەڕای فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هەموو ناوچەکانی کەرتی غەززە بەردەوامە و زیاتر لە ١٩ هەزار کەس کوژراون کە ٧٠٪یان ژن و منداڵن.
-

تەمەن لە بەردەم تێکۆشان و بەرخۆدان نابێتە ئاستەنگ
خانێ بەنەک، کە تەمەنی سەروو ٩٠ ساڵە، بۆ ماوەی ٥ مانگە ئێشکگری دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
-

فیگەن یۆکسەکداغ: دادوەرو پارێزەری ئەم دۆسیەیە ئێمەین
فیگەن یۆکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" لە بارەی دۆسیەی کۆبانێ قسەی کردو وتی: دادوەر و پارێزەری ئەم دۆسیەیە ئێمەی ژنان، گەنجان، عەلەوییەکان، هەموو گەلان، باوەڕەکان و کرێکارانی ستەملێکراوە.
-

ڕۆژنامەنووسێکی دیکە لە غەززە گیانی لەدەستدا
ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە٧ی تشرینی یەکەمەوە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە بووە ٩٥ ڕۆژنامەنووس.
-

لە سوەیدا خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و ژنان داواکارییەکانیان بەرزدەکەنەوە
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی بەشداربووان لە بزووتنەوەی گەل لە شاری سوەیدا، پێویستی گواستنەوەی سیاسی دەسەڵات و جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٤٥ی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر کرایەوە .